موفتیزادە: شوێن قورئان و سوننەت مەکەون

ئەحمەدی‌موفتیزادە: لەسەر کتێب و ڕەوایات (واتا قورئان و حەدیس) بڕیار مەدەن‌و بەڵگە مەهێننەوە چونکە تووشی ئیفرات لە دین و خیانەت بە خوا و پێغەمبەر"ص" ئەبن ... دواتر ئەڵێت پرسیار لە منی برای ڕیش‌سپیتان بکەن ! (کتێبی نامەکان، نامەی ژ6 ل78-79) .

موفتیزادە لە بۆنەکان و بە بیانوی جیاواز فتوای بۆ شوێنکەوتوانی دەر ئەکرد بەڵکو شوێن قورئان و سوننەت نەکەون. ئەم فتوایانەی موفتیزادە بە ئامانجی جێ خستنی بیرو بڕوای خۆی لە بری قورئان و سوننەت بوو. موفتیزادە دەڵێت: "کەواتە دووبارە جەخت ئەکەمەوە کە: لەسەر کتێب و سوننەت (قورئان و حەدیس) فتوا مەدەن و ڕەوایات وەک بەڵگە بەکار مەهێنن ئەگینا وەک پێشتر باسم لێ کردبوو تووشی ئیفرات لە دینی خودا و خیانەت بە خودا و ڕەسولی خودا "ص" ئەبنەوە !

بۆ شوێن کەوتنی حەزرەتی موحەممەد "ص" شەرت و مەرج دائەنێت و لە هۆکاری ئەم قسەی ئەڵێت: چونکە لەم کاتەدا جگە لە حەدیسەکانی بەڵگەی دیکەمان نیە. موفتیزادە لە کەشێکی تەمو مژاویدا دەڵێت: دووبارە جەخت ئەکەمەوە تا کەسێک زانیاری تەواوی لەسەر قورئان نەبێت‌ و بە تەواوی و بەپێی پێویست بەسەری‌دا زاڵ نەبێت، بڕیاردان لەسەر حەدیس کارێکی ناشەرعیە و ئەگەر لە حەدیس پەیڕەوی بکات و فتوای لەسەر بدات – جگە لە موسوڵمان – بێ ڕێزی ئەبێت بەرانبەر بە پێغەمبەری ئیسلام "ص" و لەوانەیە خیانەت بێت بە ئیسلام. هەرکات مەرجی یەکەمتان لە کەسێکدا بینی ئەوکات بۆی شی وەکەن کە پێش فێر کردن، فتوا بە هەر ڕەوایات وحەدیسێک  ئەو مەرجانە قەبوڵ بکات.

هەروەها باس‌کردنی حەدیسەکان لەم کاتەدا بە باش نازانێت و باس‌کردنی ئەگوێزێتەوە بۆ داهاتوێکی نادیار. بە بڕوای موفتیزادە (کە بە وتەی شوێن کەوتوانی ڕەسووڵی سوغرایە و بەرزترین ئۆمەتەکانە) هێشتا خۆی لەو ئاستەدا نابینێت بڕیار لەسەر حەدیسەکان بدات، کەواتە شوێنکەوتوانی هیچکات توانای ئەوەیان نابێت و ناگەنە ئاستی موفتیزادە، کە بڕیار لەسەر حەدیسەکان بدەن . 

