هه‌ندێک هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌وشی مه‌کته‌بی قورئان
هه‌ندێک هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌وشی مه‌کته‌بی قورئان
مه‌کته‌بی قورئان هه‌ندێک یاسای دامه‌زراندوه که سه‌رجه‌م شوێنکه‌وتوانی
ئه‌و مه‌کته‌به ئه‌بێ ملکه‌جی ئه‌و یاسایانه بن . هه‌رکه‌سێکیش له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئه‌و یاسایانه هه ڵسوکه‌وت بکات به خائین ئه‌ناسرێت و
ده‌ر ئه‌کرێت .
بۆ‌نمونه یه‌کێک له‌و یاسایانه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه ر
پرسیارێک له که‌سێکی مه‌کته‌بی ئه‌کرێت ، وڵامی ئه‌و ئه ندامه پێویسته ڕه
نگدانه وه‌ی بیروباوه‌ڕی مه‌کته‌بی قورئان یانی ئه‌وه‌ی له کۆبونه‌وه‌کاندا فێربوه ئه‌بێت . جێی سه‌رنجه ئه‌ندامانی ئه‌و مه‌کته‌به ته‌نیا وته‌ی
مامۆستاکانیان دوپات ئه‌که‌نه‌وه و ئه‌و وتانه لای خۆیان هه ڵناسه‌نگێنن و
بیر له‌و قسانه ی ئه‌یکه‌ن ناکه نه‌وه .
پرسیارێکتان ئه‌بێت و له که‌سێک ئه‌یپرسن ، پێش هاتوه ئه‌و وڵامه‌ی پێتان ئه‌درێته وه ناڕاست بووه .
زۆر جار وته ی گه‌وره زانایان و پڕۆفسۆرانیش به هه‌ڵه ده‌رچووه . خوای گه‌وره عه‌قڵی داوه به مرۆڤ له کاتی پرسیاره‌کان و پێشکه‌وتنی ژیانیدا به کاری
بێنێت و ناڕاست له ڕاست جیا وه‌کات . هه‌مو مرۆڤه‌کان شایانی هه‌ڵه ن . به‌داخه وه ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌چنه ڕیزی مه‌کته‌بی قورئان پێویسته بیر‌و ڕا و
عه‌قڵی خۆیان بخه‌نه لاوه و له‌وه دوا هه ڵسوکه وت‌و بیرکردنه‌وه و قسه‌کانیان ئه‌وه ی بێت که مامۆستاکانیان پێیان ئه‌ڵێن . بۆ سه‌لماندنی ئه‌م
بابه‌ته ئێوه یه‌ک پرسیار له چه‌ندین که‌سی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی بپرسن ، بێگومان وڵامی هه‌مو ئه‌و مه‌کته‌بیانه یه‌کێک ئه‌بێت . ئه‌مه یانی لاخستنی
عه‌قڵ و بیروڕا و دواتریش دووباره کردنه‌وه ی ئه‌و قسانه‌ی که مامۆستای مه
کته‌ب فێریان ئه‌کات وه‌ک ئاژه‌ڵی توتی .
یه‌کێکی تر پچڕانی پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه که وه‌ک ئه‌وان بیر ناکه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خزمی نزیکیش بێت . ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان پێویسته پێوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ
جیهانی ده‌ره‌وه‌ی مه‌کته‌بی قورئان بپچڕێنن . که‌سانێکی مه‌کته‌بی هه‌ن که له ماوه‌ی ساڵێکدا جارێکش سه‌ردانی براکه‌ی خۆی نه‌کردوه ته‌نیا به هۆی ئه‌وه ی براکه‌ی مه‌کته‌بی نیه . یان کچێکی مه‌کته‌بی نه‌چۆته حه‌فله ی زه‌ماوه‌ندی براکه‌ی چونکه مه‌کته‌بی قورئان حه‌فله‌ی ناو هۆڵی پێ خۆش نیه .
یان پیاوێک ڕازی نه‌بوه ژنه‌که ی که مه‌کته‌بیه بچێت بۆ کۆبونه‌وه‌کانیان ،
دواتر ژنه‌که ته‌ڵاقی وه رگرتوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بچێته کۆبونه‌وه‌کانی
مه‌کته‌بی قورئان .
