خاڵە هاوبەشەکانی مەکتەب‌قورعان و کۆماری ئیسلامی

موفتی‌زادە بۆ ماوەیەک ئەندامی حیزبی دیموکڕات بوو بەڵام پاش هاتنە دەر لە حیزب، ڕێگەی دیکەی بۆ گەشتن بە ئاواتەکانی گرتە بەر. هەوڵی‌دا حیزبێک دابمەزرێنێت بەڵام لەلایەن سەلاح موهتەدی (ئەندامی کۆمەڵە و ژن‌برای خۆی) دەست‌بەسەر کرا. پاشان مەکتەب‌قورئانی دامەزراند بەڵام بەهەبوونی حیزب و ڕێبەرانی سیاسی و ئایینی ئەوکات‌ کە پێگەی کۆمەڵایەتی بەهێزیان هەبوو، موفتی‌زادە نەیدەتوانی بەهاسانی و بەبێ پاڵپشت دەرکەوێت. لەگەڵ سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و هاتنە سەردەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە ڕێبەرایەتی خومەینی، موفتی‌زادە دەگمەن کوردێک بوو کە بە هەموو توانا هاوکاری خومەینی دەکرد. سەرەڕای داپڵۆسانی کورد بە دەستی دەسەڵاتی تاران، چاوپۆشی لەو تاوانانە دەکرد کرد کە دژ بە کوردانی ڕۆژهەڵات دەکرا و تەقەلای ئەوەی بوو خۆی لە ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی نزیک بخاتەوە

دامەزراندنی دەسەڵاتێکی ئایینی و تێکەڵ‌کردنی دین و سیاسەت، ستراتیژی هاوبەشی کۆماری ئیسلامی و کاک ئەحمەد بووە و لەو چوارچێوە دەڵێت: "ئەو ئیسلامەی ئێمە پێشکەشمان دەکرد، ڕەسەن و بێ‌دەستێوەردان بوو، لەگەڵ سەرکەوتنی ئینقلاب، کارەکانمان ڕاوەستاند و لە ناخی دڵەوە و ڕاستگۆیانە، خۆمان وەقفی ئینقلاب کرد و پاشان دیان بەوەدا دەنێت کە بۆ پێشگرتن لە گرفت، بڕێک ڕاگەیاندنەکانی ئیمام خومەینیمان سانسۆڕ دەکرد" (دربارە کردستان لاپەڕە ٧٩). لە درێژەدا ئەو گلەییە لە دەسەڵاتی تاران دووپاتی دەکاتەوە و دەڵێت: "لەگەڵ ئەوەی هەموو ڕێگا و ناوچە هەستیارەکانمان پاراستبوو، فیشەکیان پێ نائەداین." (دربارە کردستان لاپەڕە ٧٩). لە کۆبوونەوە بە بەرپرسانی حکومیی وتبوو: "ئێمە میرات‌گری ئەو کەسانەین کە بەدرێژایی مێژوو لەپێناو ئیسلام شەڕیان کردووە و گیانی خۆیان بەخشیوە و دەبێ یاسای بنەڕەتیی ئێران ١٠٠٪ ئیسلامیی بکریتەوە." (دربارە کردستان لاپەڕە٨٥)

کاک ئەحمەد لە بابەت دەسەڵاتی نوێی ئێران دەڵێت: "خوێنی سەدان‌هەزار و ملوێنان شەهیدی مێژووی ١٤ سەدەی ئیسلام لە شۆڕشی ئێران بەرهەم هات" (دربارەکردستان لاپەڕە ٦٨). ئەو دەڵێت: "سیستمی کۆماری ئیسلامی بە نرخی گیانی دەیان هەزار شەهید بەدەست هاتووە و ئەگەر درێژەی شۆڕشە ئیسلامی‌یەکان ڕەچاو بگرین، دەبێ (کۆماری ئیسلامی) بە خونچەی ئامانجەکانی سەرجەم شەهیدانی مێژووی ئیسلام بناسین - بەداخەوە هەر شۆڕشێک، لەلایان دژبەرانی شۆڕشەکان و خۆپەرەستان تووشی بڕێک گرفتی ڕوون و شاراوە دەبێتەوە کە هەر بێستانێک مێش و مێرووی زیاندەر و ئافەتی گەورە و بچووکی هەیە" (دربارەکردستان لاپەڕە ٢٣٩). مەبەستی کاک ئەحمەد لە بێستان، کۆماری ئیسلامی‌ و لە مێش و مێروو، حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیە. کۆماری ئیسلامی و موفتی‌زادە دەیانویست حکومەتێکی تەواو ئیسلامی پێک بێت بەڵام ئامانجی ڕەوت و حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سیستمێکی کراوە بوو. بەم‌پێ‌یە مەکتەب‌قورئان و کۆماری ئیسلامی کەوتبوونە یەک جەبهەی دژ بە ڕەوتی خەباتی ڕۆژهەڵات بەڵام موفتی‌زادە بۆ ئەوەی ڕوخساری مەکتەب‌قورئان ناشیرین نەبێت، ناڕاستەوخۆو لەڕێی دەوڵەتی ئێرانەوە گوشاری دەخستە سەر حیزب و سەرکردە سیاسی‌یەکان

کاک ئەحمەد لەسەر پرسی نەتەوەی کورد وەک زۆر بابەت دووپاڵووێژی دەکرد بەڵام نەیدەتوانی دژایەتی خۆی بۆ ئەم باسە وەشارێت. پێی وایە پرسی نەتەوەکان ئاگرێکی وێرانکەرە و دەڵێت: "ئەگەر شۆڕشی ئێران بەئیسلامی بکرێت و جیاوازیەکان لەناو بەرێت، ئەم ئاگرە وێرانکەر و ئاژاوەسازکەری نەتەوە(گەرایی) لە ئێران و وڵاتە ئیسلامی‌یەکانی دیکە دەکوژێتەوە" (دربارەکردستان لاپەڕە٧١). لە کتێبی موفتی‌زادە هاتووە: ئەوە «کوردە» کە ناهێڵێت وڵاتانی داگیرکەری وەک ئێران، خۆی لە کۆتی زلهێزە جیهانی‌یەکان ڕزگار بکات و دەڵێت: زلهێزەکان لە پارچەکردنی کورد بەسەر وڵاتان، بە چەندین جۆر بەهرەیان لێ وەر دەگرن - هەرکات یەکێک لەو دەوڵەتانەی کە کورد تیای دەژی، بیهەوێت خۆی لە کۆتی نۆکەرایەتی زلهێزەکان ڕزگار بکات، یان لە یەکێک لەو وڵاتانە حکومەتێکی ئینقلابی سەر هەڵبهێنێت، زلهێزەکان لە ڕق و توڕەیی ڕەگ‌داکوتاوی گەلی زوڵم‌لێ‌کراوی کورد لە دژیان کەڵک وەر دەگرن. (دربارەکردستان لاپەڕە ٧٢). مەبەستی موفتی‌زادە ئەوەیە کە ئێران خەریکە خۆی لەچنگ زلهێزەکان ڕزگار دەکات بەڵام ئەو زلهێزانە بەردەوام گەلی کورد وەک کەرستە لەدژی ئێران بەکار دەهێنن بۆ ئەوەی ئێران نەتوانێت خۆی ڕزگار بکات!

موفتی‌زادە لە کاسێت و پەرتووکەکانی، هێرش دەکاتە سەر حیزب، کەسایەتیە ئایینی‌-‌نەتەوەیی، سەرکردەی سیاسی‌ و ڕەوتە کوردیەکان. لە کتێبەکەی موفتی‌زادە لەبابەت کۆمەڵە هاتووە: سەرەکیی‌ترین پێگەی ئەم بەدڕەوشتی‌یانە، بنکەی «های» سەر بە کۆمەڵە لە شاری سنە بوو کە پاش ئەوەی لەلایان سوپای پاسداران هەڵگیرا، دەست بەسەر بڕێکی زۆر قورسی پێش‌گرتن لە دووگیانی گیرا. لە درێژەدا بۆ سەلماندنی ئەم بابەتە، دیان‌پیانانی ئەو کچانە دەهێنێتەوە کە لە میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ناچار بە دیان‌پیانانی زۆرەملێ کرابوون. (دربارەکردستان لاپەڕە ٤٩). هەروەها موفتی‌زادە کە ناڕاستەوخۆ بە شێخ عێزەددین دەڵێت ضدانقلاب، تەشەری لێ ئەدات، بڕێک لە گرفتەکانی ئەخاتە ئەستۆی و پێشنیار بە لایەنە سیاسی‌یەکان دەکات هێرش نەکەنە سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران (دربارە کردستان لاپەڕە83-٨٤). کردنەئامانجی مەلا سوننیەکان، بۆ شکاندنی شێخ‌عێزەدین بوو کە بە ڕکابەریی خۆی دەزانی و ئەوەش لەچوارچێوەی بەرژەوەندی‌یەکانی دەسەڵاتی تازەپێگەشتووی تاران بوو

شێخ عێززەدین پێش‌نوێژی مزگەتی گەورەی مەهەباد و ڕێبەرێکی نیشتمانیی‌-‌ئاینیی ڕۆژهەڵات وتبووی: "جیاوازی من وموفتی‌زادە لەوەدایە ئەو ئایینیەکی کوردە و من کوردێکی ئایینیم". شێخ‌عێزەدین کە پێگەی بەهێزی جەماوەریی هەبوو، ئایینی خستە خزمەت پرسی نەتەوەی کورد بەڵام کاک ئەحمەد وەک ڕکابەر لێی دەڕوانی و بەو بۆنەوە هێرشی دەکردە سەر مەلا. تەنانەت شوێن‌کەوتوانی ئێستاکەی کەک ئاحمەد لە بابەت مامۆستایانی نیشتمانی، هاوشێوەی ڕێبەرەکەیان کاک ئەحمەد بیر دەکەنەوە. ئەو ڕوانگەیەی کاک ئەحمەد بۆ مەلاکان، گوازراوەتەوە بۆ شوێن‌کەوتوانی و مامۆستاکان بە نەیاری خۆیان دەزانن؛ جگە لەو مامۆستایانەی کە پەسەندی مەکتەب و ڕێبەرەکەیان دەکەن، نوێژ لەپشت ئەو مەلایانە ناخوێنن کە دیان بە مەکتەب و موفتی‌زادەیا نانێن و بە خۆفرۆش و بەکرێ‌گیراو ناوزەدیان دەکەن و ئەم هەڵوێستە خواستی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشە

هەر لەم پێوەندی‌یە: موفتی‌زادە پاش زەویلەرزەی تەبەس لە ناوەندی ئێران بەڕێی نامەیەکی دەست‌نووس لە ٢٨/٦/١٣٥٧ داوا لە کوردانی ڕۆژهەڵات دەکات هاوکاری بۆ لێ‌قەوماوان کۆ وەکەن. لە نامەکەدا مەلا سوننیەکان بە دین‌فرۆش، نەخوێندەوار، مێزەربەسەر، بێ‌ئیمان، ڕسوا، بەدناو، بەکرێ‌گیراو، ئاژەڵی مردارخۆر دەچوێنێت و لەکۆتایی نەمەکەدا بە ڕێزەوە ناوی ئاخوندەکانی قوم دەهێنێت و دەڵێت «مراجع بزرگوار دینی در قم» واتا مەرجەعەکانی گەورەی ئاینی لە شاری قوم. موفتی‌زادە لەنێوان وتار و پەرتووکەکانی، دەیان‌جار هێرش دەکاتە سەر مەلا سوننی‌یەکان بۆ نموونە لە کتێبی دربارە کردستان لاپەڕەکانی ٧٣، ٨٢، ٨٣، و ٧٨ (سێ جار). هاوکات بەڕێزەوە ناوی مەلا شێعەکان دەهێنێت و دەڵێت: علمای مذهبی/آیت‌اللە (دربارەکردستان لاپەڕە ٦٢)، آقای صفدری (دربارەکردستان لاپەڕە٦٤)، آقایان و برادران اهل تشیع (دربارەکردستان لاپەڕەکانی ٦٨و٦٩).

شانۆگەری مەکتەب قورعان بۆ هاوکاری هەژاران

ئەندامی لایەنێکی ڕۆژهەڵات کە لە بواری مافەکانی مرۆڤ چالاکە ئاماژە بە ڕاپۆڕتێکی نێردراو لەلایەن خەڵکی مەریوانەوە دەکات و باسی شانۆگەری مەکتەبیەکان دەکات. وەک دەگێڕنەوە، سپای پاسداران و مەکتەبی قورعان (سەر بە ئەحمەدی موفتیزادە) بە پاساوی دابەشکردنی هاوکاری، کەرامەتی هەژاران دەشکێنن.

مەکتەبی موفتیزادە کە شانۆگەری دابەشکردنی هاوکاری بەڕێوە دەبات، ئەگەر هاوکاری بنەماڵەیەکی دەرەوەی ئەندامانی مەکتەب بکات، دراوسێکانیان لێ تێ ئەگەیەنن و کەرامەتیان لەپێش چاوی خەڵک دەشکێنین. ئەم شێوازە لە هاوکاری دوورە لە بنەمای ئەخلاق و ئینسانیەت و تەنانەت شەرعی ئیسلام. مەکتەبیەکان لە ڕابردووش هەوڵی هاوشێوەیان داوە بۆ خۆ نمایش کردن. لە بابەتەکانی پێشووتردا ئاماژەمان دابوو کە مەکتەبیەکان یارمەتی خەڵکانی دیکە نادەن مەگەر ئەوەیکە بیانەوێت پڕوپاگەندەی پێوە بکەن.

هەروەها لەو وێنەیا کە ناوی کەسانی مەکتەبیی لە خشتەکەیا گونجاوە، مەکتەب قورعان داوای لە خەڵک کردووە هاوکاریە ماددیەکانیان بخەنە ناو حسابی بانکی ئەندامانی مەکتەب بۆ ئەوەی لەنێوان خەڵکانی هەژار دابەشی کەن. هەموو دەزانین مەکتەب قورعانیەکان کە سیستەمی جوولەکە پەیڕەوی دەکەن، لەنێو یەکدا بازرگانی بەهێزیان ڕێک خستووە بەجۆرێک کە خێر و بێریان تەنیا بۆ ناو ئەندامانی خۆیانە و لە بواری ئابووری بەهێزن. کەواتە چۆنە و بۆچی لە کاتێکدا کە مەکتەب قورعان گرفتی ئابووری نیە و دەوڵەمەندترە لە کۆمەڵگەی کوردستان، داوا لە خەڵکێک کە لەژێر گوشاری ئابووریە دەکەن پووڵ بخاتە ناو حسابی بانکەکانیان؟

شوێنکەوتوانی ئەحمەدی موفتیزادە وامی (عیقار)ی زۆر لە بانکەکان وەر دەگرن و بازرگانی پێوە دەکەن و وەک پێشتر ئاماژەمان پێ داوە، مەکتەب قورعان بوەتە کۆمپانیەکی گەورەی بازرگانی. هەرچەند لەڕوانگەی شەرعەوە وام وەرگرتن حەرامە بەڵام مەکتەبیەکان کە بڕوایان بە حەدیس نیە و زۆرکاتیش پێچەوانەی قورعان هەڵسوکەوت دەکەن، وام لە بانکەکان وەر دەگرن و بازرگانی پێوە دەکەن و لەڕێی بانکەوە سوو ئەدەنەوە بە دەوڵەتی ئێران. دەسەڵاتی تارانیش ئاگاداری ئەم بابەتە هەیە و ڕێگەی داوە مەکتەبی کاک ئەحەمەدی موفتیزادە پەرە بسەنێت و بەبێ کەمترین کێشە چالاک بێت. مەکتەبیەکان کۆمەڵگەیەکی دوورگەییان لەناو گەلی کوردستان پێک هێناوە و بەو هۆکارانەی باسمان کرد، لەبواری ئابووریدا بەتواناترن و لەچاو کۆمەڵگەی کوردەواری، گرفتی ئابووریان نیە.

 

YouTube ▶️

کورتەیەک لە پێناسەی ئەحمەد موفتیزادە

موفتی‌زادە لەدایک‌بووی شاری سنە و کوڕی مەلا عەبدوڵڵا دشەیی، یەکێک لەو کەسایەتیانە بوو کە ناوی ئاوێتەی ڕووداوەکانی پاش ڕووخانی ڕژێمی شا و هاتنە سەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بوو. هۆگرانی بە کەسێکی بوێر و چاونەترسی دەناسن و شوێن‌کەوتوانی دەڵێن کاک ئەحمەد ڕێبەری ئەهلی سوننەتی ئێران بوو (نامەی مەکتەب بۆ ڕاشدالغننوشی، کە لە ساڵی ١٣٩١ بە نهێنی ئاراستەی کراوە) و هەندێک‌جار لە وتار و بابەت و سۆشیال‌میدیا و بۆنەکان‌دا نازناوی ڕێبەری ئایینی‌-‌نەتەوەیی بۆ بەکار دەهێنن. ڕەخنەگران دەڵێن مەکتەبیەکان بە مەبەستی سڕینەوەی ڕاستی‌یەکانی مێژوو، موفتی‌زادە پیرۆز دەکەن. بەگشتیی جگە لە شوێن‌کەوتوانی و کەسانێک کە لەژێر کارتێکەریی هەژموونی ڕاگەیاندنی مەکتەبیەکانن، موفتی‌زادە نەیتوانیوە خۆی لە دڵی کۆمەڵانی کوردستان جێ بکاتەوە و هەتا ئیستاش دەکەوێتە بەر ڕەخنە.

لەگەڵ سەرهەڵدانی گەلانی ئێران و ڕووخانی سیستەمی پاشایەتی، دەرفەتەکانی بەردەم کوردانی ڕۆژهەڵات بۆ دەربڕینی داواکاریەکان کرانەوە و، گەل و حزبەکان وەخۆ کەوتن بەڵکو بتوانن لەو دەرفەتەی ڕەخساوە مافەکانیان دەستووری بکرێتەوە یان سەربەخۆیی وەگەڕ بخەن بەڵام ئەمە بە دڵی ئاخوندەکانی تاران نەبوو کە دەسەڵاتیان گرتبۆوە دەست. هاوکات کاک ئەحمەدی موفتی‌زادە دامەزرێنەری مەکتەب قورئان، هەوڵەکانی بە دروشمی حکومەتی ئیسلامی شۆڕایی چڕ کردەوە، خۆی لە خومەینی نزیک دەخستەوە و بە دڵسۆزی‌یەکانی بۆ کۆماری ئیسلامی، توانی متمانەی بازنەی دەوری خومەینی بەدەست بهێنێت تا ئەو شوێنەی تێکەڵ بە شاندی متمانەپێ‌کراوی خومەینی دەبوو. کاک ئەحمەد کە ماندووی دەستی ڕژێمی پاشایەتی بوو، کۆماری ئیسلامی بە دەرفەتێک دەزانی بۆ گەشتن بە ئاواتەکانی. لە کاتی وتاردانەکانی خومەینی، لەوکەسانە بوو کە لە نزیکترین شوێنەکان بە خومەینی و شانبەشانی خەڵخاڵی دادەنیشت کە بە قەسابی کوردستان ناسراوە و پاش کۆتاهاتنی وتارەکانی خومەینی، مایکی لەبەردەم خومەینی لادەبرد و هاریکاری ڕیکخستنەکانی دەکرد بۆ سەرکەوتنی دەسەڵاتێکی تەواو ئیسلامی(2-1).

ئامانجەکانی موفتی‌زادە لەڕواڵەت‌دا لەپێناو کورد و ئەهلی‌سوننەت بوو بەڵام لە ناوەڕۆک‌دا، بۆ پێک‌هێنانی حکومەتێکی ئیسلامی لە تاران و دەست‌خستنی دەسەڵاتی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو بەڵام بوونی حیزبەکانی لەپێش خۆی وەک لەمپەر دەبینی. کۆماری ئیسلامی و مەکتەب‌قورئان ئەگەر لەبابەت چەند خاڵی یاسای بنەڕەتیی ناکۆکیان هەبوایە بەڵام لە بابەت بێ‌کاریگەر کردنی حیزبەکان و پرسی پێک‌هێنانی حکومەتی ئیسلامی یەکیان دەگرتەوە و هاو ستراتیژی‌ بوون. لەگەڵ ئەوەش‌دا، تەقەلای کۆماری ئیسلامی هەڵوەشانەوەی بەرەی کورد بوو هەر بۆیە سەرەتا هەوڵی‌دا ناکۆکی بخاتە نێویان و لاوازیان بکات. بە باڵادەست‌کردنی مەکتەب‌قورئان و ڕۆڵ‌دان بە موفتی‌زادە، دەنگی جیاوازی لەناو بەرەی کورد ساز کرد و ئەمەش بووە هۆی قووڵ‌بوونەوەی ناکۆکی نێوان ڕیزەکانی خەبات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لاوازکردنی پێگەی کورد بەرانبەر تاران.

 

حسەین سەجادی قائم‌مقام فراهانی کە ناسراوە بە قادرعەبدوڵا، لێکۆڵەڕی چەپی گەڕیدە و دژبەری دەسەڵاتی تارانە کە لەکاتی شەڕی پێشمەرگە و کۆماری ئیسلامی‌، بە ناوچە کوردیەکان‌دا دەگەڕا و لێکۆڵینەوەی مەیدانی دەکرد. ناوی دوو دۆستی کوردی خۆی «قادر و عەبدوڵا» وەک ناوی نهێنی بۆ خۆی هەڵبژارد کە لەسێدارە درابوون. قادر عەبدوڵا لەسەر کەسایەتی موفتی‌زادە دەڵێت: "دەوڵەت سەرجەم ناوچە کوردیەکان لە ڕۆژاوا، لە سنەوە تا ڕەزاییە دەکاتە سێ بەش و لە یەک کات،‌ سێ بوونەوەری سەیرو سەمەر لە توورەکەی ئیمڕیالیسم دەهێنێتە دەر. بوونەوەری یەکەم: مرۆڤێکی بەخت‌گەڕاوەیە بەناوی ئەحمەدی موفتی‌زادە کە هەموو گەلی کورد نەفرەتی لێ‌یەتی، ئەم بوونەوەرە کە دەوڵەت پێی دەڵێت عەللامە، نزیک حەوت‌سەد بۆ هەشت‌سەد مرۆڤی بێچارەی برسی، بێ‌ئیش، چەقۆکەش و ئەوباش (شەلاتی) لە دەوری خۆی کۆ دەکاتەوە و مانگی هەزارو حەوتسەد هەشتسەد تمەنیان پی ئەدات و بەناوی لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی ئیران لە سنە تا سەردەشت دەخاتە ژێر دەستی کە بیپارێزن و باوکی گەلی کورد دەربهێنن." نووسەر لە درێژەدا «قیادەموەقت» و «ئاخوند حەسەنی» وەک دوو بوونەوەری دیکە ناو دەبات کە هاوتەریبی موفتی‌زادە و کۆماری ئیسلامی، شەڕی کوردانی ڕۆژهەڵات دەکەن (کتێبی کردها چە می‌گویند؟! لاپەڕە ٣٤).

دوکتور حسەین خەلیقی کە ئەندامێکی دانوستانکاری وتووێژەکانی ساڵی ١٣٥٧ی کورد لەگەڵ شاندی نیازپاکیی کۆماری ئیسلامی بوو، لە وتووێژێکی ساڵی 13٩٧ ئاشکرای دەکات کە موفتی‌زادە ڕۆڵی تێکدەرانەی لە دانووسانەکان هەبووە و دەڵێت: من هەر ئەوکات بە سەرکردەکانی کوردم ڕاگەیاند کە موفتی‌زادە ئێمەی فرۆشت. دوکتور خەلیقی دەڵێت: موفتی‌زادە کە بەڵێنی دابوو بەبێ هاوئاهەنگیی هیچ کارێک نەکات، کەچی لەگەڵ نوێنەرانی تاران و بەتایبەت تاڵەقانی یەکیان دەگرت و کاک ئەحمەد لە کۆتایی‌ دانیشتنەکەدا بە ڕەفسەنجانی دەڵێت: بڕیار هەر ئەوە دەبێت کە پێشتر قسەمان لێ کردووە (.).

دیمەنەکانی ئەوکات دەری دەخات کە مەکتەب‌قورئان بە ئامادەییەوە پێشوازیان لە شاندی نیازپاکی تاران کردووە و لەکاتی هاتنە ژووری شاندەکە بۆ ناو مزگەوتی گەورەی سنە، مەکتەبیەکان ئەم دروشمەیان پێکەوە دووپات دەکردەوە: صلّی علی محمد – خمینی و کاک ئەحمەد (.). شاندەکە پێک هاتبوون لە کەسانی وەک ئایەتوڵا تاڵەقانی، بەهەشتی، بەنی سەدر و ڕەفسەنجانی. ئەم دروشمەی مەکتەبیەکان بۆ چەند مەبەست دەوتراوە و لەوانە: ١- دەربڕینی نیەت‌پاکیی مەکتەب قورئان بۆ نوێنەرانی تاران. ٢- نواندنی پێبەندبوونی کاک ئەحمەد و مەکتەب‌قورئان بە ئیمام خومەینی و کۆماری ئیسلامی. ٣- هەوڵ بۆ وەلانانی حزب و لایەنە سیاسی‌یەکانی‌تر. ٤- موفتی‌زادە وەک تاکەلایەنی وتووێژ و دانووسان‌کاری کورد ڕەچاو بگیرێت.

لە یەکێک لە سەردانەکانی موفتی‌زادە بۆ تاران لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی، خومەینی بەڵێنی ‌سپاردنی ڕێبەرایەتی ئۆتۆنۆمی و خودموختاری ناوچەی کوردی‌یەکانی پێ دابوو. کاک ئەحمەد لەلایان تاران زەق کرایەوە و هەلومەرجیان بۆ ڕەخساند کە لە مەیدانی سیاسەت زیاتر دەربکەوێتک؛ تاران دەرگای بەڕووی موفتی‌زادە زیاتر کردەوە و لە ڕۆژنامەکان‌دا وەک عەللامە، بەرپرسی باڵای حکومی و ڕێبەر ناوی دەهات (کیهان ژ٤٧١-١٣٧١/١١/٢٦، جمهوری‌اسلامی، اطلاعات ژ١٩٨٤٣-١٣٧١/١١/٢٧). بەرپرسیاریەتی کومیتەی ئینقلابی ئەهلی سوننەتی خرایە ئەستۆ و ئیزن بە مەکتەب‌قورئان درا بۆ بەرگری لە دەست‌کەوتەکانی کۆماری ئیسلامی بەشێوەی سنووردار چەکیان هەبێت. موفتی‌زاده لە (کتێبی دربارەکردستان لاپەڕە ٧٦) دەڵێت: "دەوڵەت هاوکاری نەدەکردین، براکانمان بە مەبەستی پاراستنی جادەکان و شارەکان لە مەترسی‌یەکانی دژەشۆڕش (مەبەست حیزبەکان)، پێویستیان بە فیشەک بوو، لەکاتێکدا لیژنەکانی ئێمە بۆ چەک‌کردنی خەڵک، سەدان چەک و بڕێکی زۆر فیشەکمان ڕادەستی پێگە سەربازی‌یەکان کردبۆوە، بەڵام فیشەکیان پێ نەداین و لە باتی ئەوە، دەستیان کرد بە پڕچەک‌کردنی دەربەگە ئیسلامی‌یە موسوڵمانەکان و خەڵقی‌یەکان." موفتی‌زادە لەم چوارچێوەدا و لەنێوان وتارەکانی حسەینیەی ئیڕشادی تاران لە ساڵی ١٣٥٨ دووپاتی دەکاتەوە کە: "ڕەنگە بشزانن ئێمە بووین کوردستانمان پاراست."