یەکێ لە موعجیزەکانی قورئان ئەوەیە لەگەڵ پێشکەوتنی مرۆڤ، ئەتوانرێ لە هەر کاتێ بەهرەی لێ وەرگیرێ. هاوکات ئەو وردەکاریانەی لە قورئان ئاماژەی پێ نەدراوە (وەک دیاری کردنی ڕۆژانی جەژن، چۆنیەتی خوێندنی نوێژ و بەڕێوەبردنی حەج) لە ڕێی حەدیس بە ئێمەی موسوڵمان گەیشتووە. بەڵام موفتیزادە هەوڵی داوە سەر لە شوێنکەوتوانی بشێوێنێت و دیوارێک لە ترس بخاتە نێوان شوێنکەوتوانی و دوو سەرچاوەی دین کە قورئان و حەدیسە. بەم شێوە ئەو مەکتەبە ئەحمەدی موفتیزادە دایمەزراند ئیزن بە ئەندامانی نادات شوێن قورئان و حەدیس کەون و بۆ زانینی قورئان و ناسینی پێغەمبەری ئیسلام "ص" بەربەست ساز ئەکات. ئیستاکە لە دوا کۆچی ئەحمەدی موفتیزادە، شوێنکەوتوانی تا ئەو ڕادە لە قورئان و حەدیس دوور کەوتوون کە بیدعەت لە ڕوخسار و کرداریان بە ئاشکرا ئەبینرێت و ملکەجی ئەو وتانەی موفتیزادەن کە بە حەزی خۆی و لە دژی قورئان و سوننەت دەری کردووە. 

مفتیزادە بر خدا دروغ می‌بندد

مفتی‌زاده: اگر آراء غیر اسلامی عرضه شد و دیدیم بهتر از احکام و موازین اسلامی است، طبق دستور قرآن وظیفه داریم آن را بپذیریم... بهرحال راه قرآن همین است و گریز از آن سقوط در ارتجاع است ! (درباره کردستان ص 210 ). مفتیزادە تصور میکرد ‌آراء غیر اسلامی بهتر از اسلام هم وجود دارد. در واقع اگر فردی خود را مسلمان پندارد هیچ موقع برای رسیدن به اهداف و جواب سوالات به کتب کمونیست و یهودیها مراجعه نمیکند زیرا که مسلمان میتواند برای رسید به جواب سوالات، به قرآن و احادیث رجوع کند. متاسفانه احمد مفتیزاده (نعوذبالله) این دروغ را به قرآن نسبت میدهد که خداوند در قرآن امر فرموده که هرموقع نظر بهتر از احکام و موازین اسلامی مشاهده کردید اسلام را کنار بگذارید.

مفتیزاده در کتاب نامەها (نامە ش8 صفحە122) در مقایسه مشرکی که در برابر بت سجده کرده در مقابل مسلمانی که برای الله سجده برده ادعا دارد کە مشرک از مسلمان در نزد الله محبوب‌تر است. اما خداوند میفرماید: إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَاءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا (النساء 116) . قطعاً خداوند، شرک آوردن به او را نمی آمرزد، و جز آن (هرگناهی) را برای هر که بخواهد می آمرزد. و هر کس به خدا شرک آورد، پس بدون شک در گمراهی دوری افتاده است. همچنین خداوند در آیە 31 سورە نساء میفرماید: اگر از گناهان بزرگی که از آن نهی شده اید؛ دوری کنید، گناهان(صغیره) شما را از شما می زداییم، و شما را در جایگاه خوبی بهشت) وارد می کنیم. پس مفتیزادە و هیچ عبدی نمیتواند و در حدی نیست بجای قرآن رای بدهد و درغ‌هایی را بە قرآن نسبت دهد.

در نهایت الله متعال می‌فرماید: وَ ما ظَنُّ اَلَّذِینَ یَفْتَرُونَ عَلَی اَللّهِ اَلْكَذِبَ یَوْمَ اَلْقِیامَةِ إِنَّ اَللّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَی اَلنّاسِ وَ لكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لا یَشْكُرُونَ ( 60یونس ) و کسانی که بر خدا دروغ می بندند ، (در باره ی ) روز قیامت چه می پندارند ؟! بی گمان خداوند بر (همه ی) مردم فضل (و کرم) دارد،ولیکن بیشترشان سپاسگزاری نمی کنند.

