الحمدلله

ئه‌حمه‌دی موفتیزاده کوڕی مه‌ولانا مه‌حمود موفتی ، کوڕی عه‌لاّمه مه‌لا مه‌حمودی ده‌شتهای ، ساڵی 1312ی هه‌تاوی له سنه له‌دایک بو .

ئه‌حمه‌دی موفتیزاده یه‌کێک له که‌سایه‌تیه‌کانی ئاینی سونه‌ت بو که له‌سه‌ره‌تای شۆڕشی ئێران له‌گه‌ڵ مه‌وله‌وی عه‌بدول عه‌زیز پێکه‌وه ، ڕێبه‌ری گه‌لانی سوننی ئێرانیان له ئه‌ستۆ گرتبو . موفتیزاده له بنه‌ماڵه‌ێکی ئاینی و له‌خوا‌ترس له‌دایک ئه‌بێت و به‌پێی هه‌لو مه‌رجی ئه‌و کاتو بنه‌ماڵه ی ، زانستی ئیسلامی له خوێندنگاکانی ئه‌و کاتی کوردستان فێر ئه‌بێت . موفتیزاده له‌پێش شۆڕشی ئێران بو که هه ستا به دامه زراندنی بزوتنه وه‌ێک به‌ناوی مه‌کته‌بی قورئان . دواتر چه‌ندین لقی له چه‌ندین شاری کوردستان دامه‌زراند . ئیستاکه‌ش جه‌ماعه‌تێک له کوردستان که خۆیان به دوا که‌وتوی موفتیزاده ئه‌ناسێنن و به زه‌روری ئه زانن که ته‌نیا وته‌کان و ئوسلوبی موفتیزاده بکه‌نه تاقه ڕێگای خۆیان که به‌داخه‌وه زۆرکات سیفاتی به‌رزتر له ئینسان بۆ موفتیزاده به‌کار ئه هێنن .

له کاتی شۆڕشی گه‌لانی ئێران ، بۆ یه‌ک خستنی گه‌لانی سوننی ئێران له گه‌ڵ شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها پێشگرتن له ته‌فره‌قه له ڕیزی شۆڕشگێڕاندا ده‌ستی له سه‌ره‌کی‌ترین کاری خۆی کێشایه‌وه تاکو سه‌رکه‌وتنی کۆماری ئیسلامی ئێران له ساڵی 1357ی هه‌تاوی . دواتر له گه‌ڵ مه‌وله‌وی عه‌بدولعه‌زیز ڕێبه‌ریی دژایه‌تی له ئه‌ستۆ گرت که دواتر له ساڵێ1361ی هه‌تاوی (1981) له لایان ده‌سه ‌ڵاتدارانی ئه‌وکاتی ئێران زیندان کرا و دوای 10ساڵ له پڕئازارترینن هه لومه‌رجی زیندان و له شێکی ماندو و نه‌خۆش ئازاد کرا . پاش سێ مانگ له که‌وتنی له بیمارستانی ئاسیا له تاران له‌کاتی عه‌مه‌لیاتی جه‌ڕاحی له ڕۆژی سێ‌شه‌ممه بیستی مانگی به همه‌نی ساڵی1371ی هه‌تاوی فه وتی کرد .

له‌گه ڵ ئه وه دا که موفتیزاده تێکۆشانێکی زۆری له بواری ئایین دا بو به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ندێک بیروباوه ڕی بو که له بیروباوه ڕی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت به دور بو . هاوکات ئه و بیرو باوه ڕه‌شی له هیچ یه‌ک له ئوسوڵی باوه‌ڕی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تدا نه‌بو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌دژی ئه‌وانه دا ئه‌وه‌ستایه وه .  
بۆ زیاتر زانینی بیرو باوه ڕی ئه حمه دی موفتیزاده ئاماژه به چه ن به شێکی ئه که ین :