جلوبه‌رگی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان ئه‌بێ ئه‌و جۆره بێت که مه‌کته‌بی قورئان دیاری ئه‌کات . ژنانی مه‌کته‌بی ئه‌بێ
چارشێوێکی ڕه‌ساسی له‌سه‌ر که‌ن و له‌چکێکی زه‌رد که نوکی له چکه‌که‌ی ئه‌بێ ڕو‌به پێشه‌وه‌بێت و له‌ژێر چه‌ناکه ی به کلیپسێک به‌سترابێت "که س
دژی پۆشته بون نیه به‌ڵام دژی ئیسلامه هه‌ندێک خۆیان له کۆمه‌ڵگا جیا وه‌که
ن و ته‌نیا خۆیان پێ موسوڵمان بێت " . له جلی کوردی ژناندا پشتوێنیان
لابردوه . له زۆربه ی ماڵی مه‌کته‌بیه‌کان هه‌وڵ ئه‌درێت ڕه‌نگی په‌رده و قه‌نه‌فه و ئه و قوماشانه‌ی به‌کار‌دێت ، وه‌ک چارشێوه کانیان ڕه‌ساسی بێت و گوڵی ورد‌و
درشتی قاوه‌یی تیابێت .
له میوانیه‌کانیان دا که بۆ بنه‌ماڵه مه کته
بیه کان ساز ده‌کرێت خواردنێکی هاکه‌زایی دێته سه‌ر سفره . بۆ نمونه برنجی
بێ شله که لوبیای سه وز یان گۆشتی جنراوی مریشکی تێکه‌ڵ ئه‌کرێت . یان برنجه که به ڕوب یان هه‌ندێک خواردن زه‌رد یان سور دێته سه‌ر سفره . شایانی
باسه ئه‌م خواردنه یه‌ک جۆره‌ی مه‌کته‌بیه‌کان ته‌نیا بۆ هاوڕێکانیان ساز
ئه‌که‌ن له کاتی دیکه‌دا خواردن جیاوازه . له 2009 به‌کار هێنانی
چنگاڵیان له خواردنا قه‌ده‌غه کرد چونکه به‌لای ئه‌وان ته‌شریفاتی بو به‌ڵام به ته‌واوی سه‌ری نه‌گرت ، ئیستاکه‌ش هه‌ندێک له‌مه‌کته‌بیه‌کان له
کاتی خواردنی ژه‌مه‌کان چنگاڵ به کار ناهێنن .
له هه‌مو ئه‌و ماڵانه‌ی مه
کته‌بی تیا ئه‌ژی وێنه‌ی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده هه‌ڵئه واسرێت . له ژچوارچێوه‌ی وێنه‌که‌شدا ولای خواره‌وه ، وێنه‌ی خۆیان و بنه‌ماڵه‌یان دائه‌نێن به مانای گوێڕایه‌ڵ بونیان به وته‌کانی موفتیزاده . هه‌رچه‌ن له دینی
ئیسلامدا هاتوه له ژورێکدا به‌تایبه‌ت به‌رامبه ر نوێژ‌خوێن وێنه ی لێبێت نوێژ دروست نیه به‌ڵام مه‌کته‌بی قورئان پشت‌گوێی ئه‌خات . ئه ندامانێک هه ن
له مه کته بی قورئاندا که ئایه تێک قورئان نابینی له ماڵه که یاندا هه
ڵوواسرابێت به ڵام له چوار ده وری ژوره کاندا چه ندین وێنه ی ئه حمه دی
موفتیزاده هه ڵواسراوه .
ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان ، فه‌رموده‌کانی
خوا و پێغه‌مبه‌ر (ص) و ئایاتی قورئان ته‌نیا له زاری موفتیزاده ئه‌گێڕنه‌وه .
بۆ نمونه ئه‌ڵین : کاک ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌رمێت نوێژی نیوه‌ڕۆ چوار ڕکعه‌ته ."شایانی باسه ئه‌حمه‌دی موفتیزاده پێش مردنی پێشنیاری به ڕێڕه‌وانی کردبو
که له‌دوای مردنم هیچ سیفه‌تێک له پاڵ ناوه‌که مدا مه‌هێنن تا پله‌م پێ نه‌درابێت به‌ڵام شوێنکه‌وتوانی موفتیزاده ته‌نانه‌ت به‌قسه‌ی ڕێبه‌ره‌که‌شیان
ناکه‌ن" به‌م جۆره فه‌رموده‌کانی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده زۆرتر له فه‌رموده‌کانی خوای گه وره و پێغه‌مبه ری خوا"سڵاوی خوای لێبێت"
خۆ ئه‌نوێنێ .