تایبەت‌مەندیەکی کاک ئەحمەد دووفاقی بوو لە وتەکانی‌دا؛ لەسەر زۆر بابەتی ئایینی و نەتەوەیی بە شێوازی دووپاڵوو قسەی کردووە یان دوو بۆچوونی جیاواز لەیەکی هەبووە بۆ یەک بابەتێک. بۆ وێنا ئەگەر لە جێ‌یەک باس لە شوێن‌کەوتنی قورئان و سوننەت دەکات، لە شوێنێکی دیکە دەڵێت: شوێن قورئان و سوننەت مەکەون (کتێبی نامەها، نامەی ژ٦ ل٧٨-٧٩). زۆرکات دروشمی نەتەوەیی داوە و تەنانەت بە خەڵکی دەوت خودموختاری لە گیرفانمدایە بەڵام لە پەرتووکەکانی لە دژی نەتەوەگەرایی قسە دەکات. لە شوێنێک کورد وەک گەلێکی زوڵم‌لێکراو ناو دەهێنێت بەڵام هەر لەو وتارەدا دەڵێت پرسی نەتەوە ئاگرێکی سووتێنەرە. دووفاقی لە وتەکانی کاک ئەحمەد لە بۆچوونە ئایینی و سیاسی‌یەکانی، ڕێگەی بۆ دەربازبوونی شوێن‌کەوتوانی لەمەڕ ئەو ڕەخنانە کردۆتەوە کە ئاراستەی ڕێبەرەکەیان دەکرێت و لە وەڵامی ڕەخەکان‌، وتەیەکی موفتی‌زادە هەڵدەبژێرن کە گونجاوی کات و شوێن بێت. ئەم پرسە سەری لە بڕێک کەس کە ئاگاداری لایەنی دیکەی کاک ئەحمەد و هەروەها مێژوو نین شێواندووە و بەهۆی ئەوەی‌کە موفتی‌زادە خرایە زیندان، بە دژبەری کۆماری ئیسلامی دەزانن.

دوو پاڵو ویژیەکانی موفتیزادە

یەکێک لە تایبەت‌مەندیەکانی کاک ئەحمەد موفتیزادە دووفاقی بوو لە وتەکانی‌دا؛ لەسەر زۆر بابەتی ئایینی و نەتەوەیی بە شێوازی دووپاڵوو قسەی کردووە یان دوو بۆچوونی جیاواز لەیەکی هەبووە بۆ یەک بابەتێک.

بۆ وێنا ئەگەر لە جێ‌یەک باس لە شوێن‌کەوتنی قورئان و سوننەت دەکات، لە شوێنێکی دیکە دەڵێت: شوێن قورئان و سوننەت مەکەون (کتێبی نامەها، نامەی ژ٦ ل٧٨-٧٩). زۆرکات دروشمی نەتەوەیی داوە و تەنانەت بە خەڵکی دەوت خودموختاری لە گیرفانمدایە بەڵام لە پەرتووکەکانی لە دژی نەتەوەگەرایی قسە دەکات. لە شوێنێک کورد وەک گەلێکی زوڵم‌لێکراو ناو دەهێنێت بەڵام هەر لەو وتارەدا دەڵێت پرسی نەتەوە ئاگرێکی سووتێنەرە.

دووفاقی لە وتەکانی کاک ئەحمەد لە بۆچوونە ئایینی و سیاسی‌یەکانی، ڕێگەی بۆ دەربازبوونی شوێن‌کەوتوانی لەمەڕ ئەو ڕەخنانە کردۆتەوە کە ئاراستەی ڕێبەرەکەیان دەکرێت و لە وەڵامی ڕەخەکان‌، وتەیەکی موفتی‌زادە هەڵدەبژێرن کە گونجاوی کات و شوێن بێت. ئەم پرسە سەری لە بڕێک کەس کە ئاگاداری لایەنی دیکەی کاک ئەحمەد و هەروەها مێژوو نین شێواندووە و بەهۆی ئەوەی‌کە موفتی‌زادە خرایە زیندان، وا هەست دەکەن کە دژبەری کۆماری ئیسلامی بووە.

موفتیزادە لەناو بازنەی کەسانی باوەڕ پێکراوی خومەینی

لەگەڵ دەسەڵات‌گرتنی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی (١٩٧٩ی زاینیی)، ئەحمەدی موفتی‌زادە خۆی لە ئیمام خومەینی نزیک خستەوە و بووە هاوەڵ و هاوڕێی و لە هەرکوێوە دەرفەت بڕەخسایە وەک لێپرسراوێکی دڵسۆزی کۆماری ئیسلامی تێ دەکۆشی. موفتی‌زادە لە ڕیزەکانی پێشەوە یان لە تەنیشت خومەینی و لە پاڵ ئایەتوڵا خەڵخاڵی کە ناسراوە بە قەسابی کوردستان دادەنیشێت و لەگەڵ ئاخوندەکانی دیکە کێبەرکێی خزمەت‌کردنی ئەکرد بە ئیمام خومەینی.

لە بەڵگەیەکی ڤیدۆیی‌دا لەپاش وتاری خومەینی، مایکڕۆفۆنەکە لە دەستی خەڵخاڵی دەر دێنێت بۆ ئەوەی خۆی قسە بکات و خەڵک بە ئەمری خومەینی دەر بهێنێت. بە دیان‌پیانانی ئەحمەدی‌موفتی‌زادە لە کتێبەکەی (دربارە کردستان) لەڕێی مەکتەبیەکانەوە چەک و فیشەکیان لە خەڵک دەسەند و ڕادەستی دەسەڵاتی دەکرد، پاشان گلەیی لە دەسەڵات دەکات کە بۆچی چەک و فیشەکی زیاتری پێ نائەدان بۆ ئەوەی لەدژی دژەکۆمار (مەبەستی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات) شەڕ بکەن !؟

لە بەڵگەیەکی ڤیدۆیی دیکەدا، کاتێک خومەینی لە شاری قوم وتار پێشکەشی خوێندکارانی زانکۆ دەکات، خومەینی تێکەڵ بە لیژنەی کاربەڕێ‌خەری ئیمام خومەینی لە پێشەوە ڕاوەستاوە. ڕاوەستانی ئەحمەدی موفتی‌زادە لە تەنیشت خومەینی کە سەرکردەی تازەپێگەشتووی کۆماری ئیسلامی بوو ئاسان نەبووە و ناکرێت بەبێ هۆ بێت. لە کاتێکی وەها هەستیاردا، تەنیا کەسانی متمانەپێکراوی کۆماری ئیسلامی توانیویانە هێندە بە خومەینی نزیک وەبن کە وەک لە ڤیدۆکەیا دەیبینین، ئەحمەدی موفتیزادە لەناو بازنەی نزیکترین کەسەکان بە خومەینی جێی گرتووە.

بڕێک کەس دەڵێن ئەو نزیک‌بوونەوە لە خومەینی لە سەرەتادا بووە و دواتر وا نەماوە بەڵام موفتیزادە هەتا ئەوکاتەی هەستی بەوە نەکرد کە بەکار هێنراوە، دەستی لە دژایەتی ڕەوتی سیاسی کورد و خزمەت بە کۆماری ئیسلامی هەڵنەگرت. موفتی‌زادە بە وتار، نووسین و کردار لەدژی ئەهلی سوننەت و ڕەوتی خەباتی سیاسی کورد دەجووڵایەوە و دەیان و سەدان بەڵگە لەم پێوەندیە لەبەردەستایە.

لەو بڕگە ڤیدۆیەدا کە پێک هاتووە لە دوو بەش، دەبینن کاک ئەحمەدی موفتی‌زادە لە نزیکترین کەسەکانە بە ئیمام خومەینی و لە بازنەی کەسانی متمانەپێکراوی کۆماری ئیسلامی جێ دەگرێت.

لەم ڕیگانەوە دەتوانن دەتوانن بینەری بن:

 YouTube ▶️

Facebook ▶️

یان

 YouTube ▶️           https://www.youtube.com/watch?v=Tdn9dg26W3M&t=6s 

Facebook ▶️   /https://www.facebook.com/rochne4/videos/1625611664262356    

مەکتەبیەکان‌ و شێعەکان ڕۆژێکی جیاواز دەکەنە مەنگی ڕەمەزان

«مەکتەبیەکان و شێعەکان ڕۆژێکی جیاواز لە ئەهلی سوننەتیان کردە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان»

 

- مەکتەبیەکان ڕۆژی یەکشەممە

- ئەهلی سوننەت ڕۆژی دووشەممە

- شێعەکان ڕۆژی سێ‌شەممەیان کردە یەکەم‌ڕۆژی مانگی ڕەمەزان

ئەمساڵیش (1398هەتاوی - 1440) هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، مەکتەبیەکانی شوێن‌کەوتووی ئەحمەدی موفتیزادە هاوشێوەی شێعەکان و بە پێچەوانەی ئەهلی سوننەت و هەموو مسوڵمانانی جیهان، ڕۆژێکی جیاواز وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرد و لە ڕۆژێکی جیاوازیش جەژن دەگرن.

مەکتەبیەکان ئەم خۆ جیاکردنەوە و دوو بەرەکی خستنە ناو موسوڵمانان ئەبەستنەوە بە فێقهی ئیمام شافعی سڵاوی خوای لێبێت. وەک لە ڕاگەیاندنەکەیان ئاماژەیان پێ کردووە کە ئەم خۆ جیاکردنەوە لە ئەهلی سوننەت بە پێی فێقهی ئیمام شافعیە!

موسوڵمانانی ئەهلی سونەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باش ئەزانن کە مەکتەبیەکان بڕوایان بە ئیمام شافعی و چوار مەزهەبەکە و بە خولەفای ڕاشدینی و حەدیس نیە، ئەم ناو هێنانە لە ئیمام شافعی تەنها چەواشەکاریە و بۆ ڕەوایەتیدانە بە دوشمنایەتی ئەهلی سوننەت.

ئیسلام دژی هەر چەشنە تەفرەقە و دووبەرەکی خستنە ناو موسوڵمانان بەڵام مەکتەبیەکان باکیان پێی نیە.

موفتیزادە و خیانەت

بەڵگەیەکی دیکە▶️ لەزمان شایەتحاڵێک لەسەر ئەحمەدی موفتیزادە کە دەیسەلمێنێت ئەحمەدی موفتیزادە تەنھا بە شوێن گەشتن بە ئاواتەکانی خۆی و دەسەڵاتی زیاتر بووە.

چەندین ساڵ لەوەپێش ئاماژەمان دابوو ئەحمەدی موفتیزادە لە ژێر ناوی کوردایەتی و بەناوی قورئانەوە کەسانێکی لەدەوری خۆی کۆ دەکردەوە و ھەوڵی گەشتن بە ئامانجەکانی ئەدا کە ئەویش دەسەڵاتی زیاتر بوو لەناو حاکمیەتی ئێران بەڵام دواتر بەھۆی زیادەڕەوییەکانی خرایە زیندان.

ئامانجی موفتیزادە خزمەت بە ئیسلام و نەتەوەی کورد نەبوو، تەنانەت بیروباوەڕی موفتیزادە زۆر دوور بوو لە ئەھلی سوننەت. بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خیانەتی لە ھەموو لایەنە کوردیەکان دەکرد و بە ڕێکەوتنی ژێربەژێر لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەوکاتی ئێران، بووە ھۆی ھەڵگیرسانی شەڕ و ڕژانی خوێنی ھەزاران کەسی بێ تاوان.

لەوپەڕی نیفاق و دووڕوویی خۆی وەک کەسێکی لایەنگری سوننی و کورد پێناسە دەکرد بەڵام لەژێرەوە ھاوکات خیانەتی لە سوننی و کورد دەکرد. تا ئیستاکەش مەکتەبیەکانی شوێن‌کەوتووی ئەحمەدی موفتیزادە ھەوڵ ئەدەن موفتیزادە وەک کەسێکی لایەنگری سوننی و کورد پێناسە بکەن بەڵام نازانن کە ناتوانن مێژوو وەسڕن و بەپێچەوانە دەرخواردی خەڵکی بدەن.

لە فەیسبووک ▶️

لە یوتیوب ▶️ 

بەشێک لە کتێبی «کوردەکان چی دەڵێن»

لە بەشێک لە کتێبی «کوردەکان چی دەڵێن» نووسینی قادر عبداللە کە ھاوکات بوو لەگەڵ ھەوڵەکانی ئەحمەدی موفتیزادە ھاتووە:

دەوڵەتی ئێران ھەموو ناوچە کوردیەکان ( ڕۆژئاوا: لە سنە تا ورمێ) دەکاتە سێ بەش. ھاوکات سێ بوونەوەری سەیروسەمەرە لە توورەکەی ئێمپڕیالیزم دەھێنێتە دەر. بوونەوەری یەکەم کەسێکی بەخت‌گەڕاوەیە بە ناوی ئەحمەدی موفتیزادە کە گەلی کورد نەفرەتی لێی ھەیە. ئەم بوونەوەرە کە دەوڵەت پێی دەڵێت علامە (زانا و مامۆستا)، بڕی حەوسەد بۆ ھەشتصەد کەسی بێچارە، برسی، بێکار، چەقۆێش و شەقاوە لەدەوری خۆی کۆ دەکاتەوە و مانگانە بڕی ھەزار و حەوسەد ھەشتصەد تمەنیان پێ دەدات و بە ناوی لایەنگرانی جمھوری ئیسلامی لە سنە تاکوو سەردەشت کراوەتە شوینی چالاکیان کە بیپارێزن و باوکی کورد دەر بھێنن (بەرەنگاری حزب و کەسانی ناڕازی وەبن).

بوونەوەری دووھەم شتێک بە ناوی «قیادە موەقەتە» کە باسمان کرد چۆن ساز بوو. ئێمپڕیالیزم سەڵاح دەبینێت کە دەوڵەتی جمھوری ئیسلامی لەگەڵ ڕێبەرانی ئەم قیادە‌موەقەتە کە کوڕانی خۆفرۆشی بارزانین ...

ناوی ڕاستەقینەی نووسەری کتێب «حسین سجادی قائم مقامی فراهانی» ناسراو بە قادر عبداللە (لەدایکبووی1954 ئەراک) لێکۆڵەر و نووسەری دۆستی کوردان بووە کە خاوەنی چەندین کتیبە و کتێبی «کوردەکان چی دەڵێن» ڕاپۆڕتێکی سەفەری ئەو بووە لە کاتی شەڕدا بۆ ناوچە کوردیەکان.

بەشێک لە کتیبی کوردەکان دەڵێن چی

موفتیزادە: مرۆڤ لە حەیوانی وەحشی و مەیموون لەدایک بووە !

ئەحمەدی موفتیزادە زیاتر بە بیروبۆچوونە جیاوازەکانی ناسراوە و لەناو کتێب و قسەکانیدا زۆر وتەی سەیر و سەمەرەی لێ دەبیستین و دەبینین بەپێچەوانەی ئایین و زانست و ڕێسا دواوە. جارێک دەڵێت خوایە ئیزنم پێ بدە لەو دنیاوە پێوەندیم بە شوێنکەوتوانم ھەبێت جارێکیش دەڵێت وەحی‌م بۆ ھاتووە، لەناو کتێبێک‌دا دەڵێت لە "سەرئاو" بە شلنگ و سۆندە خۆتان مەشۆرن لە شوینێکی دیکەش دەڵێت لەبری قورئان و حەدیس وەرن پرسیار بەم براتانەوە بکەن. موفتیزادە لە لاپەڕە 59ی کتێبی «حکومت‌اسلامی» دەڵێت مرۆڤ لە جووتێک مەیموونی نێر و مێ گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە بووە بە مرۆڤ بەڵام لە تۆمارێکی دەنگدا، جیاوازتر لەم بۆچوونە دەڵێت مرۆڤ پێشتر لە حەیوانێکی وەحشی و خوێن‌ڕێژ لەدایک بووە.

موفتیزادە لەم تۆمارە دەنگیەدا ▶️ دەڵێت: ئەو گیانلەبەرە کە پێش لە مرۆڤ بووە گۆشت و گیای خواردووە، لەچاو گیانلەبەرانی دیکە زۆر بەھێزتر و پێشکەوتووتر بووە و ھێزی سەرەکیی سەر زەوی ئەو گیانلەبەرەیە کە پێش مرۆڤ ژیاون، لە شێر دڕەندەتر و خوێن‌ڕێژتر بووە و سەرجەم گیانلەبەرانی دیکە زەلیلی دەستی بوون، لە بەبر و شێر و کەرگەیەن نێعمەتەکانی زیاتر لەناو بردوە و بەگشتیی (ھاوشێوەی شێر) دەسەڵاتداری ناو گیانلەبەران بووە، ئێستا ئەو گیانلەبەرە نەماوە و مرۆڤ بۆتە جێگرەوەی، مرۆڤ لەو لەدایک بووە ! ھەروەھا دەڵێت سەرەتا بڕبڕەی پشتی و چوارچێوەی ئێسک و ماسولکەکانی بەگشتی جۆرێک بووە کە لەسەر چواردەست و پێ ھەسویی (افقی) ڕۆشتووە و پاشان گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە بۆتە ستوونی (عمودی) لەسەر دووپێ.

ئەگەر ئەحمەدی موفتیزادە بەناوی قورئان و ئیسلام کاری دەکرد خۆ ئەم شێوە بیروبۆچوونە دژی ئیسلامە چونکە خوا لە قورئاندا دەفەرمێت مرۆڤمان سەرەتا لە خۆڵ ساز کرد. تەنانەت بیرۆکەی داروین کە پێی وابوو مرۆڤ پێشتر مەیموون بووە لەلایەن پسپۆڕانی ئەمریکی ڕەد کراوە؛ یان ئەگەر مرۆڤ لە مەیموون بووە بۆچی لە ماوەی ئەم چەند سەدساڵەی دوایی‌دا ھیچ مەیموونێک نەبۆتە مرۆڤ؟! بەم شێوە کاک ئەحمەد موفتیزادە لەسەر مرۆڤ دو ڕای جیاوازی ھەیە: جاریک دەڵێت مرۆڤ لە مەیموون لەدایک بووە (کتێبی حکومت‌اسلامی لاپەڕە٥٩)، جارێکیش دەڵێت لە حەیوانی وەحشی و دڕەندە لەدایک بووە؛ ئەگەر مەبەستی موفتیزادە لە دەورانی ژووراسیک بووبێت ڕەنگە مەبەستی دایناسۆڕەکان بێت چونکە ئەو جۆرە ئاژەڵانە سیفەتی لەوشێوەیان تیابووە کە گۆشت‌خۆر و گیاخۆر بوون و دەسەڵاتداری سەر گۆی زەوی بوون کە ئەم بۆچوونەی موفتیزادە لەگەڵ ھیچ پێوەرێکی ئایینی و زانستی یەک ناگرێتەوە.

لەم ڤیدۆدا لە Youtube بیسەری بن ▶️

 

موفتیزادە لە لاپەڕە ٥٩ی کتێبی "حکومت اسلامی" دەڵێت مرۆڤ لە دوو مەیموونی نێر و مێ گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە و بووە بە مرۆڤ.

ھەڵوێستی مەلا محمد بەرانبەر تۆمەتەکانی مەکتەب

بەپێی ھەندێک بەڵگە، مەکتەبیەکان بە ھەموو جۆرێک لە دژی ئەو کەسانەی کە ڕەخنە لە مەکتەب و ئەحمەدی موفتیزادە دەگرن تۆمەت دەبەخشنەوە و تۆمەتی ناڕەوا و ناڕاست دەخەنە پاڵ ئەو کەسانەی کە ڕاستیەکانی مەکتەب دەخاتە بەرچاوی موسوڵمانان.

تۆمەت بەخشینەوە لای مەکتەبیەکان (بە تایبەت لقی قوڕەیشیەکان) بە گوناح ئەژمار ناکرێت و ئەوان وەک کارێکی ئاسایی بۆ پەرەپێدانیی ھەژموونی مەکتەبی کاک ئەحمەدی موفتیزادە و شۆردنەوەی ناڕاستیەکانیان کەڵکی لێ وەردەگرن. کەسانی سەرووتری ناو مەکتەب، ئەندامانی خوارووتر ھان ئەدەن لە‌دژی کەسانێک کە ڕەخنە لە مەکتەب دەگرن تۆمەت ساز بکەن؛ ھەروەھا پێیان دەڵێن ئێوە تۆمەتیان بۆ ساز بکەن گوناحی بە گەردنی ئێمە!

مامۆستا محمد عەلەوی کە چەندین ساڵ لەوەپێش لە ڕوانگەی قورئان و تەوحیدەوە، ڕەخنەی ئەحمەدی موفتیزادەی گرت کەوتە بەر ھێرشی سەدان ئەندامی مەکتەب قورئان. کاتیک ئەو مامۆستایە لە گوندی یەک شەوەی بۆکان ڕەخنەی لە بۆچونەکانی موفتیزادە گرت، زیاتر لە 500 ئەندامی مەکتەی کاک ئەحمەدی موفتیزادە بە دەیان ئوتۆمبێل ھێرشیان بردە سەر ئەو گوندە بۆ تۆقاندن و چاوترسێن کردنی مامۆستاکەیان. پاش ئەو ڕووداوە، مەکتەبیەکان بەوەش نەوەستانەوە و لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا سەدان تۆمەتی جۆراوجۆریان لەناو کۆمەڵگا بڵاو کردەوە و مەلا محەمەدیان بە داعش و جاش و سیخوڕ و چەک‌ھەڵگر و ...ھتد تۆمەتبار کرد.

پاشان مامۆستا محمد عەلەوی کە مامۆستایەکی تەوحیدیە و ئیستاکە لە گوندی سورێنی سەر بە شاری بانە، لە تۆمارێکی دەنگی بێزاری خۆی لە سازکردنی بوختان و تۆمەت بەخشینەوەی مەکتەبیەکان دەربڕیوە و لەم تۆمارە دەنگیەدا چۆنیەتی ئەو ھەوڵانەی مەکتەبیەکانی سەر بە کاک ئەحمەدی مفتیزادە شی دەکاتەوە.

لێرەوە لە یەتیوب گوێت لە دەنگی مەلا محمد دەبێت ▶️

پێگەی «خەو» لە مەکتەب قورئان

پێگەی خەو لە مەکتەب قورئان

لای کاک ئەحەمەدی موفتیزادە خەو گرنگیەکی تایبەتی ھەبوو بۆیە لەدرێژەی تەمەنی خۆیدا دوای دیتنی خەو، فتوای نوێی دەر کردووە یا لە باوەڕێکی پاشگەز بۆتەوە و دواتر داوای لە ھۆگرانی کردووە بیروباوەڕو کرداریان بگۆڕن.

بۆ نمونە کاتێک موفتیزادە بۆ جاری یەکەم لە زیندان خەو دەبینێت، بەشێک لە بیروباوەڕی بەتاڵ دێنێتە ئەژمار بەڵام دوای دیتنی خەوی دووھەم لە زیندان، دەڵێت تا ئیستا ھەرچیم کردووە ھەڵە بووە، داوای لێبوردن لە ھۆگرانم دەکەم و لەخوا داواکارم لێم خۆش ببێت. پاش بڵاوبوونەوەی بۆچوونەکانی موفتیزادە و سەرسوڕمان و ھاتنە ئارای چەندین پرسیاری بێوەڵام لای ھۆگرانی، لەناو مەکتەب قورئان دۆخێکی ھەستیار ھاتە ئاراوە بۆیە ھەندێک کەسانی نزیک لە کاک ئەحمەد بە مەبەستی ھێور کردنەوەی ڕەوشەکە وتیان فەرموودەکانی کاک ئەحمەد بەھۆی ئەشکەنجە ی زۆر بووە و ھەندیکیش وتیان کاک ئەحمەد لە زیندان تێک چووە.

موفتیزادە دەڵێت کاتێک لەناو پاسی مەریوان‌ بەرەو سنە دەڕۆشتم لەنێوان خەوو وشیاریدا لەلایان خوداوە پەیامم بۆ ھاتووە. ھەروەھا موفتیزادە داوای لە خودا کردووە توانای پێ بدات کە پاش مردنیشی بتوانێت پێوەندی بەم دنیاوە بگرێت بەڵکوو لەو دنیاوە ئەندامانی مەکتەب قورئان ڕێنوێنی بکات.

پاش کۆچی موفتیزادە یەکێک لە ھۆگرانی وتی خەوم بینی کاروانێک بەڕێوە بوو؛ کەسی یەکەم لەپێشەوە پێغەمبەر ﷺ دەڕۆشت دووھەم کەس ئەبووبەکری سددیق (رض) و سێھەم کەس کاک ئەحمەدی موفتیزادە لەپێش کاروانەکە بەڕێوە بوون و ئەوانی دیکە لەدوایان دەڕۆشتن. گروپی تەفسیری خەو‌-‌ی مەکتەب قورئان ئەم خەوە وەک پەیامێکی گرنگ بۆ موسوڵمانان و بەتایبەت ئەندامانی مەکتەب قورئان تەفسیر دەکات. دواتر شۆڕای بەڕێوەبەڕایەتی مەکتەب قورئان لە بڕیارێکدا ڕوو لە ئەندامانی مەکتەب قورئان ڕایگەیاند: کاکە ئەحمەدی موفتیزادە لەدوای پێغەمبەر ﷺ و ئەبووبەکری سددیق (رض) سێھەم کەسایەتی گەورەی ئیسلامە.

دواترین ڕووداو لەم چەشنە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵەکانی 2010 و دەڵێن کاک ئەحمەد چووەتە خەوی کەسێکی بڕواپێکراوی مەکتەب قورئان و لە خەودا پێی وتووە: ئوتۆمبێلی جۆری ڕنۆL90 بکڕن چونکە ئوتۆمبێلێکی باشە!. ئەندامانی مەکتەب کە ئێستاکە توانایان ھەبێت ئەم جۆرە ئوتۆمبێلەیان کڕیوە و لەبەر ئەم ھۆکارەیە کە زۆرێک لە ئەندامانی مەکتەب قورئان ئوتۆمبێلی جۆری L90 یان ھەیە.

فیتنە

ئیمامی بوخاری و موسلیم ڕەزای خوایان لێبێت لە حەدیسێکدا (لە حوزەیفەی کوری یەمان رض) دەگێڕنەوە: حوزەیفەی کوری یەمان کە زانایان پێی دەڵێن "طبیب الفتنة" دەفەرمێت: سەحابەکانی پێغەمبەر‌-ص‌ لەبواری دەست‌کەوتنی خێر و چاکە پرسیاریان لە پێغەمبەری خوا‌-ص‌ دەکرد بەڵام من لە بواری فیتنە و ئاژاوە پرسیارم لێ دەکرد.

لێم پرسی لە داھاتوو موسوڵمانان تووشی ئاژاوە و فیتنە دەبنەوە؟ پێغەمبەری خوا‌-‌‌ص لە وەڵامدا دەفەرمێت: بەڵێ؛ دەڵێت پرسیارم ‌کردەوە لەدوای ئەو شەڕە جارێکی‌تر موسوڵمانان تووشی خێر دەبنەە؟ پێغەمبەری خوا‌-ص دەفەرمێت بەڵێ بەڵام ئەو خێرەی کە جارێکی‌تر تووشی موسوڵمانان دەبێت تەماویە و تۆز و غوباری لەسەرە وھەموو کەسێک خێرەکە نادۆزێتەوە؛ ھەموو کەسێک شوێن حەق و ڕاستی ناکەوێت و خوای گەورە فەزڵ بە ھەموو کەس نادات حەق ببیستێت و حەق ببینێت و قەبوڵی بکات.

