موفتیزادە و خیانەت
بەڵگەیەکی دیکە▶️ لەزمان شایەتحاڵێک لەسەر ئەحمەدی موفتیزادە کە دەیسەلمێنێت ئەحمەدی موفتیزادە تەنھا بە شوێن گەشتن بە ئاواتەکانی خۆی و دەسەڵاتی زیاتر بووە.
چەندین ساڵ لەوەپێش ئاماژەمان دابوو ئەحمەدی موفتیزادە لە ژێر ناوی کوردایەتی و بەناوی قورئانەوە کەسانێکی لەدەوری خۆی کۆ دەکردەوە و ھەوڵی گەشتن بە ئامانجەکانی ئەدا کە ئەویش دەسەڵاتی زیاتر بوو لەناو حاکمیەتی ئێران بەڵام دواتر بەھۆی زیادەڕەوییەکانی خرایە زیندان.
ئامانجی موفتیزادە خزمەت بە ئیسلام و نەتەوەی کورد نەبوو، تەنانەت بیروباوەڕی موفتیزادە زۆر دوور بوو لە ئەھلی سوننەت. بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خیانەتی لە ھەموو لایەنە کوردیەکان دەکرد و بە ڕێکەوتنی ژێربەژێر لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەوکاتی ئێران، بووە ھۆی ھەڵگیرسانی شەڕ و ڕژانی خوێنی ھەزاران کەسی بێ تاوان.
لەوپەڕی نیفاق و دووڕوویی خۆی وەک کەسێکی لایەنگری سوننی و کورد پێناسە دەکرد بەڵام لەژێرەوە ھاوکات خیانەتی لە سوننی و کورد دەکرد. تا ئیستاکەش مەکتەبیەکانی شوێنکەوتووی ئەحمەدی موفتیزادە ھەوڵ ئەدەن موفتیزادە وەک کەسێکی لایەنگری سوننی و کورد پێناسە بکەن بەڵام نازانن کە ناتوانن مێژوو وەسڕن و بەپێچەوانە دەرخواردی خەڵکی بدەن.