ئه‌حمه‌دی موفتیزاده سمێڵی ئه‌هێشته‌وه و ڕیشی ئه‌تاشی و قژه سه‌ری لائه‌دا . ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن پیاوانی مه‌کته‌بی کۆپی ئه‌و مۆدێله سه‌رو ڕیش
ئه‌هێڵنه‌وه . جۆری ڕاوه‌ستان ، دانیشتن ، قسه کرن ، پێکه‌نین . جلو‌به‌رگ ،
سه‌یر کردن ، جوڵاندنی ده‌سته‌کانی ئه‌ندامانی مه کته بی کۆپیێکه له ئه‌حمه‌دی موفتیزاده و سه‌عدی قوره‌یشی . "سه‌عدی قوره‌یشی ڕێبه‌ری ئیستاکه‌ی
باڵی ڕادیکاڵ‌و ئیرتجاعی مه‌کته‌بی قورئانه" . سه‌عدی قوره‌یشی به‌ڕێڕه‌وانی
مه‌کته‌بی قورئانی وتوه : کاک ئه‌حمه د ئه‌فه‌رمێت به مه‌سینه خۆتان بشۆن
سۆنده نه‌جسه .
ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان هه‌وڵ ئه‌یه‌ن ناوێک که بۆ
مناڵه‌کانیان هه ڵئه بژێرن ناوێک بێت ، که سه‌عدی قوره‌یشی و سه‌رجه م ڕێبه‌رانی له مناڵه‌کانیان ئه‌نێتن . " سه‌عدی ، فاڕوق ، ئه‌حمه د ، ژیان ،
موبین " چه‌ند نمونه له‌و ناوانه‌ن که مه‌کته‌بیه‌کان له مناڵی خۆیان ئه‌نێن .
شێعره‌کانی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده‌یان به سه وتێکی پڕله غه‌م
خوێندوه و کردویانه به کاسێت و له نێو ئه‌ندامانیا بڵاو کراوه‌ته‌وه . ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب به کۆمه‌ڵ دا‌ئه‌نیشن و گوێ له‌م شێعرانه ئه‌گرن و ماته‌م
ئگرن و ئه‌گرین . هه‌ندێک شێعر به باڵای ئه‌حمه دی موفتیزاده‌یا وتراوه که مه‌کته‌بیه‌کان به گوێ گرتن له‌م شێعرانه ئه‌گرین و ئه کوڵن . ئه‌مه له کاتێکدایه ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب کاتی گوێ گرتن له ئایه‌تێکی قورئان و به
هێنانی ناوی پێغه‌مبه‌ری خوا"سڵاوی خوای لێبێت" گریانیان نایێت. مه‌کته‌بی
قورئان هه‌ندێک سیفاتی خوا "نه عوزوبیللا" بۆ ئه‌حمه‌دی موفتیزاده به‌کار
ئه‌هێنن . بۆ نمونه ئه‌ڵێن ئه‌حمه‌دی موفتیزاده سه‌ره تا و کۆتاییه . هه م‌و مرۆڤێکی دیندار ئه زانێت که ته‌نیا خوا پێش هه موشتێک بووه و دوا هه‌مو هه‌ر باقیه نه‌ک ئه‌حمه‌دی موفتیزاده . یان له پێشه‌کی کتێبی نامه‌کانی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده وتراوه ئه‌حمه‌دی موفتیزاده هێند گه‌وره‌یه که به بیستنی
ناوی ( موفتیزاده) مرۆڤ ئه‌چێته سه ر چۆک . له کاتێکدا ته‌نیا خوای گه‌وره
لایه‌قی ئه‌وه یه بۆی بچینه سه‌ر چۆک . ئه‌ڵێن موفتیزاده مه‌شیه‌تی
ئیلاهی بووه . یان ئه‌ڵێن پێغه‌مبه‌ری خوا"سڵاوی خوای لێبێت" هیجره‌تی
کوبرای فه‌رمووه ، کاکه ئه‌حمه دیش هیجره‌تی سوغرای فه‌رمووه .
+ نوشته شده در ساعت توسط
|
پێوەندی / تماس :