دەڵێت وتم ئەی پێغەمبەری خوا‌-ص، ئەو تەم و غوبار و تۆزە چیە لەسەر ئەو خێرە نیشتووە و موسوڵمانان بە ئاسایی نایدۆزنەوە؟ پێغەمبەر‌-ص فەرمووی: قَوم یَهدونَ بِغیرِ هَدی تعرف منهم و تُنکِر؛ واتا لە‌ناو موسوڵمانان وئوممەتی ئیسلامی قەومێک پەیدا دەبن کە بە ڕواڵەت بانگەشەی ئیسلام دەکەن و موسوڵمانان بۆ ئیسلام ڕێنوێنی وھیدایەت دەکەن بەڵام موسوڵمانان بۆ ڕێباز و سوننەتی من ڕێنوێنی و ھیدایەتیان نادەن‌- ‌خۆیان باش دەزانن چی دەکەن بەڵام ئینکاری دەکەن و موسوڵمانان بە سوننەتی من ئاشنا ناکەن و بۆ فکری خۆیان ھانیان دەدەن‌-‌ بۆ بەرژەوەندی خۆیان و دەست‌خستنی دەسەڵات و سامانی دنیا، سوننەتی پێغەمبەری خوا‌-‌ص پشت‌گوێ دەخەن و لەسەر ڕێبازی ناڕۆن و ھاوکاتیش موسوڵمانان لە سوننەتی پێغەمبەر‌-‌ص دوور دەخەنەوە.

دواجار پرسیاری کردەوە: دوای ئەو خێرەی کە تەماویە جارێکتر شەڕ تووشی موسوڵمانان دەبێتەوە؟ فەرمووی بەڵێ؛ داعیان و بانگخوازانێک دێن کە بە حەماسەوە پێچەوانەی سوننەت بانگەواز دەکەن و بە ناوی دین قسە بۆ موسوڵمانان دەکەن؛ ئەوانە لەسەر دەرگاکانی جەھەننەم ڕاوەستاون و خەڵک بۆ جەھەننەم بانگەشە دەکەن. ھەرکەسێک وەڵامیان بداتەوە و شوێن دروشم و بانگەوازیان بکەوێت لەگەڵ خۆیان فڕێی دەدەنە ناو ئاگری جەھەننەم. 


لە چۆنیەتی ئەو جۆرە داعی و بانگخوازانەی کە موسوڵمانان بەرەو جەھەننەم دەبەن، پێغەمبەری خوا‌-‌ص دەفەرمێت: ئەوانە لە ئێمەن و بە زمانی ئێمە قسە دەکەن و موسوڵمانن؛ کاتێک کە چەواشەی خەڵک دەکەن، حەق بە ناحەق و ناحەق بە حەق نیشانی خەڵک دەدەن، بە ئایەت و حەدیس قسە دەکەن بەڵام لە بەرژەوەندی خۆیان تەفسیری ئایەت و حەدیس دەکەن؛ نەک تەفسیرێک و تێڕوانینێک کە سەحابەکان کردبێتیان بۆ ئایەت و نصوصە شەرعیەکان. 


حوزەیفە ڕەزای خوای لێبێت پرسیار دەکاەوە و دەفەرمێت: یارسول‌الله-ص ئەگەر ڕۆژگارێکی لەو شێوە کەوتین ئەمری چی دەکەیت و وەسیەت و نەسیحەتت چی دەبێت بۆ ئێمەی موسوڵمان؟! لە وەڵامدا پێغەمبەر‌-‌ص دەفەرمێت: دەست بگرە بە جەماعەتی زۆرینەی موسوڵمانانێک کە یەک ئیمامیان ھەیە و ھەموویان یەکیان گرتووە.

 
پێغەمبەری‌ خوا‌-‌ص باس لە موسوڵمانانێک دەکات کە یەکپارچەن و لەژێر یەک ئاڵا و لەدوای یەک ئیمامن لەکاتێکدا لەم کاتەدا موسوڵمانان دابەش بوون بەسەر دەیان گرووپ و فکری جیاواز؛ لای خۆیانەوە بانگەشە بۆ دینی خوا دەکەن و زۆربەیان تەنھا خۆیان بە حەق دەزانن.


جارێکی‌تر پرسیار دەکات و دەفەرمێت ئەی پێغەمبەری خوا‌-‌ص: ئەگەر موسوڵمانان پەرتەوازە بوون و یەک نەبوون و یەک ئیمامیان نەبوو"!؟ پێغەمبەر‌-‌ص لە وەڵامدا دەفەرمێت: ئەی موسوڵمانان ئامۆژگاری و وەسیەتم بۆ ئێوەی موسوڵمانان ئەوەیە: واز لە ھەموویان بھێنە و پشتیان تێ بکە ولێیان بە دوور بە. دەست بە دین بگرە و دینداری بکە. عیبادەت بکە و نوێژ بکە و ڕۆژووی خۆت بگرە. بەگوێرەی توانای خۆت بانگەشەی دین بکە تاکوو دەمریت. 


لە حەدیسی عبدالله‌ی کوڕی مەسعوود ھاتووە: پێغەمبەری خوا‌-‌ص ھێڵێک (خەتێک)ی ڕاستی کێشا و فەرمووی ئەوە ڕێبازی خوای پەروەردگارە کە بریتیە لە قورئان و سوننەتی پێغەمبەری خوا‌-‌ص. دواتر لە ڕاست و چەپی ئەو ھێڵە چەند ھێڵی دیکەی کێشا و فەرمووی لەسەر ھەریەک لەو ھێڵە خوارانە شەیتانێک ڕاوەستاوە و موسوڵمانان بەرەو خۆی بانگھێشت دەکات. کەواتە ئەوەی بانگەشەی لەسەر تەوحید و خواپەرەستی و سوننەتی پێغەمبەری خوا‌-‌ص نەبێت لەسەر ئەو ڕێچکە خوارانەیە کە شەیتانی لەسەرە و خەڵک بەرەو خۆی بانگھێشت دەکات. پاشان پێغەمبەری خوا‌-‌ص ئەو ئایەتەی خوێندەوە کە دەفەرمێت: وَأَنَّ هَٰذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ ۖ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّاكُم بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (153): بێگومان ئه‌مه‌ی (که باسکرا) ڕێبازی منه که ڕاسته ده ئێوه‌ش شوێنی بکه‌ون، شوێنی ڕێچکه‌کانی تر مه‌که‌ون چونکه جیاتان ده‌کاته‌وه له ڕێبازی خوا، ئه‌وه‌ش په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی پێ کردوون، بۆ ئه‌وه‌ی خواناس و پارێزکار بن.


پێغەمبەران ھاتن بە بانگەوازی و دەعوة موسوڵمانان لە شرک و گومڕاھی ھیدایەت بدەن بەرەو ئیمان و تەوحید و خواپەرەستی و مرۆڤ لە بەندایەتی ھاونەوعی خۆی ڕزگار بکەن. ھەروەک لە حەدیسەکان پێش‌بینی ئەو فیرقانە کراون، مەکتەبیەکان ئیدعای ئیسلام و سوننەت دەکەن و دەڵێن تاک‌پەرەست و شوێن‌کەوتووی پێغەمبەرین‌-‌ص بەڵام لە بەرژەوەندی خۆیان تەفسیر و لێکدانەوەی قورئان دەکەن و جگە لە ھەندێک حەدیسی لاواز، بڕوایان بە حەدیسەکان نیە. لە سوننەتی پێغەمبەری خوا‌-‌ص لایان داوە و کردار و وتاری موفتیزادەیان کردۆتە جێگرەوەی سوننەتی پێغەمبەر‌-‌ص.  مەکتەبیەکان ھەر وەک ئەحمەدی موفتیزادە جل لەبەر دەکەن و وەک موفتیزادە سمێڵ‌وڕیش دەھێڵنەوە و لەسەر بڕوای موفتیزادەن کە بۆ نموونە دەڵێت مرۆڤ لە مەیموون و حەیوانی وەحشی لە دایک بووە و لە جیھان‌دا کافر بوونی نیە و ھتدک... بە شێوەیەکی دیکە دەتوانین بڵێین مەکتەبیەکان لەجیاتی ئەوەی لەسەر سوننەتی ڕەسوڵی خوا‌-‌ص بن، لەسەر سوننەتی ئەحمەدی موفتیزادەن لەکاتێکدا بەپێی فتوای ئیجماع و بە بڕوای زانایانی ئەھلی سوننەت، بیروباوەڕی ئەحمەدی موفتیزادە دوورە لە مەنھەجی ئەھلی سوننەت.

ئەگەر سەرنجی بیروبڕوا و پەرتووک و وتارەکانی مەکتەبی کاک ئەحمەدی موفتیزادە بدەین و بە ئایەتەکانی قورئان و حەدیسەکان ھەڵیان‌سەنگێنین دەردەکەوێت مەکتەبی کاک ئەحمەدی موفتیزادە یەکێک لەو فیرقانەیە کە مووسوڵمانان بەرەو ئاگری جەھەننەم بانگھێشت دەکات. وەک لە قورئان و حەدیسەکان بۆمان ڕوون کراوەتەوە مەکتەبیەکان بەناوی ئیسلام و لە جلی ئیسلامدا بانگەوازی بۆ پشت‌کردن لە قورئان و سوننەت دەکەن و ھەوڵی بەلاڕێدا بردنی موسوڵمانان دەدەن بۆسەر بیروبڕوای خۆیان.

نانەوەی تەفرەقە و دووبەرەکی بە دەستی مەکتەب

ئەمساڵیش(1437ی ھیجری قەمەری) وەک ساڵانی ڕابردوو، مەکتەبیەکانی پەیڕەوی ئەحمەدی موفتیزادە لە جەژنی ڕەمەزان خۆیان لە سەرجەم موسوڵمانان جیا کردەوە و بوونە ھۆی تەفرەقە و دووبەرەکی لەناو موسوڵمانان

 بەھۆی ئەوەی کاک ئەحمەدی موفتیزادە شوێنکەوتوانی لە نزیک‌بوونەوە لە قورئان و حەدیس دەترسێنێت، (بە تایبەت لە کتێبی نامەکان، نامەی ژ6 ل78-79)، داوا لە ھۆگرانی دەکات لە قورئان و حەدیس نزیک نەبنەوە و پشتی پێ نەبەستن؛ ھەر بۆیە شوێن‌کەوتوانی ئەحمەدی موفتیزادە کە بە "مەکتەبیەکان" ناسراون، بۆ دیاری کردنی یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و جەژنەکان، لەجیاتی پشت بەستن بە حەدیس و شەریعەت، پشت بە تەکنەلۆژیا دەبەستن لەکاتێکدا بۆ دیاری کردنی بۆنە ئایینیەکان حەدیسی سەحیح لە بەردەستا ھەیە

 ماوەی چەن ساڵە لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان و جەژن خۆیان لە موسوڵمانان جیا کردۆتەوە و یەک ڕیزی موسوڵمانانیان شێواندووە و تەفرەقەیان خستۆتە ناو موسوڵمانان. دەڵێن ئێمە توانیومانە بە پێی تەکنەلۆژیای فەلەکناسی "موقاڕەنە" چەندین ھەفتە پێشتر بزانین کەی ڕەمەزانە و ھاوکات ڕۆژی جەژنینش دیاری دەکەین

چونکە مەکتەبیەکان بڕوایان بە حەدیسەکان نیە ئەو حەدیسە ڕەچاو ناگرن کە چۆنیەتی دیاری‌کردنی یەکەم‌ڕۆژی ڕەمەزان و جەژن‌مان پێ نیشان دەدات دەفەرمێت: عَن أبو ھُریرە قال " قاڵَ رَسول اللە صَلی اللە علیەِ و سلَّم صوموا لرؤيته وأفطروا لرؤيته ، فإن غُم عليكم فأقدروا له ثلاثين " وقال صلى الله عليه وآله وسلم : لا تقدموا الشهر حتى تروا الهلال أو تكملوا العدة ، ثم صوموا حتى تروا الهلال أو تكملوا العدة " وقال صلى الله عليه وآله وسلم " إذا رأيتم الهلال فصوموا ، وإذا رأيتموه فأفطروا ، فإن عم عليكم فصوموا ثلاثين يوماً "

واتە ڕۆژوو بگرن کاتێک مانگتان بینی وە  بیکەن بە جەژن کاتێک بینیتان ئەگەر نەتان بینی ئەوا دوای ٣٠ رۆژ حساب بکەن و ئەنجا بیکەن بە جەژن. داھێنانی ھۆکارێکی ترە بۆ ڕۆژوگرتن و ڕۆژو شکاندن کە خودای نەیکردووە بە شەرع و یاسا بؤ مسولمانان کە ئەمەش حساباتی فەلەکیە و پاساو ھێنانەوەیە پێی بۆ ڕۆژوگرتن و جةزن كردن بە بەڵگەی ئایەتی قال تعالى (فمن شھد منکم الشھر فلیێمە)

ئەمە و چەندین بیروباوەڕ و کردەوەی مەکتەبیەکان کە دوورە لە شەریعەتی ئیسلام و سوننەت، بۆتە ھۆکاری ئەوەی بەشێک لە زانایانی ئایینی پێیان وابێت مەکتەبی ئەحمەدی موفتیزادە لە مەنھەجی ئەھلی سوننەت لایداوە و ناکرێ پێیان بوترێ ئەھلی سوننەت

ھەرێمی‌کوردستان چاوەڕێی فیتنەیەکی نوێ بێ

شوێن‌کەوتوانی کاک ئەحمەدی موفتیزادە لە نەبوونی زانیاری موسوڵمانی ھەرێمی کوردستان و بە نیشان‌دانی ڕووی جوانی مەکتەب قورئان، ھەست و عاتیفەیان دەورووژێنن و قەناعەتیان پێ دەھێنن کاک ئەحمەدی موفتیزادە موسوڵمانێکی بۆ خوا خوڵقاو و کوردپەروەر بووە. 

لە ھەرێمی کوردستان کەشێکی گونجاو بۆ مەکتەبیەکانی سەر بە کاک ئەحمەدی موفتیزادە (کە بەھۆی ناکۆکی دابەش بوون بە سێ لق و دوشمنایەتی یەک دەکەن) ڕەخساوە کە دەتوانن بەیارمەتی ڕێخراوە و حزبە ئیسلامیەکان و لەچاپ‌دانی پەرتووک، لەو پارچەی کوردستانیش لایەنگر لەخۆ بگرن و دامەزراوەیان ھەبێت. (شایانی باسە سەرەکی ترین ئامانجەکانی مەکتەبی قورئان: تەقدیسی کاک ئەحمەدی موفتیزادە، زیاکردنی ڕێژەی ئەندامان و ئابووریە).
ئەندامانی مەکتەب لە دەستەی چەند کەسی دەچنە مزگەوتەکانی ھەرێمی کوردستان (و تەنانەت باکووری کوردستان) و لە سیناریۆیەکی پێشتر ئامادە کراو پێکەوە نوێژ دەخوێنن بە شێوەیەک خۆیان نمایش دەکەن کە موسوڵمانان لێیان دەپرسن ئێوە کێن و لە کویوە ھاتوون؟! لە وەڵامدا دەڵێن ئێمە لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاتووین و شوێن‌کەوتووی ڕێبەری ئەھلی سوننەی ئێرانین کە ناوی کاک ئەحمەدی موفتی‌زادەیە و موفتی سەدەیە. دوای ڕاکێشانی سەرنجی موسوڵمانان، ئادرەسی بنکەی مەکتەب قورئان لە سلێمانی (کە کاک حەسەن ناوێک بەڕێوەی دەبات)، پێشنیار دەکەن بچن و ببنە ئەندامی مەکتەب.
بە یارمەتی حزبیکی ئیسلامی لە شاری ھەڵەبجەی شەھید مزگەوتێک بەناوی کاک ئەحمەدی موفتیزادە ساز دەکەن و ھەروەھا ئەو کتێب و نووسراوانەی کاک ئەحمەدی موفتیزادە کە ڕەخنەی موسوڵمانانی ھەرێمی لێ ناکەوێتەوە لەچاپ دەدەن و بە نرخێکی ھەرزان دەفرۆشن. وێنەکەی لە پاڵ وێنەی گەورە پیاوانی ئایینی چاپ دەکەن و ھەروەھا لە کتێبەکان‌دا، وەک ڕێبەری ئەھلی سوننەی ئێران دەیناسێنن یاوەکوو دەڵێن لەپێناو داکۆکی لە مافەکانی کورد دەساڵ زیندانی کراوە. شیاوی باسە سێ ساڵ پێش ئیستا مەکتەبی قورئان نامەیەکی نارد بۆ راشد الغنّوشي (ڕێبەری حركة النهضة التونسية) و موفتیزادەی وەک ڕێبەری ئەھلی سوننەی ئێران وەسف کردبوو.
کاک ئەحمەدی موفتیزادە زیاتر لە 30ساڵ پێشتر ویستی لە ھەندێک ڕەوتی ئایینی و سیاسی بەشدار بێت و دواتر بیرۆکەێکی لەژێر ناوی "مەکتەبی قورئان" دامەزراند. موفتیزادە وەک کەسێکی ئایینی ناسرواە بەڵام ھەندێک بیرۆبۆچوونی ھەیە لە دژی قورئان و سوننەت و شەریعەتی ئیسلامە و لە بواری سیاسیش ھەندێک ھەڵەی بووە کە خەساری ئەو ھەڵانە تا ئیستاش درێژەی ھەیە. کاتێ موفتیزادە لەڕێی حزبە سیاسیەکان نەیتوانی بە ئامانجی خۆی کە دەسەڵات بوو بگات، ھاتە دەر و لەڕێی ئایین ھەوڵی دا کەسانێک لەخۆی کۆ بکاتەوە و سەرکەوتووش بوو. دوا ڕووخانی ڕژێمی شا، موفتیزادە بە خۆ نزیک خستنەوە لە ڕێبەرانی ئەو کاتی ئێران بە تایبەت ئیمام خومەینی ویستی دەسەڵاتی سیاسی و ئایینی پارێزگای کوردستانی پێ بدرێت. ئیمام خومەینی ھەندێک دەسەڵاتی لە جومگەکانی دەزگا حکومیەکان پێ بەخشی و دوای دژایەتی کردنی سەرھەڵدانەکانی کورد، بووە ھۆی گیان‌لەدەست‌دانی سەدان کەس. کاتێ موفتیزادە حزبەکانی ڕۆژھەڵاتی لە دژی خۆی دی، داوای لە ئیمام خومەینی کرد ھێزێکی بخاتە ئیختیار بەڵکو حزبە نائیسلامەکان لە کوردستان ڕاماڵێ. لەم چوارچێوە موفتیزادە سازمانی پیشمەرگانی موسوڵمانی کوردی دامەزراند کە سەر بە سوپای پاسدارن بوو. ھەرچەن پێشتر لە کتێبی دربارە کردستان لاپەڕە239 وتبووی نزامی جمھوری ئیسلامی برھەمی خوێنی سەحابەیە، بەڵام کاتێک زانی بەکار ھێنراوە، ئەمجارە لە دژی دەسەڵات قسەی دەکرد و دواتر بەپێی یاسای وڵاتی ئێران خرایە زیندان. زۆر کەس وا بیر دەکەنەوە موفتیزادە لەسەر کوردایەتی و دین زیندانی کرا بەڵام بەپێچەوانە، موفتیزادە کە ھەر لە سەرەتاوە پشتگیری دەسەڵات‌دارانی ئێرانی کرد و شەڕی کوردی دەکرد و لەپێناو پاوان‌خوازی گیانی خۆی دا.
شوێن‌کەوتوانی دەڵێن کاک ئەحمەد لە دوای حەزرەتی موحەممەد-ص و ئەبووبەکر-دروودی خوای لێبێت، سێھەم کەسایەتی ئیسلامە و لە حەزرەتی عومەر و عوسمان و عەلی و ئیمام شافعی و ... بە گەورەتری دەزانن. حەزرەتی موحەممەد-ص بە ڕەسووڵی کوبرا دەزانن و ئەحمەدی موفتیزادە بە ڕەسووڵی سوغرا. دەڵێن سەحیح بوخاری و موسلم پڕە لە درۆ. ھەروەھا ئەندامانی مەکتەب قورئان بۆ کڕینی پێداویستیەکانیان تەنھا دەچنە لای یەک و سوود دەخۆن و سوود دەدەن و خاوەنی سەدان کۆمپانی زەبەلاحن و بەگشتی دەوڵەمەندترین چینی کۆمەڵگان.
کاک ئەحمەد لەبواری ئایین ھەندێک بیروبڕوای ھەیە کە ئیجماعی زانایان و زۆربەی موسوڵمانان لە ناو و دەرەوەی ئێران لەسەر ئەو باوەڕەن لە ڕێبازی قورئان و سوننەت لایداوە وەکوو:
- کافرێکی بت‌پەرەستی موشریک لە موسوڵمانێکی ئەھلی تەوحید و یەکتاپەرەست لای خودا بە خۆشەویستر دەزانێت(کتێبی نامەھا نامەژ8 لاپەڕە102).
- دەڵێت لەسەر گۆی زەوی ھیچکەس کافر نیە (کتێبی نامەھا نامەژ6 لاپەڕە75).
- لە بڕگەیەکی تۆمارکراو دەڵێت سەرەتا مرۆڤ لە حەیوانێکی وەحشی وەک بەبر و پڵەنگ و کەرگەیەن لە دایک بووە.
- لەشوێنێکی دیکە دەڵێت مرۆڤ لە جووتێک نێرو مێی مەیموون لەدایک بووە (کتێبی حکومت اسلامی ل59).
- موفتیزادە ڕابەری کۆمۆنیستەکانی زئیر "بەنان‌پاترسی" بە کەسێکی لەخوا ترس و خۆشەویستی خوا وەسف دەکات و ھاوکات سووکایەتی بە چوار خەلیفەی موسوڵمانان و بە حەزرەتی مەعاویە دەکات (کاسێتی CD ژمارە3 تراکی B17) و (کاسێتی ژ7 تراکی A-8-65).
- مەزھەبەکان بە بەرھەمی خیانەت و ھۆکاری ئاژاوە دەزانێت و دەڵێت دروستکراوی دەستی دوژمنە (کتێبی حکومت اسلامی ل17) و (کاسێتی دین و ئینسان).
- جگە لە چەند حەدیسی زەعیف، بڕوای بە ھیچ حەدیسێک نیە و لە (کتێبی نامەھا نامەژ6ل79-78) بە شوێن‌کەوتوانی دەڵێت لەسەر قورئان و حەدیس بەڵگە مەھێننەوە و وەرن پرسیار لە منی برای ڕیش سپی خۆتان بکەن. ھەربۆیە ئیستاکە شوێن‌کەوتوانی کاک ئەحمەد بڕوایان بە حەدیسەکان نیە و خۆ لە تەفسیریەکانی قورئان دەبوێرن و دەڵێن کتێبە شێعرەکانی کاک ئەحمەد تەفسیری ھەموو قورئانی تێدایە.
- دژایەتی مامۆستایانی سونە دەکات ھەروەک لە نامەیەکی دەستنووسی خۆی (لە 28/2/1358) مامۆستا کوردەکان بە دین فرۆش و چڵکاو خۆر و خۆفرۆش وەسف دەکات و بە مامۆستاکانی شێعە لە قم دەڵێت مەراجعی گەورەی قم. بۆیە شوێن‌کەوتوانی کاک ئەحمەد جگە لەو مامۆستایانەی کە دیان بە مەکتەب و ڕێبەرەکەیان دەنێن، ھەمووی مامۆستاکانی دیکە بە خۆفرۆش و خائین وەسف دەکەن.

rochne

شۆڕای مەكتەبی قورئان لە ئاستەنگی خۆف و ڕەجادا

تێبینی لەسەر بابەتەکە: مامۆستا محمد عەلەوی (یەکشەوە) لە گوندی یەکشەوە سەر بە شاری بۆکان ڕەخنەی لە بیروبڕوای بەلاڕێداچووی موفتیزادە گرتبوو. پاشان زیاتر لە 500کەسی سەر بە مەکتەب قورئان بە دەیان ئوتۆمبێلی گەورەو بچووک بەرەو گوندی یەکشەوە بەڕێ کەوتن و ھێرشیان بردە سەر مامۆستاکەی چونکە ئەو مامۆستا وتبووی ئەحمەدی موفتیزادە لە ڕێبازی قورئان و سوننەت لای‌داوە. ھێرشەکەی مەکتەبی کاک ئەحمەدی موفتیزادە بۆ سەر ئەو گوندە و مامۆستاکەی کاردانەوەی بیرمەندان و کەسایەتیە ئایینیەکانی لێ کەوتەوە و ئەو کەسانەی لە تێڵڵا بەدەستەکانی مەکتەب قورئان دەترسان لەوەدوا بەگشتیی بێدەگیان ھەڵبژارد بۆ ئەوەی لەلایان مەکتەبیەکان پەلامار نەدرێن بەڵام چەند کەسایەتیەک لەناو کۆمەڵگا بە ئاشکرا دەنگیان ھەڵبڕی و کردەوەکانی مەکتەبی قورئان‌یان خستە ژێر لێکۆڵینەوە. ئەم دەقەی خوارەوە کە دەیخوێننەوە بە قەڵەمی کەسێک لە پێوەندیی بە ڕووداوەکەی گوندی یەک‌شەوە نووسراوە کە «ڕۆچنە» هەموو بابەتەکە لێرەدا وەک خۆی دائەنێتەوە:
 
 
«شوورای مودیریەتی مەكتەبی قورئان لە ئاستەنگی خۆف و ڕەجادا»
[لەنووسینی پ-ژ-ڵ - بانە 27/3/1385 ی هەتاوی]
 
بە درێژایی مێژووی ئەم وڵاتی كوردەواریە كەم ڕێ كەوتوە لە پانتاوی ڕامیاریدا فرە لایەنی و فرە حیزبی بووبێ و گێچەڵ و ئاژاوەی لێ نە كەوتبێتەوە ئەویش بە چەشنێك كە ئەغڵەب بۆتە مایەی نیگەرانی بۆ خۆیان و بۆ جەماوەریش . هەر كاتێ بزووتنەوەی جۆراوجۆر سەریان هەڵ داوە یان بە بۆنەی ساكاری و نەكامڵی خۆیان یان بەهۆی دەست تێ وەردان و گێرەشێوێنی نەویستانەوە كەوتۆتە گێژەن و تەندوورەی ناكۆكی و بەربەرەكانێ و زۆرترین ووزە و لێ هاتوویی و لێ وەشاوەیی خۆیان تەرخانی ئەو گۆڕەپانە كردوە . زۆر جارهەر بە چەشنێ خۆیان و خەڵكیان تووشی سەر لێ شێواوی كردوە كە تەنانەت ئامانجە سەرەكیەكان فەرامۆش كراون . پێویست بە ئاوڕدانەوە لە ناكۆكیە مێژووییەكان ناكا ، چونكە ئەوەندە دڵگر نین تاوەبیر بێنەوە .ئەم فەتایە تاكەی لە گەڵ مێژووی ڕامیاری و فیكری كوردی دێن بە ڕێوە و كامڵ بوونی فەزای هەڵدان و گەشە كردنی بیری مرۆڤی كورد كەی بە ئەنجام دەگات نەدیارە بەڵام ئەوەی كە ڕوون و ئاشكرایه ئەم ڤیرووسە كوشەندەیە لەم ڕۆش دا شوێنەواری بەرچاوی هەیە . لەم ماوەی پێشوو دا باسی ناكۆكی و بۆ یەك خوێندنی مەكتەبی قورئا‌ ن لە لایەك و مامۆستای یەك شەوەی بۆكان و لایەنگرانی ئەو لە لایەكی دیكەوە ویردی سەرزاران بوو و لە درێژەی ئەو ناكۆكیەشدا سی دی یەكی شوورای مودیریەتی مەكتەبی قورئان بۆ شیكاری و لێدوانی زیاتری ئەو قەیرانە هاتە بازاڕ .یەكێك لەو سی دی یانە گەیشتە سەر مێزی دووكانەكەی من و پاش دووجار گوێ لێ گرتن و تاوو توێ كردن كەڵكەڵەی نووسینێكی ڕەخنەییانە منی بۆ ئەم ووتارە پەلكێش كرد . سی دی ناوبراو هەڵگری بڕێك ی زۆر لە ئامانجە سەرەكیەكانی مەكتەبی قورئان بوو ، كە تێیدا وتە بێژی ڕەسمی مەكتەبی قورئان بۆچوونەكانی مەكتەب بە شێوەی ڕەسمی ڕادەگەیێنێ و دەست دەكا بە باسی چۆنیەتی شكڵ گرتنی هەڵوێستی بە كردەوەی ناڕازیانەی شوورای دوو شاری بۆكان و سەقزی لایەنگرانی مەكتەبی قورئان لە سەر وتەكانی مامۆستای یەك شەوە سەبارەت مەكتەبی قورئان و كاك ئەحمەدی موفتی زادە .
 
