ئابوری ، سه‌ره‌کیترین گرفتی مه‌کته‌بی قورئان
هه‌ر جوڵانه‌وه‌ێک به‌هه‌ر جۆره بیر‌کردنه‌وه‌ێک ، بۆ پته‌و کردنی ، پێویستی به ئابوریێکی به‌هێزه و ئابوری ڕۆڵێکی گه‌وره ئه‌بینێت له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و جوڵانه‌وه .
مه‌کته‌بی قورئان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما هه‌ستاوه به دامه‌زراندنی ده‌یان شه‌ریکه‌ی گه‌وره و چکۆله که زۆربه‌ی داهاتی زه‌به‌لاحی ئه‌م شه‌ریکانه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌عدی قوره‌یشی (سه‌رۆکی ئێستاکه‌ی باڵی توندڕه‌وی مه‌کته‌بی قورئان) و که‌سانی ده‌وروبه‌ری و هه‌ندێکیشی خه‌رجی ڕیکلام بۆ مه‌کته‌بی قورئان ، چاپی کتێب و ده‌سنوسه‌کانی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده ئه‌کرێت و هه‌ندێکیشی وه‌ک عیقار ( وام )ی چه‌ن ملوێن تمه‌نی و به یارمه‌تی ئه‌درێته ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان که توانای ئابوریان که‌مه . شایانی باسه که دانی عیقار ( وام ) و یارمه‌تی دانی ئه‌ندامان ، له سه‌ره‌کیترین هۆی هاتنه ناو ڕیزی مه‌کته‌بی قورئانه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م یارمه‌تیانه ، فه‌قیر و هه‌ژارێک ناگرێته‌وه که له ده‌ره‌وی مه‌کته‌بی قورئان بێت .
له دوای مردنی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده " خوا لێی خۆشبێت " و دابه‌ش بونی مه‌کته‌بی قورئان به دو باڵی سه‌عدی قوره‌یشی و حه‌سه‌ن ئه‌مینی ، باڵی سه‌ر به سه‌عدی قوره‌یشی هه‌ستا به دامه‌زراندنی ده‌یان شه‌ریکه‌ی تیجاری . شه‌ریکه‌ی ( عمران ئه‌مانیه ) که له‌چوارچێوه‌ی سیمان ( چیمه‌نتۆ )ی ئاماده و بیناسازی و خیز کار ئه‌کات ، مه‌زنترین و سه‌ره‌کیترین شه‌ریکه‌ی جوڵانه‌وه‌ی مه‌کته‌بی قورئانه که داهاتی مه‌زنی ئه‌م شه‌ریکه ، ئه گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌عدی قوره‌یشی و ده‌ورو‌به‌ره‌که‌ی .
شه‌ریکه‌ی (موکێتی کرێشه) ، شه‌ریکه‌ی ساخته کردنی مقه‌با ، شه‌ریکه‌ی دروست کردنی بزمار ، شه‌ریکه‌ی شیفا له بواری ده‌وای سروشتی ، شه‌ریکه‌ی ئالۆمین بۆ به‌رهه‌م هێنانی رادیاتۆر ، شه‌ریکه‌ی بنێشت و نانی ترشی وه‌ن ، شه‌ریکه ی سوسیس و کالباسی زونگ ( که سه‌ر به سه‌عدی قوره‌یشی و هه‌یئه‌ت ڕه‌ئیسه‌یه ) ، شه‌ریکه‌ی ساخته کردنی چینی ، شه‌ریکه‌ی فه‌ڕش و وه کاله‌تی شه‌ریکه ی ماکارۆنی " زه‌ڕ " و " ته‌ک ماکارۆن " له پارێزگای کوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌و شه‌ریکانه‌ی که‌ی مه‌کته‌بی قورئان که داهاته‌که‌ی بۆته هۆی به لاڕێداچونی مه‌کته‌بی قورئان تا ئه‌و ڕاده‌ی شوێنکه‌وتوانی ئێستاکه‌ی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده ته‌نیا به‌پێی ئه و ئامۆژگاریانه‌ی موفتیزاده ئه‌جوڵێنه‌وه که دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان نه‌بێت .
وه‌رگرتنی وام ( عیقاری )ی ملیاردی له‌لایان سه‌عدی قوره‌یشی ( که پێویستی به ڕه‌زایه‌تی سه‌رجه‌م به‌شه حکومیه‌کانه ) ئه‌توانێت خاڵێکی گرنگ بێت بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ته‌فسیر له ئیسلام ئه‌که‌ن . به‌رژه‌وه‌ندی بۆته هۆی ده‌رکه‌وتنی جیاوازی هه‌ندێک له‌ناو کۆمه ڵگادا .
سه‌ره‌کی ترین بیانوی مه‌کته‌بی قورئان له تێکۆشانی له بواری ئابوری‌دا ، به‌هێز کردنی بناخه‌ی مه‌کته‌بی قورئانه . مه‌کته‌بی قورئان ئه‌ڵێت ئه‌مانه‌وێ مه‌کته‌بی قورئان له‌بواری ئابوری سه‌ربه‌خۆ بێت و ده‌ست به‌ره‌و دوژمنان درێژ نه‌کات و به‌هێزه‌وه به‌ره‌و پیش بچێت . به‌ڵام ئاماژه به‌وه ناکه‌ن که ڕێبه‌ره‌که‌یان هه‌ر ئێستاکه سه‌دان ملوێن تمه‌نی وام قه‌رزاره و ئه‌بێ سو ( که له‌شه‌رعی ئیسلام حه‌رامه ) بداته‌وه .
زۆر جێی ئێش و په‌ژاره‌یه که ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان ، سه‌عدی قوره‌یشی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره‌کان هه ڵئه‌سه‌نگێنن و ئه‌ڵێن له هه‌مو کائینات که‌سێکی گه‌وره وه‌ک کاکه سه‌عدی مان نیه . ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه هه‌ندێک له ناو مه‌کته‌بی قورئان به‌پێ خستنه سه‌ر شانی هه‌ندێکی که هه‌وڵی پڕ‌کردنی گیرفانه‌کانیان ئه‌ده‌ن .
پێوەندی / تماس :