ده‌ربڕینی 7خاڵ له عه‌قیده‌کان له‌لایان مه‌کته‌بی قورئان
من له‌لایان جه‌ماعه‌تی مه‌کته‌بی قورئان بۆ به‌رگری کردن له‌خۆمان قسه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌که‌م. له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئاماژه ئه‌کات به 7 خاڵ له سه‌ره‌کی‌ترین عه‌قیده‌کانی مه‌کته‌بی قورئان که به‌ڕای زۆرینه‌ی موسوڵمانان و زانایانی ئایینی، ئه‌م جۆره بیروباوه‌ڕه دژی ئوسوڵی ئیسلام‌و دژی بیروبڕوای ئه‌هلی سوننه‌ته.
ئه‌م که‌سه که هه‌ناسه‌ی سوار بووه و قسه تێکه‌ڵ دەکات به‌م جۆره ئاخافتن دەکات و دەڵێت:
- ڕای ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده نزیکه له ڕای داروین که گوتویه‌تی ڕێچکه‌ی مرۆڤ ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌یمون. ئه‌مه له کاتێکدایه که ئه‌م بۆچونه‌ی داروین له‌لایان زۆربه‌ی پسپۆڕانی پێوەندیدار لە ڕۆژئاوا ڕه‌د کراوه‌یه.
- ده‌ڵێت له‌سه‌ر گۆی زه‌وی که‌سمان نیه کافر بێت.
- حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د-ص ڕه‌سوڵی کبری بووه و ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده ڕه‌سوڵی صغری بووه .
- ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده له ئیمام شافعی و ئه‌بو حه‌نیفه گه‌وره‌تره.
- موفتی‌زاده پله‌ی ئیجتهادی بووه.
- ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده، موفتی سه‌ده بووه.
- سه‌حیحی بوخاری و موسلم پڕه له درۆ.
دواتر به‌وه‌ش ناوه‌ستێته‌وه‌و هیێرش ده‌کاته سه‌ر کارناسی بەرنامە و دەڵێت ئێوە سەرچاوەکانی حەدیس؛ بوخاری و موسلم‌تان له قورئان پێ گه‌وره‌ترو پیرۆزتره.
له یوتیوب (فارسی) : www.youtube.com/watch?v=9uwJCcusWVs
له فه‌یسبووک : www.facebook.com/photo.php?v=125058877647177
پێوەندی / تماس :