 
لە هەموو مەحافیلی سیاسی دا گرینگی و بایەخی زیاتر دەدەنە ئەو وتەیەی كە لەلایەن وتە بێژی ڕەسمی و ڕێبەرایەتی لایەنێكەوە دێتە دەربڕین تا ئەوەی كە لایەنگرانی ئەو لایەنە چ كردەوە یەك لە خۆیان نیشان بدەن ، هەر بۆیە وتە بێژی مەكتەب نەدەبوو پشتگیری ئەو ڕووداوەی( بە قەولی خۆیان تەزاهورات )بەو شیوەی كە ڕایگەیاند بكردایە بەڵكو دەبوو لایەنگرانی مەكتەبی لەو چەشنە كردەوانە بەر حەزەر بكردایە و پارسەنگی لە سەر كاری بنەڕەتی تر و باشتر دابنایە ، هەر وەك نموونەیەك دەڵێم باشتر نەبوو شوورای مودیریەتی مەكتەبی قورئان لیژنەیەكی ڕاسپاردەی وڵام دانەوەی ئەگەر و گومانەكان و بۆ بەرەنگاری لە گەڵ تۆمەت و تەوتەئە ( بەقەولی شوورا ) و هێرشەكان بۆ سەر مەكتەب بكردایە .یان نەدەكرا شووڕا خۆی ئەو ئەركە گرینگەی وەئەستۆ بگرتایە و نەیهێشتایە ئەندامان و لایەنگران و تەنانەت شورای شارەكانی دیكە ناچار ببن بە ئەنجام دانی ئەم چەشنە تەزاهوراتانە و پێش وەخت خۆی شوورا وەڵامی بەجێ و ڕێ تری ئەو كەس و تەوتەئە و تەرح و گەڵاڵانە ی بدابایەوە یان بە قەولی خۆیان جوابی مناڵ گەلێكی ئاوها نەدەنەوە چ نیازێك هەیە '' چوار دانە منداڵی وا یاهەر چتوانن چوار دانە منداڵی وا حاڵی یان بێ ئەم مەسایلی غەریبی ئیمانە تێ بگەن .''
 
تازە لە كاری دووهەم دا چ فایدەیەك و ئینعیكاسێك بە دەست هات ، شوورای مودیریەتی ناوەندی لە فەزایەكی زۆر خەیاڵی دا ئاخاوتن پێشكەش دەكات . وەك ئەوەی جەوی ڕێبەرایەتی گرتبێتی وایە .ئەو وتە بێژەی لە سی دی یەكەی شوورا دا قسە دەكات مەلا و ئیمام جومعەیەكی كە توانیویەتی جەماوەرێكی زۆر لە موسوڵمانان قەناعەت پێ بكات و خۆی بە ڕێبەری جەمعێكی ئاوا دەزانێ و بە كردەوەش دەركەوتووە كە لایەنگری هەن و ئیسباتی كردوە كە دەتوانێ قسە و باس لە سەر بزووتنەوە و لایەنی سیاسی و فیكری جۆراوجۆر بكات بە منداڵ ناو دەبات تازە بەوەشەوە ناوەستێ و دەڵێ مەلایانێكی وا و چوار دانە منداڵی وا و تەنانەت حەسەنی ئەمینیشیان تێكەڵ دەكات و دەستی دیكەش لە پشتیانەوە دادەنێ .ئەو كاك حەسەنە كە سەردەمێك لە كەسانی دەرەجەیەكی شوورای ناوەندی خودی مەكتەب بووە و ئەوانی دیكەش بەنەزان و لاڕی و دژ بە بەرنامەی كاك ئەحمەد دەزانێ ، پێویستە ئەوەش بزانین لە فەرهەنگی شوورای ناوبراو دا بەرنامەی كاك ئەحمەد دینە و دین هەر بەرنامەی كاك ئەحمەد .ئەوەی جێگای سەرنجی تایبەتە ئەوەیە كە كەس لە م بەرنامەیەدا بە كافر داناندرێ ، مەگەر ئەو كەسەی حوججەتی لە سەر تەواو كرابێت ، بەڵام هەر لەم فەرهە‌گەدا بێجگە لە خۆیان كەس ناوی موسوڵمانی لەسەر نیە تەنانەت جەماوەری كورد . وتە بێژی گۆرین چەند پاتیشی دەكاتەوە كە : '' بەرنامەی كاك ئەحمەد '' و '' مەسیری كاك ئەحمەد '' و نوورێك كە كاك ئەحمەد هێنای بۆ نێو جامیعەیەك كە دەیان قەرن دوور كەوتۆتەوە لەسەر چاوەی ئەسڵی '' .( ئاشكرایە كە ئەم دەیان قەرن دووركەوتنەوەیە بەرداشتی ئەوەشی لێ دەكرێ كە ئەو جامیعەیە ئەوەندە لە دین دوور كەوتۆتەوە كە فڕی لە دین پێوە نەماوە ) . ئەم جۆرە ئاخاوتنانە زەینی گوێگر بۆ ئەوە دەبا كە ناوی ئەم مەكتەبە دەبوو مەكتەبی كاك ئەحمەد بوایە نە مەكتەبی قورئان ؛ چونكە هێندەی كە قەرزدار و منەتباری كاك ئەحمەد و بیر و ڕای ئەوە نیو هێندەش قەرزداری قورئان نیە .، دەنا بۆ بەرنامەی قورئان و سەرچاوەی دین وا باسی لێ ناكرێت . مەگەر كاك ئەحمەد ( خوا لەویش و ئێمەش ڕازی بێت ) چ شتێكی لەوانە زیاد پێ بووە كە كەسانی پێش ئەو پەی یان پێ نەبردووە .
 
بە هەر حاڵ ؛ وتە بێژی بەڕێز لە درێژەی باسەكەدا جەرەیانی تەزەهورات دەداتە بەرباس بێ ئەوەی كە لە ڕێ و ڕەسمی یاسایی و نایاسایی تەزاهورات هیچ باسێك بكات یان ئاماژەیەك بە بەیاننامەی ئەو تەزاهوراتە ( كە ئەویش بەداخەوە وجوودی خارجی نییە ) بدات . وادەر دەكەوێ هەر ئەوەی كە ناچارن لێك دانەوە و شیكاری و تەوجیهاتی ئەو تەزاهوراتە بكەن خۆی ئاماژەیە بۆ سەرنەكەوتوویی و ڕیسوایی و ئەو چەشنە كردەوانە ، دەنا ئەگەر گریمانەشمان لەسەر تەوتەئە بێ ، لە بەر ئەوەی هیچ بەڵگەیەكی بە هێزیان بۆ سەلماندنی لە دەستا نەبووە دەبوو وەك خۆیان ئیدیعای دەكەن هەر وەك زوو مودارایان لە گەڵ ئەم مەسەلەش بكردایە و ددانیان بەجەرگی خۆیان دابنایە . ڕاستی ئەوەیە ئەم پەلە پەل و شپرزەییەی كە بۆ وەڵامی مەلای یەك شەوە لە جەماعەتی مەكتەب بیندرا بێجگە لە كاڵفامی و ساویلكەیی ڕێبەران و پێك هێنەرانی ئەو تەزاهوراتە هیچی دیكەی تێدا بەدی ناكرێ . كێ هەیە قەناعەت بەوە نەكات كە مەلای یەك شەوە بەسیاسەت تر بووە لە شوورای شارەكانی سەقز و بۆكانی مەكتەب، ئەو توانیویەتی بە چەند قسە شوورای شارەكانی سەقز و بۆكان ولایەنگرانی ئەو دووشارەی مەكتەب بهێنێتە مەیدان و بەچەشنێكی سیاسی زەمین گیریشیان بكات و لە ئاستەنگیەكی وەهاشیان بخات كە شوورای ناوەندی ناچار ببێت فریایان بكەوێت، بەرگری ، پشتیوانی و دیفاعیان لێ بكات . تەزاهوورات و ناڕەزایەتی دەربڕینی لەو چەشنە گەلە كۆمەگیانە كاری ڕێكخراوەی كرێكاری و چینایەتی و سینفی یە ، تازە ئەویش نە بەو شپرزی و بێ بەرنامەییە ، نەك كارێكی هزر مەندانە و ئیدئۆلۆژیكی . هێشتا كاری مەلای یەكشەوە كە قسەكردن و ڕەخنەگرتن و لێدوان بووە زیاتر لە دیالۆگ نزیكە تاكاری جەماعەتی مەكتەب ، هەڵبەت ئەم وتەم بەمانای پەسند كردنی هه‌ڵوێست و ناو ئاخن و ناوەرۆكی وتەكانی مەلای یەكشەوە نییە كەواتە پەسند كردن و پشتگیری كردنی شوورای ناوەندی مەكتەب لەو تەزاهوراتە دیسان نیشانەی ئەوەیە كە شوورای مودیریەتی ناوەندی لەمەكتەبی قورئان لە كاری پراكتیكی و بەكردەوەكردنی هزر و بیرەكانی مەكتەب دالاوازە و ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ كە ئەم چەشنە كارانە كە شیوەیەك هەڵڕووشانەوە و سەرەتای كاری توند و تیژی یە بەلای شوورای مودیریەتی ناوەندیشەوە لە پێشترە لە نووسین و هەڵوێستی ڕۆشنبیرانە ، دەنا بۆ هەر ئەو لێدوانەی كە بەسی دی لە دوای ڕووداوەكە پێشكەش دەكرێت لە پێشتردا و لە بری تەزاهورات نەكراوە . ئەم چەشنە هەڵوێست و ئاخاوتن و لێدوانانە لە خۆیدا دوگم بون و ویشكی مەكتەب دەسەلمێنێ . نیشانەی توندی و تاك ڕەهەندی هزری و بێ ئینعیتافیە ؛ ئەم چەشنە هەڵس و كەوتانە ئەوە دەگەیەنێ كە مەجالێك بۆ ڕەخنە و دیالۆگ و تاو و توێ كردن و سەرەنجامیش نزیك بوونەوە و یەكیەتی لە ئێستای مەكتەب چاوەڕوان ناكرێت . لە بەر ئەوە هەر كەس ڕەخنە بگرێت قسە لە تەفرەقە دەكات ، هەر كەس ئیرادێك لە ئەخلاق و كردەوەی تەنانەت بێ جێی مەكتەب بدۆزێتەوە خەریكی تەوتەئەیە . ئەم چەشنە بەرچەسب و قڕ و قەپ پێ كردنانە هەر لەقسەكانی سەرانی دەسەڵات و دیكتاتۆری دەچن كە هەر كەسێك باش و بەویستی ئەوان بدوێ لە خۆیانە و گلارەی چاویانه‌ ؛ هەر كەسیش بە دڵی ئەوان نەدوێ بەكرێ گیراو و ئالەت و ئەبزاری دەستی دوژمنانە . ئەم فەرهەنگە غەڵەتە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ شوێنی لە سەر زۆر كەس و لایەنان داناوە . ڕووناكبیری ئەمڕۆ زۆر بە باشی دەتوانێ ئەو خەت و هێڵانە لە ڕێك و چەوت پێناسە بكات و لە یەكیان هەڵاوێرێ . هەر كەسیش بۆی هەیە و دەتوانێ خوێندنەوەی تایبەت بەخۆی لە هەموو شتێك ببێت تەنانەت لە ئایین و دین و دەقەكانیشی . ئەمە مافێكی زۆر سەرەتایی و ئاساییە ، بەڵام ڕووناكبیریی و حەقیقەت خوازیی داواكاری نەرم و نیانیی و بەڵگە خوازی و ووردبینی و هەڵس و كەوتی مەنتیقیانەیە . ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە كە كەم كەس و لایەنیش بووە وەك ئەم تاقمە تازە پێگەیشتوانە زۆر زوو حوكمی لاڕێی و چەوتی و هەڵەڕۆیییان لەم و لەو دابێ . لە خوێندنەوەی بەرهەمی ڕابردوانی ئاكار چاك و بڕوادامەزراودا لایەنی بەرجەستە ئەوەیە كە كەمتر ڕبەی تەكفیر و لاڕێییان هەڵگرتووە و كۆمەڵ و جەماوەریان پێ پێوانە كردووە .
 
بنەمای سەرەكی نووسین و لێدوانی ڕێبوارانی ڕاستەقینەی ڕابردوانی ئەم ئایینە پیرۆزە ڕوون كردنەوەی هزر و بیری جەماوەر بووە و زیاتر دەقەكان شیكاری كراون و هەر ئایەیەكی پیرۆزیش بە خۆڕایی و بە بێ لەبەرچاو گرتنی شان و شكۆ و هۆی نزوول و شوێن و كاتی دابەزینیان نەكراونە كوتەك بۆ كوتانی ئەم و ئەو . كاتێ گوێ بۆ وتەكانی جەماعەتی مەكتەب لە باسی ئیمان دا بگرین كەس بە كافر نازانن وەك پێشتریش ئاماژەم پێ دا بەو مەرجەی حوججەتی لە سەر تەواو نەكرابێ ، دەی ئەمە چۆنە تاقم و دەستە و حیزبە ئیسلامی یەكانی سەردەمی ئێمە و مەكتەبیشیان لە گەڵ دا بێ ئاوقا بە بیر و باوەڕی ئایینی و ئیسلامی جەماوەر بە گشتی و یەكتریش بەتایبەتی دەبن و گومڕایی و لاڕێی و نەزانی و تێ نەگەیشتوویی و بەكرێ گیراوی و داردەستی دیتران وخۆ فرۆشی و خیانەت و دەیانی دیكە لەم چەشنە تۆمەتانە بوونە بنێشتە خۆشەی سەر زاریان . سەرەڕۆیی و خاوی یان كرژی و سستی ، دەمار گرژی و بێلایەنی و خشكەیی گەری و دەیان شتی تری لەو بابەتە بوونە فەتا و بەڵای گیانی یەكیەتی بە ناشكوری نەبێ ئەفسانەیی جەماوەری ئایینی و ئیسلامی ، وە ئەوەی كە كەم دەیبینی و دەیبیستی و كەم هەستی پێ دەكەی ئیعتیدال و مام ناوەندی بوون و نەرم و نیانی ویه‌کیه‌تی خوازییه‌ كە ڕۆحی ئارام و ئاسایش ویستی ئیسلامی یە . سەركۆنە كردنی موسوڵمانان پاشی هەزار و چوار سەد ساڵ لە دابەزینی ئایینی پیرۆزی ئیسلام كە لە ئاخاوتنەكەی شوورای مودیریەتی مەكتەب دا زۆر پڕ ڕەنگە زۆر سەیر و سەمەرەیە ؛ لە كاتێك دا خۆیان دوای كەمتر لە دەساڵ لە پاشی فەوتی دامەزرێنەری بزووتنەوەكەیان تووشی ئەو بەڵای لێك ترازان و تەفرەقە بوون و ئەویش هەر یەكەم جیل و نەسلی بزووتنەوەكەیان لێك دەترازێن و وەك دەشی بینین زۆر بە توندی یەكتر ڕەد دەكەنەوە و یەكتر بەلاڕێ بوون لە ڕێبازی ئەسڵی تۆمەت بار دەكەن .
 
بەلای من و زۆربەی جەماوەریشەوە ئامانجە سەرەكیەكانی دامەزرانی مەكتەب ئەوانەی وا ڕاگەیێندراون جێگای ڕێزن و بایەخدار ، بەڵام لە گەڵ ئەوپەڕی ڕێز و حورمەت بۆ خوا لێ خۆشبوو كاك ئەحمەد سەد هەڵبەت ئەو وتەی ئەندامی شووڕا بە هەڵە دەزانم كە گوایە هەر كەس دژی كاك ئەحمەد بێ موئمین نیە . بڵێی ئەو برادەرە قەتی لە خۆ پرسیبێ ، داخوا دژمنانی حەزرەتی عەلی و حەزرەتی عوسمان ئیماندار بوون یان نا ؟ ئەوە چۆنە دەكرێ دژمنی حەزرەتی عەلی ئیماندار بووبێ بەڵام دژمنی كاك ئەحمەد مومكین نیە ئیماندار بێ . بێگومان ئەم چەشنە باسانە هیچ بنەما و بنەڕەتێكی زانستی و ئیسلامی یان نیە و زیاتر لەوەی ئیسلامی بن ئیحساسین .وتە بێژ لە درێژەی باس دا دەفەرموون : '' كاك ئەحمەد مەزهەری عیزەت و شەرەفی ئەم میللەتەن .''بەداخەوە ڕوون كردنەوەی زیاتر و پێویست و بە كەڵك نادەن بە دەستەوە ، دەنا كەسانی دیكەش هەن پێیان وایە مەڕحوومی كاك ئەحمەد برای تەنگانە نەبووە و لە دەورانی قەڵت و بڕ كردن و بۆمباران و وێران كردن و ئاوارە بوونی ئەم میللەتەدا ئەو لە كوردستان ڕۆیشت ، بە قەولی ئه‌وان'' هیجرەتیان كرد'' . ئەمە مایەیەكی هێند سەنگین نیە كە ئاوا بێ چاو و ڕووانە بدرێتەوە بە چاوی میللەت دا . بریا لانی كەم بگوترایە كە كاك ئەحمەد یەكێكە لەوانەی كە مایەی عیززەت و شەرەفی ئەم میللەتە بوون ، ئیتر ئەو كات مافی زۆر خەباتكار و زەحمەتكێشی دیكەی ئەم گۆڕەپانە هێند بێ ڕەحمانە پێ شێل نەدەكرا . هیچ گومانێك نیە لەوەدا كە بەڕێز و خوا لێ خۆش بوو كاك ئەحمەد موفتی زادە خەباتكارێكی هێژا ، بە ئەخلاق و بە باوەڕ بووە و بە كردەوەش ئەوەی سەلماندووە ؛ بەڵام بێگومان نە خۆی و نە لایەنگرانی خەباتكاری میللی نەبوون و بەدوای كاری فیكری خۆیانەوە بوون . ڕەنگە زۆریش باوەڕیان بە ئیشی نەتەوایەتیش نەبووبێ . هەر ئەوەندەی كە تاوانبار نەبوون بە یارمەتیدەری دەسەڵات بۆ سەركوت كردنی كوردستان شوكرانەی دەوێ و ئەوەش نیشانەی وریایی كاك ئەحمەدە ؛ دەنا ئەگەر مەكتەب بە ڕاگەیێندراوی ئەو كاتی خۆی لە سەردەمی دامەزرانی بە ناو ڕێكخراوی پێشمەرگانی موسوڵمانی كورد دا خەتی خۆی لەوان جودا نەدەكردەوە ئێستا هەڵوێستێكی دیكە لە سەر مەكتەب لە گۆڕێ دەبوو و نازانم كەی ناچار بە هیجرەتێكی تر دەبوون . هەر بەو شێوە لە شوێنێكی تردا وتە بێژ دەڵێ : '' تا كاك ئەحمەد لە قەیدی حەیات دا بوو هیچ موستەكبیرێك خەوی ڕاحەت نەچۆتە چاوی ''. ئەم جۆرە ڕستانە ناوی چی یان لێ دەندرێ بێجگە لە پڕ و پاگەندەی سیاسی و كاتی ، ئەم ڕستە شیاوی كەسێكی وەك چ گیڤارایە ؛ یان بۆ كەسێكی وەك قارەمانی میللی ، نەمر بارزانی و ... دەشێ . هەر وەها دەڵێ : '' غەیری كاك ئەحمەد كێیە بڵێ من لە ئێوە زیاتر نیم منیش موسوڵمانێكم وەك ئێوە و زیاتر نیم ''. خۆ هەموو كەس دەزانێ كە هیچ كەس ناتوانێ هیچ شتێ لەوە زیاتر بڵێ .ئەگەر بیڵێ خۆی لە دین و شەرعیەت دادەماڵێ و ڕیگەی خۆی لە دین و خەڵك جیا دەكاتەوە ئیتر ئەمە چ هونەرێكی تێدایە ؟ . ئەم قسە هی دەورانی باستانە و سەردەمی فیرعەونیەكان . لە شوێنێكی تر دا دەفەرموون : '' ساحیبی قەولی ساڵح و عەمەلی ساڵح غەیری كاك ئەحمەد كێیە ؟ '' . بەڕاستی دەبێ لایەنگرانی مەكتەب هەموویان ئاوا بیر بكەنەوە ؟ و لە نێو یەك میلیارد و نیو موسوڵمان دا كەسی دیكەیان بێجگە لە كاك ئەحمەد پێ شك نەبێ ؟ . هەروەها دەفەرموون : '' كاك ئەحمەد نووری هاورد بۆ ناو جامیعەیەك كە قەڕنها فاسڵەی گرتووە لە سەر چاوەی ئەسڵی ''. دەیهەوێ بڵێ جامیعە یەكسەر چۆتەوە ناو جەهل و تاریكی و بێدینی و كاك ئەحمەد بۆتەوە بە پێغەمبەر و دینی بۆ جامیعە تازە كردۆتەو‌ە . خۆزگە دەیفەرموو كاك ئەحمەد دینی چۆن پێ گەیشت. ئەم كۆمەڵە قسە پڕو پاگەندەی بێ بنەمان و بۆ هیچ لێدوانێك ناشێن . شتێك كە زۆر سەرسووڕێنەرە لە ئاخاوتن و وتەكانی وتە بێژی ڕەسمی مەكتەب دا بۆ جارێكیش لا لە لایەنی خودای مەزن نەكرایەوە كە نەوەك ئەم چەشنە هەڵس و كەوتانە جێگای ڕەزامەندی ئەو نەبێ با لانی كەم لە خودا بپاڕێتەوە ڕێگای ڕاستیان لێ ون نەكات بەڵكو وەها دەدوا كە گوایە هەموو وتە و قسە و هەڵس و كەوتی مەكتەب و لایەنگرانی مۆری خودا و ڕەسووڵیان پێوەیە و تەواوی گەرەنتی كراون . ئەو برادەرە بۆ جارێكیش نەترسا لە خودا كە لەناو جەماوەری كوردا ئیمان و باوەڕی پتەوی بە خودا هەمیشە بووە و بە ئومێدی خودا هەمیشەش دەبێ . كورد پیاوانێكی زۆری وەك خودا لێ خۆشبوو سەعیدی نوورسی تێدا هەڵ كەوتووە . بە تایبەت جەماوەری ئەم سەردەمە كە لە هەموو سەردەمێكی پێش خۆی بە شاهیدی مێژوو زاناتر و وریاتر و بیر فراوانترە . بێگومان ئیمانداری زاناتر و بیر فراوانتر ئیمانەكەشی بایەخدارتر و گرینگترە ؛ جا جۆن شیاوە جەماوەرێكی ئاوها بە جەماوەری زوڵمەت لە قەڵەم بدرێ. ئەمە خود شیفتەگی و غوروور و خودپەسەندی نییە كە جەماعەتێكی وەك مەكتەبی قورئان كە تەنانەت دە لاپەڕە لێكۆڵینەوەی ئیسلامی یان بڵاو نەكردۆتەوە؛ تەنیا خۆیان بە شیاوی تازەكردنەوەی دین بزانن ، خۆیان بە ئوممەت و شێوە ئوممەت لە قەڵەم دەدەن . ڕێبەرەكەیان بە پێغەمبەر دەشوبهێنن و خۆیان دەبەنە جێگای ئەبووبەكروعومەر و ... و شەرعیەتێكی وەها دەدەنە خۆیان كە هەر ئەوەندەی ماوە بڵێن : ئێمە تەعینی خەلیفەی ئیسلام دەكەین حوججەتیش لە سەر هەموان بۆ شوێن كەوتنی تەواوە! . كاتێك ئیدیعای ئەوە بكەن كە "" كاك ئەحمەد لە ئیمامی شافیعی گەورەترە '' یان بە قەولی برادەرێكی مەكتەبی :'' كاك ئەحمەد بە شەوێك ئەویش لە خەودا هەموو دەرسی ئوسول فیقهی لای ئیمامی شافیعی خوێندوە ''. كەچی قایل بە ڕێز گرتنی پلەی مامۆستا و قوتابی نین و هەر كاك ئەحمەد بە گەورەتر دەزانن .دەترسم بۆ ئاخری ئەندامێكی دیكەیان پەیدا بێ و بڵێ هەور سێبەری بۆ كاك ئەحمەد كردووە ، بەڕێزانی مەكتەبی قورئانیش هێندە ئاو لە قسەكانیان لە سەر كاك ئەحمەد دەكەن كە ڕووناكبیری ئەمڕۆیی گومان لەو بەشانەی دیكەی كەسایەتی كاك ئەحمەدیش بكات كە ڕاست بووە و جێگای متمانە . ئاخر كاك ئەحمەدێك كە پێغەمبەر نەبووبێ و لە سەحابی و تابعینی پلەی بیستەمیش نییه‌‌ بۆچی چۆتەوە ڕیزی خولەفا ؟ كاك ئەحمەد ڕێبەری هەڵبژێراوی ئیجماعی ئوممەت نیە ، نووسەرێكی گەورەی ئیسلام نیە ، لێكۆڵەرێكی ناسراوی ئیسلامی نیە ، لە جیهانی سیاسەتیشدا هیچ بیرۆكەیەكی ڕامیاری تازەی لە پاش خۆی بە جێ نەهێشتوە ، چ پێویستی یەكی بەو دیعایە و شتە بێ بنەمایانە هەیە . خودا لێی خۆش بێ چ زوڵمێكی لە لایەن لایەنگرانی خۆیەوە لێ دەچێ .دەنگۆیەك لە جیهانی ژوورنالیستی ڕۆژئاوا دا سەبارەت گەلانی ڕۆژ هەڵاتی هەیە كە دەڵێن : گەلانی ڕۆژهەڵاتی خوویان بە فەتایێك گرتوە كە حەز دەكەن یەكێك لە خۆیان و هەر وەك خۆیان وەها بەرز بكەنەوە كە بەسەر خۆیانەوە وای دەكەنە دەسەڵات دار و خاوەن شكۆ كە جارێكی تر نەتوانن هەر بیر لە دابەزاندنی بكەنەوە . 
 
سەد بارەقەڵڵا بۆ هەر كەس ئەم وتەی لە پاش بەجێ ماوە . هەر لە بەر ئەم شتانە وەك موسوڵمانێك كە بە ئەركی ئایینی سەر شانی خۆم زانیوە ئەوەی كە پێم وایە دەبێ بۆیان و لە سەریان بنووسرێ نووسیومە ، پێشم وایە بۆ تەعدیل كردنی ئەو سەرەڕۆییانە و خود شیفتەییە ناپێویست و نازەرووریانە دەبێ ڕەخنە بگیرێ و بنووسرێ . چونكە لە لایەك مەڕحوومی كاك ئەحمەد هیچ نیازێكی بەو تەعریف و تەمجیدە بێ جێ یانە لە هەر كەس و لایەنێكەوە بێ نییە و هیچ لە نامەی ئاكاری ئەو لای خودا زیاد ناكا ؛ لە لایەكی دیكەشەوە مشت و مڕ ودەمە تەقە و تەزاهوراتی لەو چەشنە و لە هەمووشیان گرینگتر پڕ و پاگەندەی خورافی هیچ كەڵكێكی نە بۆ جەماوەری ئیسلامی و نە بۆ هیچ لایەنێك و تاقم و دەستەیەك هەیە و هیچ دەوامێكیشی نابێت . بەلكو زیان و زەرەری زۆر و بەرفراوانیشی مسۆگەر و ئاشكرا و ڕوونە . لایه‌نگرانی كاك ئەحمەد پێویستە ئاوڕ لە خۆیان و ئامانجە بەرزەكان بدەنەوە . پێویستە بە كردەوەی پڕ بە عەیارەی قوڕئان و سوننەت ببنە هۆی بەرز بوونەوەی ئاستی كۆمەڵ و جەماوەری ئیسلامی و ناوی مەكتەب و كاك ئەحمەدیش . ناوی كاك ئەحمەد تەنیا بە تەعریف (ئەویش لە جۆری خورافی ) بەرز نابێتەوە . با خورافاتی ئاوه‌های لە جۆری ئەهلی سوننەتیش پەیدا نەبێت .
 