موفتیزادە درۆ بەدەم خوداوە هەڵ‌دەبەستێت

موفتیزاده: لە‌هەرکوێ بۆچوونێکی نائیسلامیتان بینی و ئەگەر ئەو بۆچوونە نائیسلامیە لە ئەحکام و مەوازینی ئیسلامی جوانتر بوو بەپێی دەستووری قورئان ئەرکی ئێمەیە قەبوڵی کەین ... کەواتە ڕێگەی قورئان هەر ئەوەیە و لادان لێی تێکەوتنە بۆناو ئیرتجاع (کتێبی دربارە کردستان ل210). موفتیزادە پێی وایە بۆچوونی نائیسلامی جوانتر لە ئیسلام بوونی هەیە. لەڕاستیدا ئەگەر کەسێک خۆی بە موسوڵمان بزانێت هیچکات بۆ گەیشتن بە ئامانج و پرسیارەکانی، کتێبی کۆمینیسم و یەهوود ناخوێنێتەوە چونکە موسوڵمان ئەتوانێت لە قورئان و سوننەتی پێغەمبەر "ص" وەڵامی هەموو پرسیارەکان وەبینێت. بەداخەوە ئەحمەدی موفتیزادە (نعوذبالله) درۆیەک بە دەم قورئان هەڵئەبەستێت کە خوای گەورە لە قورئانی پیرۆز ئەمری بەوە کردەوە هەرکات بۆچوونێکی جوانتر لە ئەحکامی ئیسلام هەبوو، ئیسلام وەلانێین.

موفتیزادە لە کتێبی نامەها (نامەی ژ8 لاپەڕە122) لە هەڵسەنگاندنێکدا ئەڵێت: کافرێک کە سەری بۆ بوت دانەواندووە لە موسوڵمانێک کە لە بیت‌الله‌الحرام سوجدەی بۆ خودا بردووە، لای خودا خۆشەویست‌ترە لە کاتێکدا الله ئەفەرمیت: إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَاءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا بَعِيدًا (النساء 116) به‌ڕاستی خوا خۆش نابێت له‌وه هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار بدرێت و جگه له‌و (هاوبه‌ش دانانه‌) له گوناهانی تر بۆ هه‌ر که‌س بیه‌وێت و شایسته بێت و (په‌شیمان بێت) خۆش ده‌بێت، جا ئه‌وه‌ی شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه به‌ڕاستی گومڕا بووه به‌گومڕاییه‌کی زۆر دوور. هەروەها خوا ئەفەرمێت: ئه‌گه‌ر خۆتان بپارێزن له‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی قه‌ده‌غه کراوه لێتان، ئه‌وه له گوناهه‌کانی ترتان چاوپۆشی ده‌که‌ین و ده‌تانخه‌ینه جێیه‌کی خۆش و سازگارو ڕێزداره‌وه (که به‌هه‌شتی به‌رینه‌‌(النساء 31) . کەواتە ئەگەر موسوڵمان (بەو مەرجەی لە گوناهانی گەورە بەدوور بێت و گوناهانی لە کارە باشەکانی کەمتربێت) خوا لێی خۆش ئەبێت بەڵام لە موشریک خۆش نابێت. بەم پێ‌یە موفتیزادە و هیچ عەبدێکی دیکە ناتوانێت و لەو ئاستەدا نیە لەجێی قورئان بڕیار دەربکات و درۆ بەدەم قورئان هەڵبەستێت. 
لە کۆتاییدا، خوای گەورە لە قورئانی پیرۆز ئەفەرمێت: وَ ما ظَنُّ اَلَّذِینَ یَفْتَرُونَ عَلَی اَللّهِ اَلْكَذِبَ یَوْمَ اَلْقِیامَةِ إِنَّ اَللّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَی اَلنّاسِ وَ لكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لا یَشْكُرُونَ ( 60یونس ) باشه‌، ئاخۆ له ڕۆژی قیامه‌تدا گومان و بۆچوونی ئه‌و که‌سانه چۆن بێت که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن؟ (ئایا واده‌زانن لێ پرسینه‌وه نیه‌؟) به‌ڕاستی (له‌گه‌ڵ لاری زۆربه‌ی خه‌ڵکیدا) خوا هه‌ر خاوه‌نی فه‌زڵه به‌سه‌ریانه‌وه‌، هه‌ر چه‌نده زۆربه‌یان سوپاس ناپه‌زێرو بێ ئه‌مه‌کن.