- به باوه ڕی ئه حمه دی موفتیزاده له گۆی زه ویدا ناتوانین که سێک په یا که ین که کافر بێت !
- به بیرو باوه ڕی موفتیزاده گرنگ نیه که دین و باوه ڕی که سێک چی بێت . به ڵکو ئه وه گرنگه که باوه ڕی به و عه قیده هه بێت و ئه مه ش ئه بێته هۆی فریا که وتنی !
-موفتیزاده له سه ر ئه و باوه ڕه یه که سێکی کۆمۆنیست به مه رجێک باوه ڕو ئیخلاسی به عه قیده ی هه بێت له که سێکی ئیماندار ی ڕیاکار باشتر ه و ڕزگاریشی ئه بێت !
- موفتیزاده شیفاعه تی سوغرا له قیامه تدا ئینکار و ڕه د ئه کاته وه !
- موفتیزاده شه ڕی پێغه مبه ر (سڵاوی خوای لێبێت) و یارانی له دژی کافره کان له پێناو نه هێشتنی زوڵم ئه زانێت نه ک په ره پێدان به دینی خودا !
- موفتیزاده به پێچه وانه ی هه مو عالیمان و که سایه تیه ئاینیه کانی سوننه ت و جه ماعه ت حه دیسه کان ئه خاته ژیر پرسیار و شک . هه روه ها ئیدعای ئه وه ئه کات که ئه بێ هه مو حه دیسه کان سه رله نوێ چاویان پیا بخشێنرێته وه . به و هۆیه ش شوێنکه وتوانی ئه حمه دی موفتیزاده بایه خ به به شێکی که م له حه دیسه کان که "بێهێزن یان بابه تین " ئه یه ن و حه دیسه کانی دیکه به مه ر جی ئه حکام ناناسن و به ناڕاستی ئه زانن !
- موفتیزاده ئه ڵێت : ئه و بوت په ره سته ی که به پاکی و دڵێکی گریانتر له چاوان له به رامبه ر بوتێکدا سوجده ئه بات ، له هه ردو دونیا زۆر له خوا نزیکتره و زۆر لای خوا خۆشه ویست تره له که سێکی ناپاک و فێڵباز که له مه سجیدولحه ڕام و له پله ی ئیبراهیم ، ڕو به قیبله سه ری سوجده ی بۆ خوای گه وره دانه واندوه "ده قی نامه کانی ئه حمه دی موفتیزاده 1تا12 نامه ی 8 لاپه ڕه 111و 112 .
- موفتیزاده ڕابه ری کۆمۆنیسته کانی زئیر به نان پاترسی لۆمۆمبا به که سێکی له خوا ترس و خۆشه ویستی لای خوا ئه زنێت !
- موفتیزاده ئیمان به ڕه ساڵه تی پێغه مبه ر (سڵاوی خوای لێبێت) به یه کێک له مه رجه کانی ڕزگار بون نازانێت.
- موفتیزاده پێوه ندی حۆریه کانی به هه شت له گه ڵ ئینسانی موسوڵماندا به بێ بنه ما ئه زانێت !
- موفتیزاده هه ندێک بیروڕای هه یه که دوره له وه سف و عه قڵ . هه ندێک ئیدعا و بیرو باوه ڕی هه یه که خوای گه وره ئه و ده سه ڵاته ی به مرۆڤ نه داوه . بۆ نمونه موفتیزاده ئه ڵێت : بۆ پێغه مبه ری خوا "سڵاوی خوای ڵێبێت" یا هه ر که سێکی دیکه به ئیراده ی خوا له چه ندین کاتی جیاوازی به پێی ئه و دونیا که به لای ئێمه وه کاتێکی دیاری کراوه سه ردانی چه ندین که س له چه ندین شوێنی جیاواز بکات ، ئه و جۆره ی که له خه ودا ڕوی داوه "به دڵنیایه وه خوا ئیجازه نادات که ئه حواڵی ده رونی یا قه لبی یا جسمی که سێک یا ڕۆحی که سێک له که سانی به رزه خ یا ئه م دنیا که تیای ئه ژین له جێی پێغه مبه ر"سڵآوی خوای لێبێت" بناسێندرێت . ده قی نامه کانی موفتیزاده1بۆ12 نامه ی 8لاپه ڕه 114 .

ئه مانه به شێک بون له عه قیده و باوه ڕه کانی ئه حمه دی موفتیزاده که ئه توانن بۆ به دواداچون سه ردانی نامه کان و به تایبه ت ڤیدیۆی "کوفروئیمان" و بابه ته کانیی دیکه ی ئه حمه دو موفتیزاده بکه ن .

به دڵنیایه وه هه مو خاڵه کانی سه ره وه به ڕونی دژایه تی ئوسولو عه قیده ی ئیسلام و سوننه ته و به داخه وه عه قایدێک به به شێک له دینی ئیسلام ئه زانێت که هه زاروچوارسه د ساڵه هێچکام له عالیمانی گه وره ی ئیسلام ئه و جۆره قسانه یان نه کردوه و ته نانه ت هه ندێک له م جۆره ئیدعایانه هۆی کوفر ئه زانن . زۆر کاتیش له کتێب و بابه ته کانیاندا هاتوه هه رکه س ناموسوڵمان یان بێ ئیمانێک له ڕزگار بوان بزانێت یان ئینکاری حه دیس بکات کافر بووه .

له لاێکی دیکه وه به داخه وه شوێن که وتوانی ئه حمه دی موفتیزاده به پێچه وانه ی پێشنیاره کانی ڕابه ره که یان له به رز کردنه وه ی موفتیزاده ئیفرات ئه که ن تا ئه و ڕاده ی ئه ڵێن پێغه مبه ر ڕه ساڵه تی کوبرا و دواتریش ئه حمه دی موفتیزاده ڕه ساڵه تی سوغرای بووه .