دوای هەموو شتێك بەزەروورەتی دەزانم ئەوەش بنووسم كە ڕواڵەتی ئەخلاقی حوزووری ئەندام و لایەنگرانی مەكتەبی قوڕئان لە نێو جەماوەر دا تا ئێستا حوزوورێكی جوان و ڕازاوە بووە تكایە ناشیرینی مەكەن .لایەنگرانی مەكتەب خۆش ڕواڵەت و سیمان ، خۆش ئەخلاق و ئاكار جوان بوون ، هیوادارم لە پێش چاوی خەڵك دزێو و ڕەزاگران نەكرێن . ڕەوشتی جوانیان بووە نكوولی لێ ناكرێ ؛ بەڵام ئەوە نابێ ببێتە هۆی ئەوە كە ڕەخنەیان لێ نەگیرێ ، بێگومان كەڵك وەرگرتن لە ڕەخنەی بەجێ و ڕێ ڕواڵەتی خۆیان و مەكتەبیشی پێ ڕازاوەتر دەبێ ؛ گوێ گرتن لە ڕەخنەی بێ جێش خەرج و باجێكی هێندەگرانی ناوێ كە نێو چاوانی لێ گرژ كرێت . ئەگەر دەرگای ڕەخنە داخرا بێگومان تەرەف ناچارە بە دیوار هەڵگەڕێ ، یان لەوانەشە پێ بە كەڵەكەوە بنێ و هەر دیوارەكەش بڕووخێنێ . خودا هەموو لایەكمان شارەزای ڕاستە ڕێ بكات .
والسلام علی من التبع الهدی .
 
پ-ژ-ڵ - بانە 27/3/1385 ی هەتاوی

ئەحمەدی موفتیزادە ڕەنجی کوردی بەبادا

بەڵگەیەکی دیکەی (زیندوو) کە ئاماژە بەو ھەوڵانەی ئەحمەدی موفتیزادە دەکات کە دەچێتە خانەی خیانەت بە گەل. کەسایەتی ناسراوی کورد ناسر ڕەزازی کە لەئیستادا ھونەرمەند، زمان‌زان و لێکۆڵەرەوەی مێژووی کوردە ئاماژە بە خاڵێک دەکات کە سەلمێنەری ھەوڵەکانی موفتیزادەیە کە دەچێتە خانەی خیانەت بە گەل. پێشتر دەمانبیست کە دروشمی "ئەحمەدی موفتیزادە-ڕەنجی کوردی بەبادا" لە شەقامەکانی کوردستان دەگوتراوە؛ ئیستاکەش سەلمێنەری ئەو قسەیە لە زمانی ناسر ڕەزای وەبیستن.


لە youtube بیبینن

لە facebook بیبینن

مەکتەبیەکان لەدوا موفتیزادە

دوا کۆچی ئەحمەدی موفتیزادە شوێنکەوتوانی بوونە چەن بەش و ئیستا مەکتەبی‌قورئان خاوەنی چوار باڵە کە دوو باڵی سەرەکی و دوو باڵ کە موفتیزادە تەنھا وەک خۆشەویستێک سەیر دەکەن و وەک ڕێبەرێکی ئاسایی لێی دەڕوانن. دوو باڵی سەرەکی بە سەرکردایەتی ئەمینی و قوڕەیشی کە ھەردووکیان لە کەسە نزیکەکانی موفتیزادە بوون بەڕێوە دەچێت. ھەرکام لەم دوو کەسە خۆیان بە حاکم شەرعی موسوڵمانانی پارێزگای کوردستان دەزانن لەکاتێکدا زۆرینەی دانیشتوانی کوردستان یا نایان‌ناسن یا ھیچیان لەو ئاستەیا نابینن کە وەک حاکم شەرعێک یا کەسێکی خاوەن ھەڵوێست چاویان لی بکرێت چونکە ھێشتا سەرقاڵی دژایەتی یەکترن. 

باڵی قوڕەیشی، چالاکترین و ڕادیکاڵ‌ترین و توندترین باڵی ئەو مەکتەبەیە کە ئابووری، ڕەش‌کردنی کەسایەتیە ئایینیەکان، تۆمەت بەخشینەوە بەرامبەر ڕەخنە‌گران، زۆرکردنی ڕێژەی ئەندامان، ڕەش کردن و سڕینەوەی چینی مامۆستایان و ڕاکێشانی مامۆستاکان بەرەو مەکتەب‌قورئان، ڕێگری لە چوونی موسوڵمانان بۆ مزگەوت و ھاوکات دەست‌گرتن بەسەر مزگەوتەکان و قەداسەتی ئەحمەدی موفتیزادە و ھتدک... لە سەرەکی‌ترین ئەو ئامانجانەیە کە بە ھەموو توانا ھەوڵی بۆ ئەدەن. 
مەکتەبیەکان لە پێشەکی کتێبی (نامەھا کە نوسینی موفتیزادەیە)، لە تەقدیسی ئەحمەدی موفتیزادە ھێناویانە: لە‌ھەرکوێ باس لە ئیمان و ئازادگی و پیاوەتی بێتە پێش و ھەرکات باسی ماریفەت، بیرۆکەی ئایینی، خۆشەویستی و خزمەت بە مرۆڤەکان و ھەروەھا سووربوون لە بەرگری لە حەقی ئینسان بێتە بەرباس ناوی کاک ئەحمەدی‌موفتیزادە وەک گەوھەرێکی نوورانی لە روخساری ئەم سیفەتانە ئەدرەوشێتەوە!. کێیە بیر لە بەختەوەری مرۆڤەکان و بایەخی خۆشەویستی و چاکی وەکا و ئاواتی بەختەوەری و ئازادی مرۆڤ لە داوی زەڕ و زۆر و تەزویر بکات لە بەر ئینسانێکی وا نەچێتە سەر ئەژنۆی ئەدەب و شەیدای ئەو ھەموو گەورەیی و عەزەمەتە ئەخلاقیە و ئەو ھەموو ھەیبەت و خۆڕاگریە لەپێناو خوا و خۆشەویستی و ئیمانە نەبێ کە بە ھیچ جۆرێک وەسف ناکرێ ؟! و ...
وەک لە دێڕی سەرەکی پێشەکی کتێبی نامەکان دیارە، باڵی قوڕەیشی ھێندەی موفتیزادە بەلاوە گەورەیە کە ئەڵێن بە ھیچ جۆرێ وەسف ناکرێ و وات لێ دەکا بۆی بچیتە سەر ئەژنۆ !. قوڕەیشی ھێندە موفتیزادە بەرز دەکاتەوە تا ئەو ڕادەی کاتێ لە ماڵی موفتیزادە لەپاڵ زۆپا دانیشتووە دەڵێ موفتیزادەم لە حەزرەتی عومەر "رض" و حەزرەتی عەلی "رض" پێ گەورەترە. 
دوا کۆچی موفتیزادە یەکێک لە ئەندامانی مەکتەب دەچێتە لای شۆڕای بەڕێوەبەرایەتی مەکتەب و دەڵی: لە خەوما کاروانێکم دی لە پێشەوە پێغەمبەر "ص" و دووھەم کەس حەزرەتی ئەبووبەکر"رض" و سێھەم کەس ئەحمەدی‌موفتیزادە بوو. دواتر مەکتەبی‌قورئان بڕیارێک دەر ئەکات کە موفتیزادە لەدوا پێغەمبەر"ص" و ئەبووبەکر"رض" سێھەم کەسی گەورەی ئیسلامە. 
مەکتەبیەکان بە تایبەت لە مانگی مەولوود، لەجێی پێغەمبەر "ص" مەولوودی بۆ ئەحمەدی موفتیزادە دەخوێنن. لە گوندی ئاخکەندی شاری سەقز کاتێ مەکتەبیەکان مەولودی خوێندنەکە دەکەنە مەولودی بۆ موفتیزادە، موسوڵمانانی ئەو گوندە مەکتەبیەکان لە مزگەوتەکە دەر ئەکەن. 
مەکتەبیەکان پێغەمبەر "ص" پەنابۆخوا ئەکەنە ئەسبابی بەرز کردنەوەی ئەحمەدی‌موفتیزادە !. لە بڕگەێکی تۆمارکراوی دەنگ، دوا مەدحی پێغەمبەر"ص" قەسیدەکە لە مەدحی پێغەمبەرەوە-ص ئەگۆڕن بۆ ئەحمەدی‌موفتیزادە و دەڵێن: تادەستی ڕەحمی باری لە لوتفی بێ ژوماری / دووبارە شەمسی دەرخست بەختی کردوە بە یاری / شنەی شەماڵی ھێنا زریان ھەڵات لە تاوی / ڕێبوارێ ھات لە ڕاوە بە ھێزی دوو ھەنگاوی / لە لێوی پڕ لە باری ھەواڵی ژینی پێ بوو / سۆغاتی دەستی بۆ گەل بزەی لێوی تۆ بوو / خەڵاتی بەرزی شانی حەیاتی مردارۆبوو / نەخۆشی ئەو بەراتە بەرەو ئاسۆ بەڕێ کەوت / کە شەوقی عەشقی تۆ ھات ڕۆژی نەزانی بە بەختی ڕۆح و گیانی / گەرچی ھەر یارێ پێم بێژێ کەم بێژم موفتیزادە / من ئێژم خاڵۆ ڕێبوار تا مردن تۆم لە یادە / دڵخوازی گێلی بێ دڵ گەر بە خاوم دانێی / من ئێژم کاک ئەحمەد گیان پێ لەسەر چاوم دانێ / فیدای تۆ بم موحەممەد سەرم لەڕێی مەبەستت / قوربانی ئەو نیگات بم کە کردی چاوی مەستت ! 
بەم شێوە لە مەولوودی خوێندن وەسفی پێغەمبەر "ص" و موفتیزادە ئەخەنە پاڵ یەک و ئەگەر سەرنج بەن بە موفتیزادە دەڵێ پێت لەسەر چاوم دانێ لەکاتێکدا بۆ پێغەمبەر-ص وا ناڵێن. ھەروەھا دەڵێن خوا بۆ جاری یەکەم بە ناردنی حەزرەتی موحەممەد-ص شەمسی دەرخست و دووبارە بۆجارێکی دیکە خوا شەمسی خۆی بە ھاتنی موفتیزادە دەرخست. 
مەکتەبیەکان لەناو کۆمەڵگای کوردستان کۆمەڵگاێکی دیکەیان بۆخۆیان ساز کردووە و خۆیان لە موسوڵمانان جیا کردۆتەوە. ھەرکەس سەر بە مەکتەب‌قورئان نەبێ، بە عەوام و ھیچ نەزان یا خۆ فرۆش وەسفی دەکەن. مەکتەبیەکان لە ھەموو شارەکان لە چەن گەڕەکی جیاواز زەوی و ماڵ دەکڕن و لە تەنیشت یەک دەژین. لە ھەموو شارەکان گەڕەکی مەکتەبیەکان ھەیە و بەو شێوە خۆیان لە موسوڵمانان جیا کردۆتەوە [1] لە کاتێکدا خوا لە سوڕەی (قصص83) مژدە بەو کەسانە دەیات خۆیان لە موسوڵمانان بە زیاتر نازانن و لە ئایەی 4ی ئەو سوڕە ھەڕەشە لە فیرعەون دەکات کە خەڵکی دابەش کرد بە چەن بەش و تەفرەقەی خستە ناویان. 
ئەندامێک بە نوێنەرایەتی مەکتەب قورئان پێوەندی بە یەکێک لەکەناڵە ئاسمانیەکان دەگرێت و بەو شێوەی داکۆکی لە مەکتەب دەکات و چەن بیروباوەڕی خۆیان ئەگوێزێتەوە بۆ کارناسی ئەو کەناڵە و دەڵێ: لەسەر گۆی زەوی کەسمان نیە کافر بێ / حەزرەتی موحەممەد"ص" ڕەسووڵی کبری بووە و ئەحمەدی موفتیزادە ڕەسووڵی صغری بووە / ئەحمەدی‌موفتیزادە لە ئیمام شافعی و ابوحنیفە گەورەترە / موفتیزادە پلەی ئیجتھادی بووە / موفتیزادە موفتی سەدە بووە / سەحیح بوخاری و موسلم پڕە لە درۆ / لە کۆتاییدا دەڵێ ئێوە بوخاری و موسلمیان لە قورئان بەلاوە پیرۆزترە [2].
ھەر موسوڵمانێک ڕەخنە لە مەکتەب یا موفتیزادە بگرێت سیستماتیک تۆمەتی بۆ ساز دەکەن و پێی دەڵێن خۆفرۆش و خائین و لەناو کۆمەڵگا ڕەشی دەکەن. باڵی قوڕەیشی ھاوکات لەگەڵ بەخشینەوەی تۆمەت، ھێرشی فیزیکی دەکاتە سەر ڕەخنەگرانی و لە ڕێی کەسانێکی نزیک بە قوڕەیشی لێیان دەدرێت. ساڵی 2005 کاتێ مامۆستای گوندی یەک‌شەوە سەر بە شاری بۆکان ڕەخنە لە بیروباوەڕی موفتیزادە دەگرێت، زیاتر لە 500 کەس سەر بە باڵی قوڕەیشی لە شارەکانی نزیک بۆکان بە دەیان ئوتۆمبێل ھێرش دەبەنە سەر گوندی یەکشەوە بۆ لێدانی مامۆستا و لەگەڵ دانیشتوانی گوندەکە پەلاماری یەک دەدەن / لە مزگەوتی دارالاحسان شاری سەقز ماوەی چەن ساڵە لەگەڵ فکرێکی کەی ئایینی بۆ ئەوەی دەست بەسەر جەوی مزگەوتەکەیا بگرن شەڕ دەکەن و لێک دەدەن / لە مزگەوتی پێغەمبەر"ص" گەڕەکی گوڵشەنی شاری سنە، بۆ دەست بەسەرا گرتنی مزگەوتەکە پەلاماری موسوڵمانانیان داوە / ڕەمەزانی ساڵی 1392ی ھەتاوی کاتێک دوو کەس بە ناوەکانی حەسەن ڕەحمان‌پەناە و موحەممەد ژیان ئەمینی ڕەخنە لە قوڕەیشی دەگرن، لەلایان 7کەس ھێرشیان ئەکرێتە سەر و لەبەر چاوی ژن و منداڵیان دەم و دیانیان ئەشکێنن و سەروچاویان خوێناوی دەکەن؛ کە دواتریش لەلایان قوڕەیشی و شۆڕای ئەو باڵەی مەکتەب پشتگیری لە ھێرشەکە کرا [3][4].
ئەندامانی مەکتەب لە چوارچێوەی تەقدیسی ڕێبەرەکەیان، وێنەکانی ئەحمەدی موفتیزادەیان کردۆتە باگراوندی مۆبایل و لابتۆبەکانیان و ڕەسمەکانی موفتیزادە لە ماڵی ھەموو مەکتەبیەکان ھەڵواسراوە. لە زۆربەی ماڵە مەکتەبیەکان لە ھۆڵێکدا چەن وێنەی موفتیزادە و قوڕەیشی ھەڵواسراوە لە کاتێکدا تەنانەت ئایەتێکی قورئان بەرچاو ناکەوێت. ھەروەھا مەکتەبیەکان لە کۆڕی شەوانە، کاتێک قەسیدە بۆ موفتیزادە دەخوێنن، لەگەڵ بیستنی ناوی کاک‌ئەحمەد ھەموو پێکەوە دەگرین بەڵام بە بیستنی ناوی الله و پێغەمبەر"ص" ناگرین[5]. 
ماوەی چەن ساڵە لە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان و جەژن خۆیان لە موسوڵمانان جیا کردۆتەوە و یەک ڕیزی موسوڵمانانیان شێواندووە و تەفرەقەیان خستۆتە ناو موسوڵمانان. ئەڵێن ئێمە توانیومانە لەڕێی قاعیدەی "موقاڕەنە" چەن ڕۆژ پێشتر یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان و جەژن دیاری بکەین. چونکە مەکتەبیەکان بڕوایان بە حەدیسەکان نیە ئەو حەدیسەش ڕەچاو ناگرن کە دەفەرمێت: عَن اَبو ھُریرە قال " قالَ رَسول الله صَلّی الله عَلیەِ وَ سَلَّم صُوموا لِرویتە وَ افطروا لِرویتە فَان غم عَلیکم فاکملوا عدە شَعبان ثَلاثین); رواە البخاری فی صحیحە. بەم پێیە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان و جەژنەکانی مەکتەبیەکان و شێعەکان و ئەھلی سوننەت، لە سێ ڕۆژی جیاوازدا بەڕێوە دەچێت.
بە بڕوای مەکتەب، تەنھا مەکتەب لەسەر حەقە و سەرجەم موسوڵمانانی دیکە ھەڵەن. ھاوکات لەگەڵ ڕەش کردنی بەشەکان و مامۆستا و کەسایەتیە ئایینیەکانی دیکە، دەبێ ھەموو مەکتەبیەکان موفتیزادە وەک تاکە فریادڕەسی موسوڵمانان بزانن و تەنھا پابەندی عەقیدە و بیروباوەڕی ئەو بن. ھەرکەسیش لە ڕێی لایات خائینە و جاش و خۆفرۆشە. 
ئەو تەفرەقە مەکتەب خستیە ناو موسوڵمانان ھەموو بنەماڵيکانیشی گرتۆتەوە. ئەو بنەماڵانەی مەکتەبین سەردانی ئەو خزمانە ناکەن مەکتەبی نەبن و تەنانەت برا ھاتووچوی ماڵی برایەک ناکات کە مەکتەبی نەبێت. ئیستا سەدان بنەماڵە ھەیە کە بۆ ھۆی ئەوەی مناڵێکیان مەکتەبی نیە لە سیلەی ڕەحم و میرات بێ‌بەش کراون و پەراوێز خراون. ھەندێکش کە مەکتەبی نین، لەچاو بنەماڵەی خۆی کە مەکتەبین وەک خۆفرۆش و خائین لێی ئەڕوانن؛ ئەو کەسانەش کە بە تەنیا لە بنەماڵەی خۆیان مەکتەبین سەردانی باوکو دایکیان ناکەن کە مەکتەبی نین. تەنانەت لە شاری سەقز کەسێکی مەکتەبی کە پێشتر ناوی خۆی و دایکی پێکەوە بۆ حەج نووسیوە، کاتێ ناویان ھاتۆتەوە حەجەکەی دایکی دوا خستووە بۆ ئەوەی خۆی بتوانێت لەگەڵ مەکتەبیەکان بە کۆمەڵ بچنە حەج و دایکی ڕێدەستی نەگرێ. 
ئەندامانی مەکتەب ناوی منداڵانی ڕێبەرەکەیان لە منداڵانی خۆیان دەنێن. ئەحمەد، حەمە‌ژیان (ناوی کوڕەکەی موفتیزادە)، سەعدی، فاڕوق، سەنا و ... لە منداڵان‌یان دەنێن. کەسێکی بانەیی کە پێشتر ناوی نەژاد-س بووە ئیستا ناوی خۆی گۆڕیوە بە ھاوشێوەی جێگری موفتیزادە یانی سەعدی. 
بەھۆی ئەوەی بڕوایان بە حەدیسەکان نیە، ڕیش دەتاشن و سمێڵیان وەک موفتیزادە دەھێڵنەوە. سەرجەم پیاوەکانی مەکتەب قورئان وەک موفتیزادە سمێڵیان ئەھێڵنەوە بەو شێوەی لێوی سەروویان دیار بێت و ڕیشیان دەتاشن و ژنەکانیان وەک بنەماڵەی موفتیزادە چارشێوی ڕەنگی ڕوون لەسەر دەکەن. 
جێگری ئیستای باڵی توندڕەوی مەکتەب خاوەنی دەیان کۆمپانی و شەریکەی تیجاریە کە ساڵانە بڕی سەدان ملوێن تمەن بەبێ ھیچ ڕێگریێک لە بانقەکانی ئێران وەر دەگرێت و ساڵانە دەیان ملوێن تمەن سوود ئەداتەوە بە بانقەکان. ھەرچەن قوڕەیشی کەسێکی ئایینی تۆکمە نیە بەڵام ئەم باڵەی مەکتەب وەک چاودێری شۆڕا دیاری کردووە. زۆربەی داھاتی شەریکە و مارکێت و کۆمپانیەکانی مەکتەب‌قورئان، دێتەوە ژێر چاودێری خۆی و کوڕەکەی موفتیزادە. 
ئابووری یەکێک لە سەرەکترین ئامانجەکانی مەکتەب‌قورئانە. کۆمپانیاکانی مۆکێتی کرێشە، کۆمپانی ساختە کردنی کارتۆن، شەریکەی دروست کردنی بزمار، شەریکەی شیفا بۆ دەرمانی سروشتی، شەریکەی ئالۆمین بۆ بەرھەم ھێنانی ڕادیاتۆری ئوتۆمبێل، شەریکەی وەن بۆ بنێشت و نان قەیسی، شەریکەی سوسیس و کالباسی زونگ کە سەر بە قوڕەیشی و ستافی سەرکردایەتی مەکتەبە، شەریکەی ساختە‌کردنی چینی، شەریکەی فەڕش و وەکالەتی فەڕشی نەخشین، وەکالەتی زەڕ-ماکارۆن و تەک-ماکارۆن، گەورە کۆمپانی عمران‌ امانیە لە چوارچێوەی چیمەنتۆ و خیز و بیناسازی گەورەترین کۆمپانی مەکتەب قورئان کە ڕاستەوخۆ لەلایەن قوڕەیشی و کوڕەکەی موفتیزادە چاودێری دەکرێت و دەیان کۆمپانی و شەریکەی تیجاری کە وای کردوە مەکتەب‌قورئان، ئیسلام بکاتە ئەسبابی کاسبی و تیجارەت بۆ پڕ کردنی گیرفانیان. 
مەکتەب ماوەی چەن ساڵە ھەوڵ ئەدات لە ھەرێمی کوردستانیش بنکە دامەزرێنێت. لەو چوارچێوە ئەندامانی مەکتەب‌قورئان لە دەستەی 15کەسی ئەچنە ھەرێم و لە مزگەوتەکان بانگەشە بۆ مەکتەب و موفتیزادە دەکەن. وێنەی موفتیزادە لەپاڵ وێنەی پیاوانی ئایینی لە چاپ دەدەن و لە کتێب فرۆشیەکانی ھەرێمی کوردستان بە نرخێکی زۆر ھەرزان دەیفرۆشن. یەکێک لەو کتێبانە بەناوی دیالکتیکی ئیسلامی کە لە کتێب‌فرۆشەکانی نزیک دارەسووتاوەکەی سلێمانی دەفرۆشرێت. ئەم کتێبە کە لە نووسینی موفتیزادەیە و بە شێوەێکی دوور لە زانستی فەلسەفە نووسراوە، بە نرخی 2000 دینار کە پارەی ڕۆژانەی منداڵێکە دەفرۆشرێت.
پێغەمبەر"ص" لە مەککە بۆ مەدینە ھیجرەتی فەرموو. وەک چۆن مەکتەبیەکان ئەڵێن موفتیزادە ڕەسوڵی صغری و پێغەمبەر"ص" ڕەسووڵی کبری‌یە، سەفەری موفتیزادە بۆ کرماشان بە ھیجرەت وەسف دەکەن و دەڵێن کاکە ئەحمەد لە سنەوە بۆ کرماشان ھیجرەتی فەرموو. بەکار ھێنانی ئەم جۆرە دیڕانە لەناو ئەندامانی مەکتەب قورئان باوە و موفتیزادە وەک پێغەمبەر-ص وەسف دەکەن.

 

[1]    http://www.rochne.blogfa.com/post/29 

[2]     http://www.youtube.com/watch?v=9uwJCcusWVs

[3]     http://www.rochne.blogfa.com/post/32

[4]     http://www.rochne.blogfa.com/post/20

[5]      http://www.youtube.com/watch?v=omlx54otzxA

داڕمانی ئە‌ندامانی مە‌کتە‌ب

بِسمِ الله اَلرِّحمن اَلرَحیمِ

یَهدی من یَشاء و یضل من یشاء

خۆشە‌ویستانم 

ماوە‌ی چە‌ن ساڵ پێشتر بە ھۆی پڕوپاگە‌ندە و تە‌بلیغی ناڕاستی بنە‌ماڵە و گوشاری کە‌سانی نزیکم چوومە کۆڕ و کە‌لاسە‌کانی جە‌ماعەتێک ئە‌ھلی بیدعەت . کاتێک لە کە‌لاسە‌کان سە‌رنجم دا زیاتر لە‌وە‌ی باسی قورئان (فە‌رمودە‌ی خوا) و حە‌دیس و اقوال موجتە‌ھدین بکرێت ، زیاتر شێعر خوێندن و تە‌قدیس و بە‌رزکردنە‌وە‌ی کە‌سێکی دیاریکراو ئە‌کرا و ژیانی گاندی و نێلسۆن ماندێلا (کە ھیچیان موسوڵمان نە‌بوون) ئە‌وترا و سووکایە‌تی بە زانایانی موسوڵمان ئە‌کرا . 

بۆیە ڕۆژبە‌ڕۆژ دوودڵی و گومان سە‌بارە‌ت بە‌م بیرۆکە ھە‌موو وجودی منی گرتە‌وە تا ئە‌و کاتە‌ی سپاس بۆ الله لە‌گە‌ڵ چە‌ن ھاوڕێ لە ڕێی ئە‌نتە‌ڕنێت ئاگادار کرامە‌وە ئە‌مە ڕێیکی ھە‌ڵە‌یە لە ژیانمدا ھەڵمبژاردووە . لە الله کە بە‌خشە‌ندە‌یە و تۆبە‌کانمان وە‌ر ئە‌گرێت داوای لێبوردنی لێ ئە‌کە‌م و شوکری لوتفی بێکۆتایی تە‌باڕە‌ک و تە‌عالا ئە‌کە‌م . 

ئیستاش خۆم بە شوێنکە‌وتوی ئیمام شافعی ئە‌زانم کە بێگومان خۆشە‌ویستی پێغە‌مبە‌ر "ص" و ھە‌روە‌ھا موجتە‌ھیدی بێگە‌ڕانە‌وە‌ و بە تە‌قوا و دوور لە گوناح بووە و ناوی خۆم ئەگۆڕم بۆ ئازاد شافعی . 

بۆ مانە‌وە‌ لە‌سە‌ر عەقیدە‌م داواکارم دۆعای بە‌خێرم بۆ بکە‌ن . 

