ھەڵوێستی مەلا محمد بەرانبەر تۆمەتەکانی مەکتەب
بەپێی ھەندێک بەڵگە، مەکتەبیەکان بە ھەموو جۆرێک لە دژی ئەو کەسانەی کە ڕەخنە لە مەکتەب و ئەحمەدی موفتیزادە دەگرن تۆمەت دەبەخشنەوە و تۆمەتی ناڕەوا و ناڕاست دەخەنە پاڵ ئەو کەسانەی کە ڕاستیەکانی مەکتەب دەخاتە بەرچاوی موسوڵمانان.
تۆمەت بەخشینەوە لای مەکتەبیەکان (بە تایبەت لقی قوڕەیشیەکان) بە گوناح ئەژمار ناکرێت و ئەوان وەک کارێکی ئاسایی بۆ پەرەپێدانیی ھەژموونی مەکتەبی کاک ئەحمەدی موفتیزادە و شۆردنەوەی ناڕاستیەکانیان کەڵکی لێ وەردەگرن. کەسانی سەرووتری ناو مەکتەب، ئەندامانی خوارووتر ھان ئەدەن لەدژی کەسانێک کە ڕەخنە لە مەکتەب دەگرن تۆمەت ساز بکەن؛ ھەروەھا پێیان دەڵێن ئێوە تۆمەتیان بۆ ساز بکەن گوناحی بە گەردنی ئێمە!
مامۆستا محمد عەلەوی کە چەندین ساڵ لەوەپێش لە ڕوانگەی قورئان و تەوحیدەوە، ڕەخنەی ئەحمەدی موفتیزادەی گرت کەوتە بەر ھێرشی سەدان ئەندامی مەکتەب قورئان. کاتیک ئەو مامۆستایە لە گوندی یەک شەوەی بۆکان ڕەخنەی لە بۆچونەکانی موفتیزادە گرت، زیاتر لە 500 ئەندامی مەکتەی کاک ئەحمەدی موفتیزادە بە دەیان ئوتۆمبێل ھێرشیان بردە سەر ئەو گوندە بۆ تۆقاندن و چاوترسێن کردنی مامۆستاکەیان. پاش ئەو ڕووداوە، مەکتەبیەکان بەوەش نەوەستانەوە و لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا سەدان تۆمەتی جۆراوجۆریان لەناو کۆمەڵگا بڵاو کردەوە و مەلا محەمەدیان بە داعش و جاش و سیخوڕ و چەکھەڵگر و ...ھتد تۆمەتبار کرد.
پاشان مامۆستا محمد عەلەوی کە مامۆستایەکی تەوحیدیە و ئیستاکە لە گوندی سورێنی سەر بە شاری بانە، لە تۆمارێکی دەنگی بێزاری خۆی لە سازکردنی بوختان و تۆمەت بەخشینەوەی مەکتەبیەکان دەربڕیوە و لەم تۆمارە دەنگیەدا چۆنیەتی ئەو ھەوڵانەی مەکتەبیەکانی سەر بە کاک ئەحمەدی مفتیزادە شی دەکاتەوە.
پێوەندی / تماس :