له ده قێکدا "له ساڵی81ی هه تاوی" که له لایان شۆڕای به ڕێوه به رایه تی مه کته بی قورئان دراوه ته ده ره وه له وه سفی ئه حمه دی موفتیزاده یا ئه ڵێن : ئه مجار بانگی ئیمان ، بانگی ته وحید و عه داله ت و ڕزگاری له زار که سێک که ده ردمان ئه زانێت و به سۆزه و هیدایه ت کراوه له لایان خواوه و غه ریبێکه له دونیای غه ریبه که ن کاک ئه حمه دی موفتیزاده سلام الله تعالی علیه درکا . ڕێڕه وانی خۆی ده عوه ت ئه کا به ڕاستگۆیی و هه وڵ بۆ شوێن که وتنی . وه ئه مه ش له کاتی ڕه ساڵه تی سوغرا پێی ئیلهام کراوه و له دڵیا دانراوه له به ر پڕشنگی لوتفی داشاریاوه ی خوا پێی به خشراوه .

له دونیا ته نیا له که سێک شتێک فێر بوم که بۆ من دونیاێک بو
له وه زعی دونیاێک گه شتم که سه دان ڕۆژ لێی تێ نه گه شتبوم
زانیم که نه خۆشی ئه م جیله چیه ، کێیه خه ڵکی هیچ نه زان ئه خه ڵه تێنێت

له خوار لاپه ڕه که ئه ڵێت : ئاماژه به و زانیاریه که له یه کێک له خه ونه کانی ڕاستگۆ ، شه ره فی موباره کیان له "ڕه ساڵه تی سوغرا" یانی ڕه ساڵه تێک که ته نیا بۆ پێغه مبه رێ خوا حه زره تی موحه مه ده "سڵاوی خوای لێبێت"

ڕاسته که ئه حمه دی موفتیزاده له پێناو بیروڕای دینی خۆی هه وڵدانێکی زۆری بووه و له م پێناوه شدا ئه شکه نجه و زیندانی کراوه . به ڵام به داخه وه خاوه نی باوه ڕ و ئیعتقاداتێک بوکه به هه ر باوه ڕو عه قیده ێک نزیک بو جگه له عه قیده ی ئیسلام و جێی داخه که جۆن که سێکی ئا خاوه ن ئه م جۆره عه قیدانه بووه . به م هۆیه ش ئه م بیرو بۆچون و عه قیدانه به لای ئێمه وه دژی ئایاتی ڕۆشن و ڕونی قورئان و حه دیس و عه قایدی موسلم و سوننه ت و جه ماعه ته و ئه م جۆره بیرو ڕایه ناتوانێت نوێنه ری بیروڕای موسوڵمانان بێت .
والله اعلم
وصلی الله و سلم علی محمد و علی آله و اتباعه الی یوم الدین
http://islampp.com/index.php?id=144&ftwid=11005 ماڵپه ری گشتی فه ته وای سوننه ت و جه ماعه ت
rochne: مه کته بی قورئان له وڵامدانه وه ێکی تێرو ته سه لدا هه ر وه ک پێشوتری و له ڕوی عاده ت ، ئه م فتوا ڕه د ئه کاته وه و هه روه ها ماڵپه ری گشتی فه تاوای سوننه ت و جه ماعه ت هه ڵواسراوی قوم و شێعه و دوشمنی سونه ت و جه ماعه ت ئه زانێت و ئه ڵێن ئێوه دوشمنی ڕقاوی موسوڵمانانن و له شاری قوم یارمه تی ئه درێن !

چاوه ڕوانی ئه و جۆره وڵامدانه وه له مه کته بی قورئان ئه کرا ، وه ک پێشتر وتبومان مه کته بی قورئان هه مو به شه کانی دیکه ی ئیسلام به توندی ڕه د ئه کاته وه و به درۆیان ئه زانێت و ته نیا خۆی به ڕاسته قینه ئه زانێت . به داخه وه مه کته بی قورئابه ن هه مو ئه و که سانه ی له ده ره وه ی مه کته بی قورئانن یا ڕه خنه یان لێ ئه گرێت ئه ڵێن : به لاڕێدا چو ، هیچ نه زان ، خائین به کوردو موسوڵمان سوننی ، زۆڵه کوردو ... یان تۆمه تی پاڵپشتی به یه کێک له ده سه ڵاته کانی دژی کوردو سوننی لێ ئه یه ن . به م جۆره ش هه وڵی چه واشه کردن و خۆڵ کردنه چاوی کۆمه ڵگا ئه یات . هه روه ها مه کته بی قورئان به وڵامدانه وه ی تولو درێژ که ته نیا له ناو مه کته بی قورئان مه سره فی هه یه واژۆ له سه ر هه مو ئینحرافاتی خۆی ئه دات . شایانی باسه سایتی www.islampp.com که  مه کته بی قورئان  به ماڵپه رێکی  سه ر به شێعه  له شاری قوم ناو ئه بات فیلتر کراوه . چۆن ئه کرێت حکومه تێک ماڵپه رێک دابمه زرێنێت و دواتریش خۆی فیلتری بکات ؟ ئێوه تێبینی بکه ن !