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=1422528248033407&set=a.1394238234195742.1073741828.100008287362049&type=1&theater

 

 

 

ئامانجی موفتیزادە خزمەت نەبوو

ئەحمەدی موفتیزادە زیاتر لە 30ساڵ پێشتر ویستی لە ھەندێک ڕەوتی ئایینی و سیاسی بەشدار بێت و دواتر بیرۆکەێکی لەژێر ناوی "مەکتەبی قورئان" دامەزراند کە ئیستاش کەسانێک خۆیان بە شوێنکەوتووی ئەحمەدی موفتیزادە دەزانن لە پارێزگای کوردستان بوونیان ھەیە و پێیان دەگوترێ مەکتەبیەکانی سەر بە ئەحمەدی موفتیزادە. موفتیزادە وەک کەسێکی ئایینی ناسرواە بەڵام ھەندێک بیرۆبۆچوونی ھەیە لە دژی قورئان و سوننەت و شەریعەتی ئیسلامە و لە بواری سیاسیش ھەندێک ھەڵەی بووە کە خەساری ئەو ھەڵانە تا ئیستاش درێژەی ھەیە. کاتێ موفتیزادە لەڕێی حزبە سیاسیەکان نەیتوانی بە ئامانجی خۆی کە دەسەڵات بوو بگات، ھاتە دەر و لەڕێی ئایین ھەوڵی دا کەسانێک لەخۆی کۆ بکاتەوە و سەرکەوتووش بوو . دوا ڕووخانی ڕژێمی شا، موفتیزادە بە خۆ نزیک خستنەوە لە ڕێبەرانی ئەو کاتی ئێران بە تایبەت ئیمام خومەینی ویستی ڕێبەرایەتی پارێزگای کوردستانی پێ بدرێت. ئیمام خومەینی ھەندێک دەسەڵاتی لە پارێزگای کوردستان و زیندانەکان پێ بەخشی و وەک نوێنەری خۆی لە پارێزگای کوردستان ناساندی. ویستی ببێتە دەنگی ھەموو کۆمەڵگای کوردستان بەڵام چونکە نەیتوانی، بووە ھۆکاری ھەندێک قەیرانی سیاسی تا ڕادەیەک سەدان کورد لە پێناویدا گیانی خۆیان لەدەست دا. کاتێ موفتیزادە حزبەکانی لە دژی خۆی دی داوای لە ئیمام خومەینی کرد ھێزێکی بخاتە ئیختیار بەڵکو حزبە نائیسلامەکان لە کوردستان ڕاماڵێ. لەم چوارچێوە موفتیزادە سازمانی پیشمەرگانی موسوڵمانی کوردی دامەزراند. ھەرچەن پێشتر لە کتێبی دربارە کردستان لاپەڕە239 گوتبووی نزامی جمھوری ئیسلامی برھەمی خوێنی سەحابەیە بەڵام کاتێک بەو دەسەڵاتە نەگەیشت کە چاوەڕێی دەکرد ئەمجارە لە دژی دەسەڵات قسەی دەکرد و دواتر بەپێی یاسای وڵاتی ئێران خرایە زیندان. زۆر کەس وا بیر دەکەنەوە موفتیزادە لەسەر کوردایەتی و دین گیرا بەڵام بەپێچەوانە موفتیزادە شەڕی دەسەڵاتی کرد و لەو ڕێ گیانی خۆی دا.

بەشێک لە کردەوە و بیروبڕوای ئەحمەدی موفتیزادە :

1- موفتیزادە ھەندێک بیروبۆچوونی دژی قورئان و سوننەتی بوو کە یەکێک لەوانە ئەمەیە کە ئەڵێت : ئەو بوت پەرستەی بە ئیخلاسو دڵێکی پڕ لە گریانتر لە چاو سەری سوجدەی بۆ بوتێک نەواندووە ، لە ھەردوو دونیا زۆر نزیکترە بە خوا و خۆشەویسترە لەلای خوا لەو موسوڵمانەی بە دڵێکی ناپاک لە مسجدالحرام و لە بەرامبەر مەقامی ئیبراھیم و ڕوو لە کەعبە سوجدەی بۆ خوا بردووە (کتێبی نامەکان ، نامەی ژمارە8لاپەڕە102) . یانی موفتیزادە بوت پەرستێک لە موسوڵمانێک لەلای خوا بە خۆشەویستر ئەزانێت لە کاتێکدا خوا لە چەن شوێنی قورئان ئەفەرمێت لە موشریک خۆش نابم .
2- موفتیزادە ئەڵێت بەم ڕاستیە گەشتووم گومانم ھەیە کافر بوونی ھەبێت . (نامەی ژ6 ل75 لە کتێبی نامەکان) . ھەروەھا لە چەن شوێنی کە ئەڵێت لەسەر گۆی زەوی کافر بوونی نیە (کاسێتی کوفر و ئیمان) .
3- موفتیزادە لە بڕگەیەکی دەنگی ئەڵێت : پێش مرۆڤ حەیوانێک لەسەر گۆی زەوی ژیاوە کە خواردنی گژوگیا و گۆشت بووە . گیاندارانی دیکە زەلیلی دەستیی بوون ، لە شێر و بەبر خوێنڕێژتر و دڕەندەتر بووە ، لە کەرگەیەن نێعمەتەکانی زیاتر لەناو بردووە ، بە گشتی دەسەڵاتی سەرجەم حەیواناتی سەر گۆی زەوی بووە . دواتر ئەڵێت : مرۆڤ لەو حەیوانە لەدایک بووە و ئیستا مرۆڤ جێگری ئەو حەیوانەیە . پێشتر لەسەر چوار دەستو پێ ڕۆشتووە بەڵام دواتر تەکامولی پەیا کردووە و ئیستا لەسەر دووپێ ئەڕوات .
4- موفتیزادە ئەڵێت : لەسەر کتێب و ڕەوایات واتا قورئان و حەدیس بڕیار مەیەن و بەڵگە مەھێننەوە چونکە تووشی ئیفرات لە دین ئەبن و تووشی خیانەت بە خوا و پێغەمبەر "ص" ئەبن ... دواتر ئەڵێت پرسیار لە منی برای ڕیش سپیتان بکەن . (کتێبی نامەکان نامەی6 لاپەڕە 79-78)
5- موفتیزادە باس لە بیدعەی حەسەنە ئەکات (نامەی ژ6ل8)
6- لە سی‌دی ژمارە 3 تراکی B17 سووکایەتی بە حەزرەتی مەعاویە ئەکات و ماڵی حەزرەتی مەعاویە وەک کاخ وەسف ئەکات لە کاتێکدا ماڵەکەی خۆی کە دەیان ساڵ پێشتر بە بڕە پوڵێکی زۆر ساز کراوە ئیستاش لە بواری بیناسازی لە شاری سنە ، وەک ماڵێکی مام ناوەندی شارەکەو ماڵێکی ئەمڕۆیی لەچاو دراوسێکانیان ماوەتەوە . شایانی باسە لە کاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران بە سەرکردایەتی ئیمام خومەینی مانگانە بڕی 15ملوێن تمەنی لەلایان ئایەتوڵڵا تاڵقانی پێ ئەدرا کە لەم کاتەیا مانگانەی 15 کارمەندە .
7- موفتیزادە ھاوڕایە لەگەڵ "داروین" کە وتبووی مرۆڤ لە مەیموون خولق کراوە . (کتێبی حکومت اسلامی ل59) موفتیزادە ئەڵێ مرۆڤ پێشتر لە مەیموون بووە و بە تێپەڕ بوونی کات بۆتە ئەم مرۆڤە کە ھەیە لەکاتێکدا خوای گەورە لە چەن شوێنی قورئانی پیرۆز بە ڕوونی ئەفەرمێت مرۆڤ لە گڵ و دواتر لە نوتفە خولق کراوە . (ال عمران59 ، کھف37 ، حج5 ، روم2 ، فاطر11 ، غافر67) .
8- لەبواری مەزھەب ئەڵێت : شۆڕا ئەتوانێ شۆڕشێک بێت کە ئێمە لە پەراوێز دوور بخاتەوە و یەکمان وەخات و دواتر ئەو فیرقە مەزھەبیانەی لەژێر ناوی ساختە و بە پاڵپشتی ھێزەکانی ناوەکی و دەرەکی ئاژاوە ئەگێڕن ھەڵوەشێتەوە . لێرەدا موفتیزادە مەزھەبەکان بە ئەسلام نازانێت و ھێرش ئەکاتە سەر فکرە ئایینیەکانی کەی ئیسلام و مەزھەبەکان و بەھۆکاری ئاژاوەیان ئەزانێت . (کتێبی حکومت اسلامی ل17) .
9- لە بڕگەێکی تۆمار کراوی دەنگ ئەڵێ : ئیستا بە کاتێکی باشی ئەزانم کە خاڵێکتان بۆ ڕوون وەکەم و دواترئەڵێ : مەعاویە چۆن کەسێک بوو ؟! کە عومەر دەسەڵاتی پێ‌دابوو کاتێکیش وەختی چوونی حەج ئەگەشت موسوڵمانان یەکیان ئەگرتەوە و ھاوکات لەبەر چاوی موسوڵمانان کۆتەکی لێ ئەدا . پرسیاریان کرد عومەر ئەگەر مەعاویە ئەوندە نائینسانە کە پێویستە لێدانی لێبەی بۆچی دسەڵاتت داوەتێ ؟ و ئەگەر شایەنی سەرکردایەتیە بۆچی سووکی ئەکەی و لێی ئەییت ؟ لە وڵامدا ئەڵێت : موعاویە زۆر کارزانە و ھێندەی کارزانە خۆ بە زلزان و خۆ پەرستە . کاتێ ئەینێرم بۆ جێبەجێ کردنی ئەمرێک ، تاکو کوتەکی عومەری بە سەرەوە بێ ھەواڵێک لە خۆ بەزلزانی و خۆپەرسی مەعاویە نابێ و تەنیا خزمەتکارێکی باشە بەڵام ئەترسم لەو ڕۆژەی کوتەکی عومەری بەسەرەوە نەبێ و خوا ڕەحم بە حاڵی موسوڵمانان بکات (کاسێتی ژ7 تراکی A-8-65) .
10- کاتێ باسی خەلافەتی حەزرەتی عوسمان ئەکات و سووکایەتی پێ ئەکات و ئەڵێ : نەفرەتی ئەکرد ئەیوت ئێمە ناتوانین لەگەڵ ئێران و ڕووم شەر بکەین ، مەعنەویاتی شکستی ئەھێنا و خۆی بە دەستەوە ئایا (نەواری ژ7 تراکی A-8-65) خولەکی 33 بە دوا .
11- موفتیزادە ئەڵێ : بۆ نمونە ئیستا لە ئێران فیرقەی جیاوازی کۆن و تازە ھەیە . فیرقەی جۆراوجۆری کۆن ئیستا بۆتە باو ھەرکەس شوێن مەزھەبێک کەوتووە . بۆ نموونە شافعی ، جەعفەری ، حەنەفی و ھتدک... . گروپە تازەکانیش ھەرکام بە شێوەیەک لە ئیسلام تێگەشتنیان ھەیە . جیا بوونەوی ئەم لقانە لە ئیسلام بەرھەمی ئەو خیانەتەیە کە دواتر باسی لێ ئەکەین (کاسێتی دین و ئینسان) . بەم شێوە موفتیزادە شافعی بە فرقە و بەرھەمی خیانەتی ئەزانێ .
12- موفتیزادە ئیھانەت بە حەزرەتی ئەبووبەکر (د.خ) ئەکات و خۆی لە خەلیفەی یەکەمی موسوڵمانان بە زاناتر ئەزانێت وئەڵێ : جەنابی صدیقی گەورە بە پێچەوانەی قەواعدی شەرع کاری کرد و ھەموو سەروەتوو سامانەکەی خۆی بەخشی و خۆی بە ھەژاری ژیا . لەکاتێکدا زۆربەی موفەسیران (تەفسیری ابنی کثیر ، تەفسیری قربطی ، نقل لە ابن عباس ، تەفسیری مەحشەری ، تەفسیری ابن عباس ، تەفسیری بیضاوی ، تەفسیری فخر ڕاضی) ئەفەرموون ئایەکانی 21-18 سوڕەی اللیل لە وەسفی حەزرەتی ئەبووبەکرە رضی اللە عنە و ھەموو سەروەتوو سامانی لە پێناو ئیسلام بەخشی .
13- موفتیزادە لە کتێبی (حکومت اسلامی ل17) سووکایەتی بە مەزھەبەکان ئەکات و ئەڵێ : شۆڕا ئەتوانێ جوڵانەوەیەکی شۆڕشگێڕانە بێت کە ئەتوانێ ئێمە لە تەفرەقە بپارێزێت و یەکمان وەخات و دوای ماوەیەک لە دروست بوونیان ، ئەو مەزھەبانە دەستکردانە لەناو ئەچن وئێمە تەنھا موسوڵمان ئەبین . بەم جۆرە ترسناکترین چەکی دروست بوونی شەڕ لە چنگ دوشمنانی دەرەکی و ناوخۆیی ئەسێنینەوە . بەم شێوە موفتیزادە ئەڵێ مەزھەبە دەستکردەکانی شافعی و حەنەفی و ھتدک... بوونەتە ھۆکاری ئاژاوە و ئەبێ لەناو بچن . موفتیزادە خۆی دژایەتی بەشەکانی دیکەی ئیسلامی ئەکرد و لەملاوەش ئەڵێت با ھەموومان بچینە ژێر دەسەڵاتی شۆڕا . لەوانەیە مەبەستی موفتیزادە ئەوە بێت ھەموو بەشە ئایینیەکان بچنە ژیر ڕکێف و دەسەڵاتی شۆڕای مەکتەب قورئان !
14- چەن بیروباوەڕی کەی موفتیزادە : بە بیروباوەڕی موفتیزادە گرنگ نیە دین و باوەڕی کەسێک چی بێ بەڵکو ئەوە گرنگە بڕوای عەقیدەی خۆی ھەبێ و ئەمەش ئەبێتە ھۆکاری فریا کەوتنی / موفتیزادە لەسەر ئەو باوەڕەیە کەسێکی کۆمۆنیست بە مەرجێک باوەڕ و ئیخلاسی بە عەقیدەی ھەبێ لە کەسێکی ئیمانداری ڕیاکار باشترە و ڕزگاریشی ئەبێ / شیفاعەتی سوغرا لە قیامەت ئینکار و ڕەتی ئەکاتەوە / شەڕی پێغەمبەر"ص" و یارانی لە دژی کافرەکان لەپێناو نەھێشتنی زوڵم ئەزانێت نەک پەرە پێدان بە دینی خوا / موفتیزادە بە پێچەوانەی ھەموو عالمانی دین و سوننەت و جەماعەت ، حەدیسەکان ئەخاتە ژێر پرسیار و شک و ئەڵی ئەبێ سەر لەنوێ چاویان پیا بخشرێتەوە . بەو ھۆیەش مەکتەبیەکان تەنھا بایەخ بە بەشێکی کەم لەو حەدیسانە یەئەن کە بێھێزن یا بابەتی نین / موفتیزادە ڕابەری کۆمۆنیستەکانی زئیر بەنان‌پاترسی بە کەسێکی لەخوا ترس و خۆشەویستی خوا وەسف ئەکا / ئیمان بە ڕەسالەتی پێغەمبەر"ص" بە یەکێک لە مەرجەکانی ڕزگار بوون نازانێ / پێوەندی حۆریەکانی بەھەشت لەگەڵ ئینسانی موسوڵمان بە بێ بنەما ئەزانێ .

http://www.youtube.com/watch?v=eM1GZoktHKA

http://www.youtube.com/watch?v=omlx54otzxA

http://www.rochne.blogfa.com/post/29

http://www.youtube.com/watch?v=9uwJCcusWVs

http://www.rochne.blogfa.com/post/32

http://www.rochne.blogfa.com/post/20

 

هێرشی مه‌کته‌ب قورئان بۆسه‌ر حه‌سه‌ن ڕه‌حمانپه‌نا و موحه‌ممه‌د ژیان ئه‌مینی

مه‌کته‌بی قورئان له درێژه‌ی ته‌مه‌نی خۆی زۆرجار تووشی هه‌ڵه‌ی هێرش و په‌لامار دانی  ڕه‌خنه گرانی بووه و سه‌رکوتی کردون . هێرش و په‌لامار دان بۆته به‌شێک له ناسنامه‌ی ئه‌م گروپه

هێرشی سه‌ربازانی مه‌کته‌ب قورئان ( لقی سه‌عدی قوڕه‌یشی)  دوو له‌و که‌سانه‌ی کرده ئامانج که ئه‌حمه‌دی موفتیزاده‌یان به مامۆستا و ڕێبه‌ری خۆیان ئه‌زانی

له‌دوای ئه‌وه‌ی وه‌ک هه‌ردوو حه‌سه‌ن ڕه‌حمانپه‌نا و موحه‌ممه‌د ژیان ئه‌مینی ئیهانه‌یان به سه‌عدی قوڕه‌یشی (ڕێبه‌ری ئیستاکه‌ی باڵی ڕادیکاڵی مه‌کته‌ب) کردبێ ، ئه‌بنه ئامانجی هێرشی مه‌کته‌بیه‌کان . 6 بۆ 7 که‌س له ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب قورئان سه‌ر به سه‌عدی قوڕه‌یشی له مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان و ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه ڕیکه‌وتی  14-07-2013 هێرش ئه‌به‌نه سه‌ر ماڵی ناوبراوان و له‌به‌ر چاوی خێزان و منداڵه‌کانیان (به‌بێ ڕه‌چاو گرتنی کاریگه‌ریی نێگه‌تیڤ له‌داهاتوودا له‌سه‌ر منداڵه‌کانیان) په‌لاماریان ئه‌ده‌ن و لێیان ئه‌یه‌ن

        

 ئه‌حمه‌دی موفتیزاده وتویه‌تی له دوشمنه‌کانیشی خۆش ئه‌بێت به‌ڵام به کام وشه وه‌سفی ئه‌م هێرشه بکه‌ین که له‌لایان که‌سانێک پێک هاتووه که ئه‌حمه‌دی موفتیزاده به ڕێبه‌ری خۆیان ئه‌زانن و مه‌کته‌بی قورئان فێری ڕه‌وشتی کردون !؟ که‌سانێک که له به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه‌دا خۆڕاگر نه‌بن و هه‌رێمی ماڵ و خێزان ئه‌به‌زێنێنن و له‌به‌ر چاوی خێزان‌دا په‌لاماری ڕه‌خنه گران ئه‌ده‌ن و لێیان ئه‌یه‌ن ئه‌توانن مامۆستایانی ئاینی و ئیخلاقی منداڵه‌کانمان بن ؟ ئێوه تێبینی بکه‌ن ...

دواتر چه‌ن کۆبوونه‌وه‌ێک له پیوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداوه له‌ماڵی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده پێک هات . له کۆبوونه‌وه‌کاندا لایه‌نه‌کانی هێرشبه‌ران ، هه‌ردوو قوربانی ئه‌م ڕووداوه ، ، شۆڕای نه‌هێشتنی ناکۆکی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌کته‌بی قورئان و هه‌روه‌ها ماجد مه‌ردوخ ڕۆحانی (خوشکه‌زای ئه‌حمه‌دی موفتیزاده) ئاماده بوون . له دوا کۆتایی کۆبوونه‌وه‌کان و نه‌بونی هیچ ده‌سکه‌وتێک هه‌ردوو حه‌سه‌ن ڕه‌حمانپه‌نا و موحه‌ممه‌د ژیان ئه‌مینی داخویانیێکی سه‌ر ئاوه‌ڵایان بۆ ڕای گشتی دایه ده‌ر که ده‌قی ته‌واوی به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌یه


                                           بسم الله الرحمن الرحیم

له‌دوا به‌زاندنی سنووری ماڵ و بنه‌ماڵه‌ و هێرش و لێدانی ئێمه (موحه‌ممه‌د ژیان ئه‌مینی و حه‌سه‌ن ڕه‌حمانپه‌نا) له‌لایان چه‌ند ئه‌ندامی مه‌کته‌بی قورئان ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوایا ئیهانه‌مان به سه‌عدی قوڕه‌یشی کردووه . له‌دوا ده‌غڵ و ده‌ستێوه‌ردانی پۆلیس و کرانه‌وه‌ی فایلێک له ئیداره‌ی پۆلیس ئیزنی ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی هێرش‌به‌ران درا .  له‌دوا پێشنیاری "شۆڕای نه‌هێشتنی ناکۆکی سه‌ر مه‌کته‌بی قورئان " ڕۆژی 16-07-2013 کۆبونه‌وه‌ێک به ئاماده‌بوونی "ماجید مه‌ردوخ ڕۆحانی" بڕوا پێکراوی دوولایه‌ن له ماڵی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده پێک هات . له‌دوا 5کاتژمێر چاوخشاندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌‌ی ڕووداوه‌که ، سه‌رجه‌م بڕواپێکراوان ده‌نگیان به‌وه دا که کردوه‌ێکی قێزه‌ونی ئاشکرایه و ئیدانه‌ی ئه‌م کرده‌وه‌یان کرد

وه‌ک پیشتر له‌م جۆره کرده‌وانه ڕوی دابوو ته‌نیا داواکاری ئێمه بۆ لێخۆشبوون له‌م سکاڵا ئه‌وه بوو که شۆڕای ناوبراو ڕای له‌بزی و زاری خۆی به نووسراوه ڕابگه‌ێنێت تاکو ڕای گشتی ئاگادار وه‌بن که له‌م جۆره کرده‌وانه به‌رنامه‌ی بۆ دانه‌ڕێژڕاوه‌ و هیچکام له سه‌رکرده‌کانی مه‌کته‌بی قورئان پێویستیان به‌وه نیه خۆف و دڵه‌ڕاوکێ بخه‌نه دڵی که‌سانی دیکه

له کاتێکدا که پێویست بوو سه‌رکردایه‌تی مه‌کته‌بی قورئان و شۆڕای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له ڕاگه‌یاندنی گشتی پێشه‌کی هه‌نگاوی ئه‌رێنیان هه‌ڵبنایا و خۆیان لێی بێ به‌ری بکردایا ، به‌ڵام  له‌وپه‌ڕی بێ‌باوه‌ڕی و به‌داخه‌وه له به نووسراوه‌کردنی وته‌کانیان ڕویان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه !

ئیستاش که به دواداچوونی ئه‌م ڕووداوه له ده‌زگاکانی داد به مافی سه‌ره‌کیی خۆمان ئه‌زانین ، له‌سه‌ر داوای کاک ماجد که له‌نیاز پاکی و خێرخوازی ئه‌و که‌سه دوودڵ نین ، لێ‌یان خۆش ئه‌بین و ویژدانی گشتی کۆمه‌ڵگا ئه‌که‌ینه دادوه‌ر و هه‌مووتان به خوای ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌سپێرین

 

به ڕێزه‌وه : حه‌سه‌ن ڕه‌حمانپه‌نا    موحه‌ممه‌د ژیان ئه‌مینی

27/4/1392

ماڵپه‌ری هاوبه‌شی حه‌سه‌ن ڕه‌حمانپه‌نا و موحه‌ممه‌د ژیان ئه‌مینی: 

 http://www.jian-hassan.blogfa.com/


چه‌ن نمونه‌ێکی دیکه له کرده‌وه‌ی سه‌پاندنی توندوتیژی مه‌کته‌بی قورئان

ــ ده‌مه‌قاڵه‌ و په‌لاماردان و لێک هه‌ڵپڕژاندنه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کێک له گروپه‌کانی دیکه‌ی ئایینی له مزگه‌وتی دارالاحسان له گه‌ڕه‌کی به‌ردبڕانی شاری سه‌قز بۆ خستنه ژێر ڕکێفی ئه‌و مزگه‌وته . ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌م جۆره په‌لاماری یه‌‌کتر ئه‌یه‌ن و هه‌موو جارێک به نێوبژیوانی پیاوانی به‌ساڵاچووی ئه‌و گه‌ڕه‌که کۆتایی پێ دێت

ــ هێرشی سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی له کۆبوونه‌وه و میوانی‌دا ڕه‌خنه له مه‌کته‌بی قورئان و ئه‌حمه‌دی موفتیزاده ئه‌گرن

ــ په‌لاماردان و لێدانی ئه‌ندامانی یه‌کێکی دیکه له گروپه‌کانی ئایینی له‌لایان ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر(ص) له گه‌ڕه‌کی گوڵشه‌ن‌ی شاری سنه ، له‌سه‌ر پێش‌نوێژی

ــ هێرشی سه‌دان که‌س له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان له ساڵه‌کانی 2005-2006 بۆسه‌ر گوندی یه‌کشه‌وه سه‌ر به شاری بۆکان و تێکگیران و لێدان و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ئه‌و گونده به هۆی ئه‌وه‌ی مامۆستای ئه‌و گونده ڕه‌خنه‌ی له ئه‌حمه‌دی موفتیزاده گرتبوو


ئه‌حمه‌دی موفتیزاده : مه‌مکه‌ن به "بوت"

ئه‌حمه‌دی موفتیزاده له نامه‌ی ژماره 5 لاپه‌ڕه58 ی کتێبی "نامه‌ها" ڕو له شوێنکه‌وتوانی ئه‌ڵێت : نفرین له من ئه‌گه‌ر  ڕازی بم به "بوت" بون . و نفرین له‌و که‌سه‌ی به زانست بوتێک له من ساز بکات ، به‌تایبه‌ت له‌دوای مردنم ، یا له‌گه‌ڵ شرکێکی ئاوه‌ها دژایه‌تی نه‌کات. 

سه‌ره‌کی ترین هۆکاره‌کانی پێوه‌ست بونی ئه‌ندامان به مه‌کته‌ب

مه‌کته‌بی قورئان شانازی به خۆی ئه‌کات که ڕیژه‌ی ئه‌ندامانی زۆره و جه‌ماوه‌رێکی زۆر پێشوازی لی ئه‌که‌ن . مادام ئێوه به هه‌ر هۆێک و له نزیکه‌وه ، پێناسه‌ێکتان له مه‌کته‌ب هه‌بێت ، به سه‌رنجدانێک  ئه‌توانن له هۆی سه‌رکه‌وتو بونی مه‌کته‌بی قورئان له کۆ کردنه‌وه‌ی ڕه‌شه فه‌یله‌قێکی زۆر له خۆی تێبگه‌ن . لێره‌دا به زاراوه‌ێکی پاراو هۆکاره‌کانی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌تان بۆ ڕون ئه‌که‌ینه‌وه .

له‌م کۆمه‌ڵگای که ئێمه‌ی تیا ئه‌ژین خه‌ڵکانێک به بیرۆکه‌ و کلتور و پله‌ی ئابوری جیاواز ژیان ئه‌که‌ن و هه‌ریه‌ک له‌لای خۆیه‌وه هه‌وڵی به‌رز کردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌م خاڵانه ئه‌دات .

هۆکاری سه‌ره‌کی پێوه‌ست بونی جه‌ماوه‌رێکی زۆر به مه‌کته‌بی قورئان به گشتی چه‌ن به‌شێکه که باسیان لێ ئه‌که‌ین .

گه‌شه‌پێدانی ئاستی ئابوری ، کارئاسانی له زه‌واج ، گه‌شتن به پێگه‌ێکی کۆمه‌ڵایه‌تی . شایانی باسه که به‌شێک له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان له‌ڕوی ئیخلاس و به‌ دڵێکی پاکه‌وه له چوارچێوه‌ی مه‌کته‌بی قورئان سه‌رقاڵی به‌جێ هێنانی ئه‌رکه ئایینیه‌کانی خۆیانن و ئه‌م که‌سانه‌ش 2به‌شن . 1- به‌شێک ئاگاداری سه‌رجه‌م ڕوداوه‌کانی ناو مه‌کته‌بن و خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌م مه‌کته‌به ناهێڵێت ڕه‌خنه‌ێک بگرن . 2- به‌شی دووهه‌م که‌سانێکن که سه‌رجه‌م ڕوادوه‌ باش و خراپه‌کانی نێو مه‌کته‌بی قورئان (ته‌نانه‌ت ئه‌و کردارانه‌ی دژی سوننه‌ت و ئایین بن )  به نیازپاکی مه‌کته‌ب ئه‌زانێت و ئه‌م جۆره که‌سانه به گشتی که‌سانێکی خۆش باوه‌ڕ و فه‌قیرن (لێره‌دا فه‌قیر به واتای نه‌بونی نیه) .  

دوابه‌دوای پێوه‌ست بونی که‌سێک به مه‌کته‌بی قورئان ، له‌لایان مه‌کته‌بیه‌کانی دیکه‌وه پێشوازی و دواتر پشتیوانی ئابوری لێ ئه‌کرێت . بۆ نمونه ئه‌یکه‌ن به به‌رده‌ستی مه‌کته‌بێکی دیکه یان له شه‌ریکه‌ێکی سه‌ر به مه‌کته‌بی قورئان سه‌رقاڵی کار ئه‌بێت . یان ئه‌گه‌ر کارگه یا فرۆشگه‌ێکی خۆی هه‌بێت ، ئه‌ندامانی سه‌ر به مه‌کته‌ب وه‌ک ئه‌رکێک بۆ کڕینی پێداویستیه‌کان یا هه‌رجۆره خزمه‌تگوزارێک ئه‌چنه لای ئه‌ندامی نوێی مه‌کته‌ب ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جۆری پێداویستیه‌که‌ی یان خزمه‌تگوزاریه‌که‌ی له ئاستێکی نزما بێت . ئه‌مه‌ش له سیاسه‌ته‌کانی مه‌کته‌بی قورئانه بۆ ئه‌ندام گرتن و به‌هێز کردنی بناخه‌ی ئابوری و پشتیوانی له ئه‌ندامانی و خستنه ژێر چنگی ئابوری کوردستان .

ئاسانکاری له زه‌واج ، له ئاواته‌کانی گه‌نجان و به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵگاو ئێمه‌یه  . به‌ڵام مه‌کته‌بی قورئان وه‌ک کارتێک بۆ زیا کردنی ڕیژه‌ی ئه‌ندامانی به‌کاری ئه‌هێنێت . ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب ئیزنیان پێ نادرێت له‌گه‌ڵ که‌سێکی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی مه‌کته‌بی قورئان زه‌واج بکه‌ن ، به پێچه‌وانه‌وه له مه‌کته‌بی قورئان ئیهمال ئه‌کرێن و په‌راوێز ئه‌خرێن .  به‌و مانای ئه‌بێ ته‌نیا له‌گه‌ڵ که‌سێک زه‌واج بکه‌ن که مه‌کته‌بی بێت و شوێنکه‌وتو ئه‌حمه‌دی موفتیزاده . مه‌راسیمی زه‌واج ئه‌بێ به گوێره‌ی یاساکانی مه‌کته‌بی قورئان بێت که پێشتر دابین کراوه .

هه‌روه‌ها مه‌کته‌بی قورئان هه‌وڵی داوه به دروشمی بریقه‌داری نه‌ته‌وه‌یی و چێژ وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته گه‌نجانێک به بیرۆکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و خۆی ڕاکێشێت . ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که سه‌رکرده‌کان و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان ده‌یان جار له ڕاگه‌یاندراوه‌کانیان ئاماژه‌یان به‌وه داوه که ئێمه هیچ جۆره کرده‌وه‌ێکی سیاسیمان نیه‌ و کاری ئێمه ته‌نیا "ته‌زکیه‌ی نه‌فسه" .

هۆکارێکی که‌ی ئه‌ندام بونی  به مه‌کته‌بی قورئان ، که‌سانێکن که به هه‌ر هۆێک خاوه‌نی پله‌ و پێگه‌ێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نین . ئه‌م که‌سانه به ئه‌ندام بونیان له ماوه‌ی شه‌وێکدا ئه‌بنه خاوه‌نی ده‌یان براده‌ری مه‌کته‌بی که به‌شێوه‌ێکی سه‌ناعی ڕێزی لێ ئه‌نێن و له‌مه‌ودوا ئه‌بێته  "کاکه"‌ێکی مه‌کته‌بی . به‌م جۆره‌‌ش  به ئه‌ندام بونی له مه‌کته‌ب ، بۆشایی سۆزداریی ناو ژیانی خۆی که تا ئیستا بۆی کێشه بووه ، به یارمه‌تی یه‌ک پڕی ئه‌که‌نه‌وه . شایانی باسه که ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب له‌گه‌ڵ که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی مه‌کته‌ب پێوه‌ندیێکی ساردیان هه‌یه و ئه‌و حه‌زه‌یان تیا نیه که له‌گه‌ڵ که‌سانێک که مه‌کته‌بی نین پێوه‌ندێکی ئاسایی بگرن (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵ‌‌ه‌که‌شیان بێت) . له‌مه‌دوا بنه‌ماڵه‌که‌یان ئه‌بێته مه‌کته‌بی قورئان .

کۆی گشتی  ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌ ده‌ر ئه‌خات  که هۆکاری به‌ئه‌ندام بونی به‌شێکی زۆریان ، مه‌سڵه‌حه‌تی تاکه‌کانه . هه‌رچه‌ن که مه‌کته‌بی قورئان بۆ به‌رگری له خۆیان ئه‌م بابه‌تانه له چوارچێوه‌ی "شوبهه‌" به ناڕاست وه‌سف ئه‌کات به‌ڵام ئه‌مه ناتوانێت له بۆشایی  به‌شێکی زۆری هه‌یمه‌نه‌ی مه‌کته‌بی قورئان که‌م بکاته‌وه .    

شێعرو گۆرانی هه‌ڵدان به‌باڵای مردو(ئه‌حمه‌دی موفتیزاده)

شێعر و گۆرانی هه‌ڵدان به‌باڵای مردو ، قه‌داسه‌ت به‌خشین و به‌رز کردنه‌وه‌ی ناوی مردوه‌کان له‌و گوناحانه‌ن که دینی ئیسلام موسوڵمانانی ئاگادار کردۆته‌وه و مه‌نعی لێ کردون . مه‌کته‌بی قورئان تاڕاده‌ێک له به‌رزکردنه‌وه‌ و قه‌داسه‌ت به‌خشین به مردو سه‌رکه‌وتو بووه . به‌داخه‌وه به‌م هۆیه‌ش ئه‌ندامانی خواروتری مه‌کته‌بی قورئان که به‌شداری مه‌کته‌بیان کردوه ، توشی ئه‌م گوناحه بون و چاو له‌ده‌می گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌م مه‌کته‌به ئه‌که‌ن و قه‌داسه‌ت به ئه‌حمه‌دی موفتیزاده ئه‌به‌خشن.

له شه‌رعی ئیسلامدا هاتوه هه‌رکه‌س وێنه‌ێك له ماڵه‌که‌یدا هه‌ڵواسێت ، مه‌لائیکی خوای گه‌وره ڕوی تێناکه‌ن . سه‌یر ئه‌وه‌یه مه‌کته‌بی قورئان که خۆی به جوڵانه‌وه‌ی ئاینی ئه‌زانێت ، گوێ ڕایه‌ڵی ئه‌م به‌ڵگه نیه . چۆن ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ له چوارچێوه‌ی شه‌رعی ئیسلامدا هه‌ڵسوکه‌وت بکات ئیتر ناتوانێ وێنه‌ی موفتیزاده له ماڵه‌کانیا هه‌ڵواسێت یان گۆرانی به‌باڵای موفتیزاده‌یا هه‌ڵبدات .

هه‌روه‌ها هه‌ مردوێک وه‌سیه‌تی کردبێت که له دوای مردنی شینی بۆ نه‌گێڕن و بۆی نه‌گرین ،  ئه‌وا به‌جێماوانی ساحه‌بی عه‌زاب ئه‌بن ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی وه‌سیه‌تی نه‌جوڵێنه‌وه .

ئه‌حمه‌دی موفتیزاده (خوا بیبه‌خشێت) زۆرکات شوێنکه‌وتوانی له‌م کرداره ناشه‌‌رعیه ئاگادار کردبۆوه که پله‌و پایه‌ی بۆ دامه‌نێن و نه‌یکه‌ن به بوت .به‌ڵام  نه شه‌رعی ئیسلام و نه وته‌کانی ڕێبه‌ره‌که‌یان نه‌یتوانیوه کاریگه‌ری له‌سه‌ر شوێنکه‌وتانی هه‌بێت و هه‌مو تواناکانیان خستۆته گه‌ڕ بۆ به‌رز کردنه‌وه‌و قه‌داسه‌ت به‌خشین به ڕێبه‌ره‌که‌یان . گۆرانی و شێعر پیا هه‌ڵدان به‌شێکه له‌م بیدعه‌ته‌ی مه‌کته‌بی قورئان . 

له کۆبونه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی قورئان که به هۆی مه‌ولودی خوێندن یان نوێ کردنه‌وه‌و بیر هێنانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانی ڕێبه‌ره‌که‌یان پێکی دێنن ، هه‌ندێک شێعر ئه‌خوێندرێته‌وه که به باڵای ئه‌حمه‌دی موفتیزاده‌یا هه‌ڵدراوه . له یه‌کێک له‌م شێعرانه‌یا که باسمان لێ کرد ، کاتێک که ناوی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده ئه‌هێنرێت ، ئاماده‌بوانی کۆڕه‌که ، له‌گه‌ڵ بیستنی ناوی "کاک ئه‌حمه‌د" ئه‌گرین و ئه‌کوڵێن . ئه‌مه له‌کاتێکدایه که هیچ مه‌کته‌بیه‌ک نه‌بینراوه به هێنانی ناوی "الله ، حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د(ص) یا خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز  گریابێت . ئه‌توانن ئه‌م کلیپه ده‌نگه له لینکی خواره‌وه ببیستن و دایبه‌زێنن .


 دانلۆد له یوتیوب http://www.youtube.com/watch?v=omlx54otzxA

فه‌یسبوکhttps://www.facebook.com/photo.php?v=137614539728662&set=vb.125848024245612&type=2&theater

ده‌ربڕینی 7خاڵ له عه‌قیده‌‌کان له‌لایان مه‌کته‌بی قورئان

ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی قورئان دوای پێوه‌ندی گرتن به یه‌کێک له که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان که شیمانه‌ ده‌کرێت له لایان شۆڕای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌کته‌بی قورئان له سنه‌وه ئه‌رکدار کرابێت دەڵێت: 

من له‌لایان جه‌ماعه‌تی مه‌کته‌بی قورئان بۆ به‌رگری کردن له‌خۆمان قسه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه ئه‌کات به 7 خاڵ له سه‌ره‌کی‌ترین عه‌قیده‌کانی مه‌کته‌بی قورئان که به‌ڕای زۆرینه‌ی موسوڵمانان و زانایانی ئایینی، ئه‌م جۆره بیروباوه‌ڕه دژی ئوسوڵی ئیسلامو دژی بیروبڕوای ئه‌هلی سوننه‌ته. 

ئه‌م که‌سه که هه‌ناسه‌ی سوار بووه‌ و قسه تێکه‌ڵ دەکات به‌م جۆره ئاخافتن دەکات و دەڵێت: 

- ڕای ئه‌حمه‌دی موفتیزاده نزیکه له ڕای داروین که گوتویه‌تی ڕێچکه‌ی مرۆڤ ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌یمون. ئه‌مه له کاتێکدایه که ئه‌م بۆچونه‌ی داروین له‌لایان زۆربه‌ی پسپۆڕانی پێوەندیدار لە ڕۆژئاوا ڕه‌د کراوه‌یه.

- ده‌ڵێت له‌سه‌ر گۆی زه‌وی که‌سمان نیه کافر بێت. 

- حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د-ص ڕه‌سوڵی کبری بووه و ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده ڕه‌سوڵی صغری بووه . 

- ئه‌حمه‌دی موفتیزاده له ئیمام شافعی و ئه‌بو حه‌نیفه گه‌وره‌تره. 

- موفتیزاده پله‌ی ئیجتهادی بووه. 

- ئه‌حمه‌دی موفتیزاده، موفتی سه‌ده بووه. 

- سه‌حیحی بوخاری و موسلم پڕه له درۆ. 

دواتر به‌وه‌ش ناوه‌ستێته‌وه‌و هیێرش ده‌کاته سه‌ر کارناسی بەرنامە و دەڵێت ئێوە سەرچاوەکانی حەدیس؛ بوخاری و موسلم‌تان له قورئان پێ گه‌وره‌ترو پیرۆزتره.

له یوتیوب (فارسی) www.youtube.com/watch?v=9uwJCcusWVs

له فه‌یسبووک : www.facebook.com/photo.php?v=125058877647177

مه‌کته‌بی قورئان وتوندوتیژی

زۆر کات هه‌ندێک له جوڵانه‌وه ئایینیه‌کان ، به زیاده‌ڕه‌وی له کاروباری ئایینی تۆمه‌تبار ئه‌کرێن و ئه‌م جۆره جوڵانه‌وه ئایینه به ئیفراتی ، توندڕه‌و و ڕادیکال ناو ئه‌برێن . له کاتێکدا به بڕوای ئه‌و جوڵانه‌وه ، ته‌نیا ڕێ و شوێنی ئه‌حکامی ئیلاهی و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره (سڵاوی خوا لێبێت) ئه‌یگرنه به‌ر . لێکدانه‌وه‌ی جیاواز هه‌یه له بۆچونه‌کان سه‌باره‌ت به توندڕه‌وی و توندوتیژی . 

له‌م چوارچێوه‌دا مه‌کته‌بی قورئان هه‌وڵی داوه خۆی وه‌ک جوڵانه‌وه‌ێکی مامناوه‌ندی و ئه‌مڕۆیی پێناسه بکات . له لاێکیشه‌وه ، له هه‌رکوێ باس له بزوتنه‌وه‌ێکی ئاینی بکرێت ، تۆمه‌تی خائین و پاڵپشتی به هێزێک ئه‌خاته پاڵ ئه‌و بزوتنه‌وه یان ئه‌و جوڵانه‌وه به جوڵانه‌وه‌ێکی توندڕه‌و ڕادیکاڵ وه‌سف ئه‌کات . 

به‌ڵام مێژو و هه‌ڵسوکه‌وتی مه‌کته‌بی قورئان به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگا باس له‌وه ئه‌کات که نه‌ک جوڵانه‌وه‌ێکی ئایینی مامناوه‌ندی نیه به‌ڵکو یه‌کێک له‌و جوڵانه‌وانه‌یه که بۆ داسه‌پاندنی بیروڕای خۆی په‌نا ئه‌باته به‌ر توندوتیژی .

بۆ نمونه له ساڵه‌کانی 2006-2005 کاتێک مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د عه‌له‌وی ئیمامی جه‌ماعه‌تی گوندی یه‌کشه‌وه ی بۆکان له خوتبه‌کانیدا ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده‌و مه‌کته‌بی قورئان کرد ، دوابه‌دوا زیاتر له سه‌د سه‌یاره‌ و سه‌دان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی قورئان له دانیشتوانی سه‌قز و بۆکان به کاروانێک هێرشیان کرده سه‌ر ئه‌و گوند و مامۆستای گونده‌که و پێیان ئه‌وت خائین . مه‌کته‌بی قورئان له‌م کرده‌وه‌ توندوتیژیه‌دا چه‌ن په‌یامی گه‌یاند : 

1 - په‌یامێک بێت بۆ که‌سایه‌تی و به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئایینی که به‌م جۆره به‌ر پرچی ڕه‌خنه‌کانیان ئه‌ده‌ینه‌وه . 

2 - که‌سایه‌تی و به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئایینی ئه‌بێ بیرۆکه‌ی ڕه‌خنه گرتن له مه‌کته‌بی قورئان له مێشکیاندا نه‌هێڵن . 

3 - پێ داگرتن له‌سه‌ر بیروڕا و عه‌قیده‌ی به‌لاڕێداچوی خۆیان . 

4 - دڵه‌ڕاوکێ و ترس خستنه دڵی ڕه‌خنه گرانی مه‌کته‌بی قورئان . 

له کاتێکدا شه‌قامی شاره‌کانی کوردستان ئه‌م هێرشه‌ی ئیدانه ئه‌کرد ، گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌م مه‌کته‌به به سه‌رۆکایه‌تی سه‌عدی قوڕه‌یشی له 3ی جۆزه‌ردانی 2006 و به DVD له‌ژێر ناوی "هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پلان دژ به مه‌کته‌بی قورئان" وتارێکیان له نێو کۆمه‌ڵگا بڵاو کرده‌وه . هه‌ڵه‌ی یه‌ک له دوا یه‌کی مه‌کته‌بی قورئان بووه هۆی جیا بونه‌وه‌ی هه‌ندێک له گه‌وره که‌سایه‌تیه‌کانی ئه‌م مه‌کته‌به و به‌م جۆره‌ش گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان . 

نمونه‌ێکی که ، تۆمه‌ت لێدان و سوکایه‌تی کردن به ئیمامی جه‌ماعه‌ت ، سه‌له‌فیه‌کان ، خه‌له‌فی ، شێخ و ده‌روێش و مامۆستا و ئیخوانیه‌کان و هتد . مه‌کته‌بی قورئان غه‌یری خۆی به گومڕا و نه‌زان وه‌سف ئه‌کات و ئه‌حمه‌دی موفتیزاده و مه‌کته‌بی قورئان به تاقه ڕێگه‌ی ڕزگاری سوننه‌ت و کورد و سه‌رجه‌م موسوڵمانان ئه‌زانێت . 

کاتی دواندنی ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی قورئان باس له‌وه ئه‌کات که خۆیان بۆ شۆرشێکی ئایینی ئاماده ئه‌که‌ن . ئه‌ڵێن ئیستا ئێمه نه‌گه‌شتوینه ئه‌و پله که ده‌ستێوه‌ردانی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئایینی بده‌ین به‌ڵام هه‌رکات به‌و شوێنه گه‌شتین ده‌ستێوه‌ردانمان ئه‌بێت . 

هه‌ر له‌م چوارچێوه‌دا ئاماژه به چه‌ن خاڵی دیکه‌ ئه‌که‌ین که مه‌کته‌بی قورئان په‌نای بردۆته به‌ر توندوتیژی : 

1- پێشێل کردنی هه‌رێمی ماڵ و بنه‌ماڵه له‌لایان ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان و هێرش کردنه سه‌ر "موحه‌ممه‌د ژیان ئه‌مینی" و "حه‌سه‌ن ڕه‌حمان په‌نا" ڕێکه‌وتی 1392/4/23ی هه‌تاوی و په‌لاماردان و لێدانی ئه‌م دوو که‌سه ئه‌ویش له‌به‌ر چاوی خێزان و منداڵه‌ ورده‌کانیان . 

2- له مزگه‌وتی دارولئێحسانی شاری سه‌قز چه‌ن ساڵه په‌نای بردۆته به‌ر توندوتیژی بۆ ده‌ست به‌سه‌را گرتنی ئه‌و مزگه‌وته بۆ کاروباری خۆیان . شایانی باسه چه‌ن جار له‌گه‌ڵ سه‌له‌فیه‌کان تێک گیراون که به ناوبژیوانی گه‌وره پیاوانی ئه‌و گه‌ڕه‌که کۆتایی پێ هاتووه . ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه  که مه‌کته‌بی قورئان ئه‌و جوڵانه‌وه که خۆی په‌لاماری ئه‌ندامانی داوه ، به جوڵانه‌وه‌ێکی ڕادیکاڵ و توندوتیژ وه‌سف ئه‌کات . 

3- هێرش کردن و لێدانی ئه‌ندامانی گروپێکی دیکه‌ی ئاینی له مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری ئه‌کره‌م(ص) ئه‌که‌وێته گه‌ڕه‌کی گوڵشه‌ن له شاری سنه . شایانی باسه ئه‌م هێرش کردن و په‌لاماردانه به هۆی پێش نوێژی کردنه بووه له‌و مزگه‌وته . 

ترس له هێرش و سوکایه‌تی پێ کردن و ده‌نگ به‌رز کردنه‌وه له لایان ئه‌ندامانی ئه‌و مه‌کته‌به ، ناهێڵێت له میوانی و شوێنه گشتیه‌کان که‌سێک ڕه‌خنه له ئه‌حمه‌دی موفتیزاده و مه‌کته‌به‌که‌ی بگرێت . ئه‌م جۆره هه‌ڵوێسته توندوتیژه ، نوێنه‌ری جوڵانه‌وێکی ئیدئۆلۆژیکه که گوێی بیستنی ڕه‌خنه‌ی نیه .  

به‌م جۆره که مه‌کته‌بی قورئان به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئایینی به ناڕاست و ڕادیکاڵ و توندڕه‌و وه‌سف ئه‌کات ، په‌نا ئه‌باته به‌ر توندوتیژی و به وته‌ی هه‌ندێک له ڕۆشنبیران ، مه‌کته‌بی قورئان ئیستاکه ئیفراتی ترین جوڵانه‌وه‌ی ئیدئۆلۆژیکه له کوردستان . 


پڕوپاگه‌نده له‌ژێر دروشمی نه‌ته‌وایه‌تی

له ده‌یه‌کانی 70ی هه‌تاوی . کاتێک مه‌کته‌بی قورئان به‌م جۆره‌ی ئیستا به‌لاڕێدا نه‌چوبو . توانی تاڕاده‌ێک ئه‌ندامانێکی ڕاسته‌قینه بگرێته خۆی . به‌ڵام کاتێک مه‌کته‌بی قورئان به ئاڕاسته‌ی دورکه‌وتنه‌وه له هه‌ندێک له سوننه‌ت و حه‌دیسه‌کان و یاساکانی پیرۆزی ئیسلامدا چو . توشی قه‌یرانی جیابونه‌وه‌ی به‌شێکی به‌رچاوی له ئه‌ندامانی بوو . شایانی باسه مه‌کته‌بی قورئان به‌شێکی زۆری حه‌دیس و سوننه‌ته‌کان ئه‌خاته ژێر پرسیار و ڕه‌دیان ئه‌کاته‌وه . 
هه‌ڵوه‌رینی ئه‌ندامانێک له مه‌کته‌بی قورئان که دژی بیروڕای مه‌کته‌بی قورئان بون بووه هۆی ئه‌وه‌ی مه‌کته‌بی قورئان هه‌وڵ بدات به پڕوپاگه‌نده‌و ڕیکلام ، ڕێژه‌ی ئه‌ندامانی زیا بکات . یه‌کێک له ڕێگاکان بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی مه‌کته‌بی قورئان که وه‌ک هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی گه‌نجان باسی لێ ئه‌کرێت ، به‌کار هێنانی وشه‌ی " کوردستان " بو به‌ڵکو له‌ژێر ناوی ئه‌م وشه بتوانێت ڕێژه‌ی ئه‌ندامانی به‌رز بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک خۆهه‌ڵکێشان خۆی وه‌ک جوڵانه‌وه‌ێکی جه‌ماوه‌ری پێناسه بکات .

تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌ک "فه‌یسبووک" یه‌کێکه له‌و شوێنانه‌ی که مه‌کته‌بی قورئان له‌ژێر دروشمی "کوردستان" زۆر به‌ربڵاو سه‌رقاڵی پڕوپاگه‌نده‌یه بۆ مه‌کته‌بی قورئان . مه‌کته‌بی قورئان به‌چێژ وه‌رگرتن له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک و له‌ژێر دروشمی نه‌ته‌وایه‌تی سه‌رقاڵی خۆڵ کردنه چاوی گه‌نجانه‌و به‌م جۆره هه‌وڵی ڕاکێشانی گه‌نجانه بۆناو ئه‌و جوڵانه‌وه . ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه مه‌کته‌بی قورئان باسی له‌وه کردوه که ئێمه ته‌نیا سه‌رقاڵی ته‌بلیغی دینی ئیسلامین . له‌و وێنه‌دا ئه‌بینن که نوێنه‌رانی مه‌کته‌بی قورئان له تۆڕی فه‌یسبووک ، وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌که‌یان کۆمه‌ڵگاێکی نه‌زان‌بێت ، ده‌یان په‌یجی جۆراوجۆری له‌ژێر ناوی "کوردستان" دامه‌زراندوه . مه‌کته‌بی قورئان له‌ژێر ناوی کوردستان و له‌ڕێی فه‌یسبووک سه‌رقاڵی پڕوپاگه‌نده‌و خۆڵ کردنه‌چاوی گه‌نجان و قه‌داسه‌ت به‌خشین به خوالێخۆشبو ئه‌حمه‌دی موفتیزاده‌ و داسه‌پاندنی بیروڕای خۆیه‌تی .      
                                                

نوێنه‌رانی مه‌کته‌بی قورئان له فه‌یسبووک : 

http://www.facebook.com/qendili?ref=ts&fref=ts

http://www.facebook.com/muhammad.kurdistani?ref=ts&fref=ts

http://www.facebook.com/awati.kurdistani?ref=ts&fref=ts

http://www.facebook.com/hane.kurdistani?ref=ts&fref=ts

http://www.facebook.com/hane.kurdistani?ref=ts&fref=ts

http://www.facebook.com/hiwa.kurdistani

http://www.facebook.com/ahmadsanandaj

http://www.facebook.com/hemn.alani.5?ref=ts&fref=ts

http://www.facebook.com/farowqk

http://www.facebook.com/bahar.kurdestani1

http://www.facebook.com/profile.php?id=100003991173257

http://www.facebook.com/ehya.ebrahimi

http://www.facebook.com/kurda.kurdia

http://www.facebook.com/hane.kurdistani

http://www.facebook.com/profile.php?id=100004357417932

http://www.facebook.com/profile.php?id=100003940857533

http://www.facebook.com/omar.kurdistani.1

http://www.facebook.com/omid.kordoostani

http://www.facebook.com/profile.php?id=100003723603642

ئابوری ، سه‌ره‌کی‌ترین گرفتی مه‌کته‌بی قورئان

سه‌رکرده‌کانی ئێستای باڵی توندڕه وی مه‌کته‌بی قورئان ، گرنگیێکی ئێجگار زۆر ئه‌ده‌نه ئابوری و کۆکردنه‌وه‌ی پاره و دامه‌زراندنی ده‌یان شه‌ریکه‌ی گه‌وره و چکۆله  تا ئه‌و ڕاده‌ی که سه‌ره‌کی‌ترین گرفتی ئێستاکه‌ی ئه‌م باڵه ، بۆته ته‌جاره ت . 

هه‌ر جوڵانه‌وه‌ێک به‌هه‌ر جۆره بیر‌کردنه‌وه‌ێک ، بۆ پته‌و کردنی ، پێویستی به ئابوریێکی به‌هێزه و ئابوری ڕۆڵێکی گه‌وره ئه‌بینێت له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و جوڵانه‌وه . 

مه‌کته‌بی قورئان له‌سه‌ر  ئه‌و بنه‌ما  هه‌ستاوه  به دامه‌زراندنی ده‌یان شه‌ریکه‌ی  گه‌وره و چکۆله  که زۆربه‌ی  داهاتی زه‌به‌لاحی ئه‌م شه‌ریکانه ئه‌گه‌ڕێته‌وه  بۆ سه‌عدی قوره‌یشی (سه‌رۆکی ئێستاکه‌ی باڵی توندڕه‌وی مه‌کته‌بی قورئان) و که‌سانی ده‌وروبه‌ری  و هه‌ندێکیشی خه‌رجی ڕیکلام بۆ مه‌کته‌بی قورئان ، چاپی کتێب و ده‌سنوسه‌کانی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده ئه‌کرێت و هه‌ندێکیشی وه‌ک عیقار ( وام )ی چه‌ن ملوێن تمه‌نی و به یارمه‌تی ئه‌درێته ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان که توانای ئابوریان که‌مه . شایانی باسه که دانی عیقار ( وام )  و یارمه‌تی دانی ئه‌ندامان  ، له سه‌ره‌کی‌ترین هۆی هاتنه ناو ڕیزی مه‌کته‌بی قورئانه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م یارمه‌تیانه ، فه‌قیر و هه‌ژارێک ناگرێته‌وه که له‌ ده‌ره‌وی مه‌کته‌بی قورئان بێت . 

له دوای مردنی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده " خوا لێی خۆشبێت " و دابه‌ش بونی مه‌کته‌بی قورئان به دو باڵی سه‌عدی قوره‌یشی و حه‌سه‌ن ئه‌مینی ، باڵی سه‌ر به سه‌عدی قوره‌یشی هه‌ستا به دامه‌زراندنی ده‌یان شه‌ریکه‌ی تیجاری . شه‌ریکه‌ی ( عمران ئه‌مانیه ) که له‌چوارچێوه‌ی  سیمان ( چیمه‌نتۆ )ی ئاماده و بیناسازی و خیز کار ئه‌کات ، مه‌زنترین و سه‌ره‌کیترین شه‌ریکه‌ی جوڵانه‌وه‌ی مه‌کته‌بی قورئانه  که داهاتی مه‌زنی ئه‌م شه‌ریکه  ، ئه گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌عدی قوره‌یشی و ده‌ورو‌به‌ره‌که‌ی . 

شه‌ریکه‌ی (موکێتی کرێشه) ، شه‌ریکه‌ی ساخته کردنی مقه‌با ، شه‌ریکه‌ی دروست کردنی بزمار ، شه‌ریکه‌ی شیفا له بواری ده‌وای سروشتی ، شه‌ریکه‌ی ئالۆمین بۆ به‌رهه‌م هێنانی رادیاتۆر ، شه‌ریکه‌ی بنێشت و نانی ترشی وه‌ن ، شه‌ریکه ی سوسیس و کالباسی زونگ ( که‌ سه‌ر  به سه‌عدی قوره‌یشی و هه‌یئه‌ت ڕه‌ئیسه‌یه ) ، شه‌ریکه‌ی ساخته کردنی چینی ، شه‌ریکه‌ی فه‌ڕش  و وه کاله‌تی شه‌ریکه ی ماکارۆنی " زه‌ڕ " و " ته‌ک ماکارۆن " له پارێزگای کوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌ریکانه‌ی که‌ی مه‌کته‌بی قورئان که داهاته‌که‌ی بۆته هۆی به لاڕێداچونی مه‌کته‌بی قورئان تا ئه‌و ڕاده‌ی شوێنکه‌وتوانی ئێستاکه‌ی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده  ته‌نیا به‌پێی ئه و ئامۆژگاریانه‌ی موفتیزاده ئه‌جوڵێنه‌وه که دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان نه‌بێت . 

وه‌رگرتنی وام ( عیقاری )ی ملیاردی  له‌لایان سه‌عدی قوره‌یشی ( که پێویستی به ڕه‌زایه‌تی سه‌رجه‌م به‌شه حکومیه‌کانه )  ئه‌توانێت خاڵێکی گرنگ بێت بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ته‌فسیر له‌ ئیسلام ئه‌که‌ن . به‌رژه‌وه‌ندی بۆته هۆی ده‌رکه‌وتنی جیاوازی هه‌ندێک له‌ناو کۆمه ڵگادا . 

سه‌ره‌کی ترین بیانوی مه‌کته‌بی قورئان له تێکۆشانی له بواری ئابوریدا ، به‌هێز کردنی بناخه‌ی مه‌کته‌بی قورئانه . مه‌کته‌بی قورئان ئه‌ڵێت ئه‌مانه‌وێ مه‌کته‌بی قورئان له‌بواری ئابوری سه‌ربه‌خۆ بێت و ده‌ست به‌ره‌و دوژمنان درێژ نه‌کات و به‌هێزه‌وه به‌ره‌و پیش بچێت . به‌ڵام ئاماژه به‌وه ناکه‌ن که ڕێبه‌ره‌که‌یان هه‌ر ئێستاکه  سه‌دان ملوێن تمه‌نی وام قه‌رزاره و ئه‌بێ سو ( که له‌شه‌رعی ئیسلام حه‌رامه ) بداته‌وه . 

زۆر جێی ئێش و په‌ژاره‌یه که ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان ، سه‌عدی قوره‌یشی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌کان  هه ڵئه‌سه‌نگێنن و ئه‌ڵێن له هه‌مو کائینات که‌سێکی گه‌وره وه‌ک کاکه سه‌عدی‌ مان نیه . ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه هه‌ندێک له ناو مه‌کته‌بی قورئان به‌پێ خستنه سه‌ر شانی هه‌ندێکی که هه‌وڵی پڕ‌کردنی گیرفانه‌کانیان ئه‌ده‌ن . 

کورته‌ێک له به‌لاڕێداچونی مه‌کته‌بی قورئان له‌سه‌ره‌تاوه  تاکو ئێستا

هاوکات  له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌کانی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده له‌کاتی ژیانیدا که بووه هۆی ئاڵۆزی و ئاژاوه  له‌ناو کۆمه‌ڵگا ، هه‌وڵی ئه‌دا کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕانکاریه‌کانی ئه‌و‌کات هه‌بێت . له‌سه‌ر کاروباری ئاینی و سیاسی هه‌ندێک ده‌ستێوه‌ردانی هه‌بو  که ئاژاوه‌ی لێ که‌وته‌وه‌و دواتر له‌پێش مردنی دیانی به هه‌ندێک له هه‌ڵه‌کانی دانا .

دوای مردنی موفتیزاده (خوالێی خۆشبێت) که‌سانێک هاتنه گۆڕه‌پانی ئه‌م  مه‌کته‌به که هه‌ریه‌ک له‌لای خۆیه‌وه خۆی به شوێن که‌وتوی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده ئه‌ناساند . ئه‌م دووبه‌ره‌کیه تا ئێستاش به‌رده‌وامه و بۆته هۆی سوکایه‌تی کردنو کێشه له نێو 2باڵی مه‌کته‌بی قورئان .

مه‌کته‌بی قورئان ئیستاکه دابه‌ش بووه به 2باڵی سه‌ر به 1- حه‌سه‌نی ئه‌مینی و 2 - سه‌عدی قوره‌یشی . باڵی مه‌کته‌بی سه‌ر به سه‌عدی قوره‌یشی هێنده ئه‌حمه‌دی موفتیزاده‌یان گه‌وره کردۆته‌وه  تا ئه‌وڕاده‌ی سیفاتی خوای گه‌وره‌ی بۆ به‌کار ئه‌هێنن . بۆ نمونه ئه‌ڵێن ئه‌حمه‌دی موفتیزاده "سه‌ره تا و کۆتاییه " . ئه‌مه  له‌کاتێکدایه که ته‌نیا خوای گه‌وره پێش هه ر ڕۆحله‌به‌رێک بووه و دوا هه مو ڕۆحله‌به‌ران باقیه .

ئێستاکه مه‌کته‌بی قورئان  2 سه‌ره‌کی گرتۆته به‌ر :

 1 - کۆ کردنه‌وه‌ی پوڵ و  کاسبی به‌ناوی دینی ئیسلام ، به‌م هۆیه‌ش مه‌کته‌بی قورئان زیاتر له شه‌ریکه‌ی تیجاری ئه‌چێت تاکو فکرێکی ئایینی . 

2 - به‌رز کردنه‌وه‌ی ناوی مردوه‌کان ( ئه‌حمه‌دی موفتیزاده ) که وه‌ک ڕێبه‌ری مه‌کته‌بی قورئان ناوی لێ ئه‌به‌ن . شایانی باسه دینی پیرۆزی ئیسلام به ڕاشکاوی موسوڵمانان له شرک و مردو په‌رستی ئاگادار ئه‌کاته‌وه و موفتیزاده له نامه‌ی ژماره5 لاپه‌ڕه49 جه‌خت له شوێنکه‌وتوانی ئه‌کاته‌وه که نه‌یکه‌ن به بوت . 

هۆکاری نه‌چونی مه‌کته بیه‌کان بۆ مزگه‌وت

مزگه‌وت ماڵی خوایه‌و  له سه‌ره‌تاوه تائیستا شوێنی عیباده‌ت کردنی موسوڵمانان بووه . پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (سڵاوی خوای لێبێت) له‌کاتی ژیانی خۆیدا به‌ده‌‌ستی موباره‌کی بناخه‌ی چه‌ن مزگه‌وتی داناوه . موسوڵمانان پێنج فه‌ڕزه‌ی نوێژه‌کانیان به جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وت ئه‌خوێنن . هه‌روه‌ها مزگه‌وت  شوێنی خوێندنی نوێژی جێژنه‌کان ، نوێژی‌مه‌یت و کۆبونه‌وه بۆ پێک‌هێنانی عیباده‌ته‌کانی دیکه‌یه . زۆر یه‌ک له گه‌وره زانایانی ئیسلام ، له مزگه‌وته‌کان فێری عیلمی خۆیان بون و دواتریش له‌ڕێی خوا ، خزمه‌تیان به کۆمه‌ڵگا کردوه . باوکانی ئێمه له سه‌ره تاوه به‌ئاشتی ،  به‌هه‌ر فکرو بۆچونێک له مزگه‌وته‌کاندا کۆ‌بونه‌ته‌وه و عیباده‌تی خوای گه‌وره‌یان کردوه .

 أتی رسول الله صلی الله علیه و اله وسلم - رجل اعمی ، فقال یا رسول الله ، انه لیس لی قائد یقودني الی المسجد . فسأل رسول الله صلی الله علیه واله و سلم - أن یرخص له ، فرخص له ، فلما ولی دعاه فقال هل تسمع انداء - بالصلا‌ة - قال نعم ، قال فأجب . رواه مسلم واته : پیاوێکی کوێر هاتی لای پێغه مبه ری خوا صلی الله علیه و اله و سلم ووتی ئه ی پێغه مبه ری خوا که سێک نیه ده ستم بگرێت و بمهێنێ بۆ مزگه وت ، داوای له پێغه مبه ری خوا کرد مۆڵه تی بدا نه یه ت بۆ نوێژی جه ماعه ت . ئه‌ویش مۆڵه‌تی‌دا . که کابرا پشتی له پێغه‌مبه‌ر صلی‌الله‌علیه‌و‌اله‌وسلم کرد ویستی بڕوا ، بانگی کرد پێی فه رمو ئایا بانگ بۆ نوێژ ده‌بیستی ؟ گوتی به‌ڵێ ، فه‌رموی ده‌ وه‌ڵامی بانگ بده‌وه - یانی وه‌ره بۆ نوێژ . 

ئێستاکه فکرێک به‌ناوی مه‌کته‌بی قورئان به پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م فکره‌کانی دیکه ، وه‌ک ڕکابه‌رێک هه‌نگاو به‌ره‌و پێش که‌وتن ئه‌نێت له ئیسلامدا به‌ڵام به‌پێی ئه‌و یاسای خۆی دایمه‌زراندوه . مه‌کته‌بی قورئان جوڵانه‌وه‌ێکی ئیدئۆلۆژیکه  به و مانای که ته نیا خۆی پێ ڕاسته و خۆی به ساحه‌ب حه‌ق ئه‌زانێت . هه‌مو به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئیسلام به‌درۆ ئه‌زانێت هه‌رکه‌سیش ڕه‌خنه‌یان لێ‌بگرێت هێرشی ئه‌کاته سه‌ر‌  یان  تۆمه تێکی ئه‌خاته  پاڵ .

مه‌کته‌بی قورئان دژی مزگه‌وته و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان بۆ نوێژ خوێندن ناچنه مزگه‌وته‌کان . زۆربه‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان له‌ ماڵه‌وه پێکه‌وه  جه‌ماعه‌ت دائه‌به‌ستن و نوێژه‌کانیان ئه‌خوێنن  و له‌گه‌ڵ ماڵی خوا غه‌ریبن .

زۆرکات مه‌کته‌بی قورئان بۆ ده‌ست به‌سه‌را گرتنی مزگه‌وته‌کان په‌نایان بردۆته به‌ر توندوتیژی .بۆ نمونه له یه‌کێک له دێهاته‌کانی شاری سنه له‌گه‌ڵ  یه‌کێک له به‌شه‌کانی دیکه تێک گیراون . هه‌روه‌ها له مزگه‌وتی دارولئێحسانی گه‌ڕکێکی شاری سه‌قز  ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه هێرش ئه‌به‌نه  سه‌ر سه‌له‌فیه‌کان و ده‌نگیان لێک به‌رز ئه‌بێته‌وه و زۆر کاتیش پێکدادان ڕو ئه‌دات ، که به‌ناوبژی دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌که کۆتایی پێدێت . 

 يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِي لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ . سوره الجمعه آیه (9) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی  باوه‌ڕتان هێناوه کاتێ که بانگ درا بۆ نوێژ له ڕۆژی هه‌ینیدا (جومعه) ، ئێوه به په‌له بچن به‌ده‌م  یادی خواوه و واز له کڕین و فرۆشتن بێنن ، چونکه ئه و کاره‌تان چاکتره بۆتان ئه‌گه ر بزانن و تێبگه‌ن .

 ئه‌رکی هه‌ر موسوڵمانێکه له ڕۆژی جومعه بچێته مزگه‌وت و نوێژی جومعه‌ی به جه‌ماعه‌ت بکات ، به‌ڵام به‌داخه‌وه  ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان ناچنه مزگه‌وت بۆ جه‌ماعه‌تی نوێژی جومعه . مه‌کته‌بی قورئان دژی مامۆستاکانه‌و ئه‌ڵێت هه‌مو مامۆستاکان درۆ ئه‌که‌ن و هیچ مامۆستاێک نیه لایقی ئه‌وه بێت ئێمه نوێژی له پشت سه‌ر بخوێنین  . هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت  ئه‌گه‌ر  تا‌چه‌ن  کیلۆمه‌تر له ماڵه‌که‌ت مامۆستاێکی لایق نه‌بێت که له‌پشتی نوێژ بخوێنیت ئیتر پێویست ناکات و فه‌ڕز نیه که بچیته مزگه‌وت بۆ جومعه . له‌کاتی ژیانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (سڵاوی خوای لێبێت) وه‌ک ئێستا ئۆتۆمبێل نه‌بووه که بتوانن به‌ ئاسانی بچنه شوێنه‌کانی دیکه به‌ڵام ئێستاکه موسوڵمان زۆر به ئاسانی له ماوه‌ێکی کورت ئه‌توانێت بچێته شار یان دێهاتێکی نزیک بۆ خوێندنی نوێژی جومعه . لێره‌دا ڕون ئه‌بێته‌وه  که هۆکاری نه‌چونی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان بۆ مزگه‌وته‌کان نالایقی و لاوازی ئاینی مامۆستاێک نیه به‌ڵکو مه‌کته‌بی قورئان دژی هه‌مو مامۆستاکانه وه‌ک چۆن دژی هه‌مو به‌شه‌کانو فکره‌کانی دیکه‌ی ئیسلامه . لێره‌دا ئاماژه ئه‌که‌ین به سه‌ره‌کی‌ترین هۆکاری نه‌چونی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان بۆ مزگه‌وته‌کان :

1 : بونی  مامۆستاکان  له مزگه‌وت . مه کته بی قورئان وه‌ک عاده‌ت دوژمنی سوێندخواردوی مامۆستاکان وه‌ک ( که سایه‌تیه‌کانی دیکه‌ی ئیسلام که موه‌حدن) . هۆکاری دژایه‌تی مامۆستاکان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ته‌شه‌ر   لێدانی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده له‌کاتی ژیانی خۆیدا له مامۆستاکان . بۆ سه لماندنی ئه‌مه‌ش  ئێوه له‌چه‌ن که‌سی مه‌کته‌بی پرسیار بکه‌ن ڕای چیه له باره‌ی مامۆستاکان ؟! بێ‌گومان وڵامی پرسیاره‌که‌ت  هه‌ر  ئه‌و  تانه‌و ته‌شه‌رانه  ئه‌بێت  که له کۆبونه‌وه کانیان فێریان ئه‌که‌ن . 

2 : نه‌بونی ده‌سه‌ڵاتی مه‌کته‌بی قورئان به سه‌ر  مزگه‌وته‌کاندا . ئه‌ندامانی پله‌به‌رزی  مه‌کته‌بی قورئان ، جگه له پاره ، ئه‌ندام کۆ کردنه‌وه و ده‌سه‌ڵات ، تینوی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر شوێنه گشتیه‌کان وه‌ک مزگه‌وته‌کانن که تا ئێستاکه له خستنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی مزگه‌وته‌کان سه‌رکه‌وتو نه‌بون .

هه‌ندێک هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌وشی مه‌کته‌بی قورئان

هه‌ندێک هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌وشی مه‌کته‌بی قورئان
مه‌کته‌بی قورئان هه‌ندێک یاسای دامه‌زراندوه که سه‌رجه‌م شوێنکه‌وتوانی ئه‌و مه‌کته‌به ئه‌بێ ملکه‌جی ئه‌و یاسایانه بن . هه‌رکه‌سێکیش له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئه‌و یاسایانه هه ڵسوکه‌وت بکات به خائین ئه‌ناسرێت و ده‌ر ئه‌کرێت .
بۆ‌نمونه یه‌کێک له‌و یاسایانه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه ر پرسیارێک له که‌سێکی مه‌کته‌بی ئه‌کرێت ، وڵامی ئه‌و ئه ندامه پێویسته ڕه نگدانه وه‌ی بیروباوه‌ڕی مه‌کته‌بی قورئان یانی ئه‌وه‌ی له کۆبونه‌وه‌کاندا  فێربوه ئه‌بێت . جێی سه‌رنجه ئه‌ندامانی ئه‌و مه‌کته‌به ته‌نیا وته‌ی مامۆستاکانیان دوپات ئه‌که‌نه‌وه و ئه‌و وتانه لای خۆیان هه ڵناسه‌نگێنن و بیر له‌و قسانه ی ئه‌یکه‌ن ناکه نه‌وه .
پرسیارێکتان ئه‌بێت و له‌ که‌سێک ئه‌یپرسن ، پێش هاتوه ئه‌و وڵامه‌ی پێتان ئه‌درێته وه ناڕاست بووه . زۆر جار وته ی گه‌وره زانایان و پڕۆفسۆرانیش به هه‌ڵه ده‌رچووه . خوای گه‌وره عه‌قڵی داوه به مرۆڤ له کاتی پرسیاره‌کان و پێشکه‌وتنی ژیانیدا به کاری بێنێت و ناڕاست له ڕاست جیا وه‌کات . هه‌مو مرۆڤه‌کان شایانی هه‌ڵه ن . به‌داخه وه ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌چنه ڕیزی مه‌کته‌بی قورئان پێویسته بیرو ڕا و عه‌قڵی خۆیان بخه‌نه لاوه و له‌وه دوا هه ڵسوکه وتو بیرکردنه‌وه و قسه‌کانیان ئه‌وه ی بێت که مامۆستاکانیان پێیان ئه‌ڵێن . بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بابه‌ته ئێوه یه‌ک پرسیار له چه‌ندین که‌سی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی بپرسن ، بێگومان وڵامی هه‌مو ئه‌و مه‌کته‌بیانه یه‌کێک ئه‌بێت . ئه‌مه یانی لاخستنی عه‌قڵ و بیروڕا و دواتریش دووباره کردنه‌وه ی ئه‌و قسانه‌ی که مامۆستای مه کته‌ب فێریان ئه‌کات وه‌ک ئاژه‌ڵی توتی .
یه‌کێکی تر پچڕانی پێو‌ه‌ندی له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه که وه‌ک ئه‌وان بیر ناکه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خزمی  نزیکیش بێت . ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان پێویسته پێوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌ی مه‌کته‌بی قورئان بپچڕێنن . که‌سانێکی مه‌کته‌بی هه‌ن که له ماوه‌ی ساڵێکدا جارێکش سه‌ردانی براکه‌ی خۆی نه‌کردوه ته‌نیا به هۆی ئه‌وه ی براکه‌ی مه‌کته‌بی نیه . یان کچێکی مه‌کته‌بی نه‌چۆته حه‌فله ی زه‌ماوه‌ندی براکه‌ی چونکه مه‌کته‌بی قورئان حه‌فله‌ی ناو هۆڵی پێ خۆش نیه . یان پیاوێک ڕازی نه‌بوه ژنه‌که ی که‌ مه‌کته‌بیه بچێت بۆ کۆبونه‌وه‌کانیان ، دواتر ژنه‌که ته‌ڵاقی وه رگرتوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بچێته کۆبونه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی قورئان .
جلوبه‌رگی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان ئه‌بێ ئه‌و جۆره بێت که مه‌کته‌بی قورئان دیاری ئه‌کات . ژنانی مه‌کته‌بی ئه‌بێ چارشێوێکی ڕه‌ساسی له‌سه‌ر که‌ن و له‌چکێکی زه‌رد که نوکی له چکه‌که‌ی ئه‌بێ ڕو‌به پێشه‌وه‌بێت و له‌ژێر چه‌ناکه ی به کلیپسێک به‌سترابێت "که س دژی پۆشته بون نیه به‌ڵام دژی ئیسلامه‌ هه‌ندێک خۆیان له کۆمه‌ڵگا جیا وه‌که ن و ته‌نیا خۆیان پێ موسوڵمان بێت " . له جلی کوردی ژناندا پشتوێنیان لابردوه . له زۆربه ی ماڵی مه‌کته‌بیه‌کان هه‌وڵ ئه‌درێت ڕه‌نگی په‌رده و  قه‌نه‌فه‌ و ئه و قوماشانه‌ی به‌کار‌دێت ، وه‌ک چارشێوه کانیان ڕه‌ساسی بێت و گوڵی وردو درشتی قاوه‌یی تیابێت .
له میوانیه‌کانیان دا که بۆ بنه‌ماڵه مه کته بیه کان ساز ده‌کرێت خواردنێکی هاکه‌زایی دێته سه‌ر سفره . بۆ نمونه برنجی بێ شله که لوبیای سه وز یان گۆشتی جنراوی مریشکی تێکه‌ڵ ئه‌کرێت . یان  برنجه که به ڕوب یان هه‌ندێک خواردن زه‌رد یان سور دێته سه‌ر سفره . شایانی باسه ئه‌م خواردنه یه‌ک جۆره‌ی مه‌کته‌بیه‌کان ته‌نیا بۆ هاوڕێکانیان ساز ئه‌که‌ن  له کاتی دیکه‌دا خواردن جیاوازه . له 2009 به‌کار هێنانی چنگاڵیان له خواردنا قه‌ده‌غه کرد چونکه به‌لای ئه‌وان ته‌شریفاتی بو به‌ڵام به‌ ته‌واوی سه‌ری نه‌گرت ، ئیستاکه‌ش هه‌ندێک له‌مه‌کته‌بیه‌کان له کاتی خواردنی ژه‌مه‌کان چنگاڵ به کار ناهێنن .
له هه‌مو ئه‌و ماڵانه‌ی مه کته‌بی تیا ئه‌ژی  وێنه‌ی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده هه‌ڵئه واسرێت . له ژچوارچێوه‌ی وێنه‌که‌شدا ولای خواره‌وه ، وێنه‌ی خۆیان و بنه‌ماڵه‌یان دائه‌نێن به مانای گوێڕایه‌ڵ بونیان به وته‌کانی موفتیزاده . هه‌رچه‌ن له دینی ئیسلامدا هاتوه له ژورێکدا به‌تایبه‌ت به‌رامبه ر نوێژ‌خوێن وێنه ی لێبێت  نوێژ دروست نیه به‌ڵام مه‌کته‌بی قورئان پشت‌گوێی ئه‌خات . ئه ندامانێک هه ن له مه کته بی قورئاندا که ئایه تێک قورئان نابینی له ماڵه که یاندا هه ڵوواسرابێت به ڵام له چوار ده وری ژوره کاندا چه ندین وێنه ی ئه حمه دی موفتیزاده هه ڵواسراوه .
ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان ، فه‌رموده‌کانی خوا و پێغه‌مبه‌ر (ص) و ئایاتی قورئان ته‌نیا له زاری موفتیزاده ئه‌گێڕنه‌وه . بۆ نمونه ئه‌ڵین : کاک ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌رمێت نوێژی نیوه‌ڕۆ چوار ڕکعه‌ته  ."شایانی باسه ئه‌حمه‌دی موفتیزاده پێش مردنی پێشنیاری به ڕێڕه‌وانی کردبو که له‌دوای مردنم هیچ سیفه‌تێک له پاڵ ناوه‌که مدا مه‌هێنن تا پله‌م پێ نه‌درابێت به‌ڵام شوێنکه‌وتوانی موفتیزاده ته‌نانه‌ت به‌قسه‌ی ڕێبه‌ره‌که‌شیان ناکه‌ن" به‌م جۆره فه‌رموده‌کانی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده زۆرتر له فه‌رموده‌کانی خوای گه وره و پێغه‌مبه ری خوا"سڵاوی خوای لێبێت"
خۆ ئه‌نوێنێ .
ئه‌حمه‌دی موفتیزاده سمێڵی ئه‌هێشته‌وه و ڕیشی ئه‌تاشی و قژه‌ سه‌ری لائه‌دا . ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن پیاوانی مه‌کته‌بی کۆپی ئه‌و مۆدێله سه‌رو ڕیش ئه‌هێڵنه‌وه . جۆری ڕاوه‌ستان ، دانیشتن ، قسه کرن ، پێکه‌نین . جلو‌به‌رگ ، سه‌یر کردن ، جوڵاندنی ده‌سته‌کانی ئه‌ندامانی مه کته بی کۆپیێکه له ئه‌حمه‌دی موفتیزاده و سه‌عدی قوره‌یشی . "سه‌عدی قوره‌یشی ڕێبه‌ری ئیستاکه‌ی باڵی ڕادیکاڵو ئیرتجاعی مه‌کته‌بی قورئانه" . سه‌عدی قوره‌یشی به‌ڕێڕه‌وانی مه‌کته‌بی قورئانی وتوه : کاک ئه‌حمه د ئه‌فه‌رمێت به مه‌سینه خۆتان بشۆن سۆنده نه‌جسه .
ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان هه‌وڵ ئه‌یه‌ن ناوێک که بۆ مناڵه‌کانیان هه ڵئه بژێرن ناوێک بێت ، که سه‌عدی قوره‌یشی و سه‌رجه م ڕێبه‌رانی له مناڵه‌کانیان ئه‌نێتن . " سه‌عدی ، فاڕوق ، ئه‌حمه د ، ژیان ، موبین " چه‌ند نمونه له‌و ناوانه‌ن که مه‌کته‌بیه‌کان له مناڵی خۆیان ئه‌نێن .
شێعره‌کانی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده‌یان به سه وتێکی پڕله غه‌م خوێندوه و کردویانه به کاسێت و له نێو ئه‌ندامانیا بڵاو کراوه‌ته‌وه . ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب به کۆمه‌ڵ دا‌ئه‌نیشن و گوێ له‌م شێعرانه ئه‌گرن و ماته‌م ئگرن و ئه‌گرین . هه‌ندێک شێعر به باڵای ئه‌حمه دی موفتیزاده‌یا وتراوه  که مه‌کته‌بیه‌کان به گوێ گرتن له‌م شێعرانه ئه‌گرین و ئه کوڵن . ئه‌مه له ‌کاتێکدایه ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب کاتی گوێ گرتن له ئایه‌تێکی قورئان و به هێنانی ناوی پێغه‌مبه‌ری خوا"سڵاوی خوای لێبێت" گریانیان نایێت. مه‌کته‌بی قورئان هه‌ندێک سیفاتی خوا "نه عوزوبیللا" بۆ ئه‌حمه‌دی موفتیزاده به‌کار ئه‌هێنن . بۆ نمونه ئه‌ڵێن ئه‌حمه‌دی موفتیزاده سه‌ره تا و کۆتاییه . هه مو  مرۆڤێکی دیندار ئه زانێت که ته‌نیا خوا پێش هه موشتێک بووه و دوا هه‌مو  هه‌ر باقیه نه‌ک ئه‌حمه‌دی موفتیزاده . یان له پێشه‌کی کتێبی نامه‌کانی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده وتراوه ئه‌حمه‌دی موفتیزاده هێند گه‌وره‌یه که به بیستنی ناوی ( موفتیزاده) مرۆڤ ئه‌چێته سه ر چۆک  . له کاتێکدا ته‌نیا خوای گه‌وره  لایه‌قی ئه‌وه یه بۆی بچینه سه‌ر  چۆک . ئه‌ڵێن موفتیزاده مه‌شیه‌تی ئیلاهی بووه . یان ئه‌ڵێن پێغه‌مبه‌ری خوا"سڵاوی خوای لێبێت" هیجره‌تی کوبرای فه‌رمووه ، کاکه ئه‌حمه دیش هیجره‌تی سوغرای فه‌رمووه .