مەولودی بۆ پێغەمبەر (ص) یا موفتیزادە!؟

ڕۆژی 12ی ڕەبیع‌الاول کە بە وتەی زۆربەی زانایان ساڵڕۆژی لە‌دایک‌ بوونی پێغەمبەر (ص) و هاتنی مانگی مەولودە، لە وڵاتانی ئیسلامی بە‌تایبەت کوردستان مەولودی خوێندن بەڕێوە دەچێت. لە وەسفی پێغەمبەر (ص) شێعر ئەخوێندرێت و سڵاواتی لەسەر ئەدرێت و لە درێژەی مەولودی لەگەڵ خوێندنەوەی قەسیدە، مامۆستایان وتاری ئایینی پێشکەش دەکەن.

هەرچەن بەشێکی زۆر لە موسوڵمانان جگە لە مانگی مەولود کۆڕ و کۆبوونەوەی هاوشێوە پێک دەهێنن و باس لە ژیان و هەڵسوکەوتی پێغەمبەر (ص) ئەکەن، مخابن زۆرکات مەولودی خوێندن تایبەت ئەکرێت بە‌ چەن ڕۆژی دیاری‌کراو لە ساڵ و هەندێک لەو شێعرانەی ئەخوێندرێتەوە شرکی لە‌خۆ گرتووە . 

هاوشێوە لە ناوچەکانی کوردستان مەولودی بەڕێوە ئەچێت و گروپی مەکتەب‌قورئان هەوڵی داوە بە بەڕێوە بردنی لەم‌جۆڕە کۆڕانە بەتایبەت لە مزگەوتەکان کەشێک بڕەخسێنێ دزە بکاتە ناو ماڵی خودا و پەرە بە حیزبەکەیان بدەن و بە بیانوی مەولودی خوێندن شێعرەکانی ئەحمەدی موفتیزادە لەبری ئەو قەسیدانە وەخوێندرێت کە تائیستا خوێندراوە. بەم هۆکارانە مەکتەب هەوڵێکی زۆر ئەدات مەراسمەکانی مەولودی ڕاپەڕێنێت و دەستی بەسەردا بگرێت و ڕیزی بەرنامەکان بە حەزی خۆی بچنێت. ئەمە لە کاتێکدایە ئەندامانی مەکتەب لە ماڵەکانی خۆیان نوێژ بە جەماعەت ئەخوێنن و بڕوایان بە چوونی مزگەوت نی‌یە. تەنانەت بۆ نوێژی جومعە ناچن و (بەپێی بەڵگە) بە ڕاشکاوی داوا لە موسوڵمانان ئەکەن نەچن بۆ مزگەوتەکان. شیاوی باسە شۆڕای بەڕێوەبەرایەتی مەکتەب‌قورئان لە شاری سنە، ئیزنی داوە ئەندامانی ئەو گروپە تەنها سەردانی ئەو مزگەوتانە بکەن کە مامۆستاکانیان دیان بە مەکتەب‌دا دەنێن.

موفتیزادە لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە زۆربەی حەدیسەکان پڕوپووچ و درۆیە و پێویستە ئەندامانی مەکتەب‌‌قورئان لێی نزیک نەبنەوە. وەسیەتی کردبوو: شێعرەکانی من وەخوێنن چونکە هەمووی ئەوانە (تەفسیری قورئان و حەدیس) لە شێعرەکانم‌دا هەیە ! . ئەحمەدی موفتیزادە لە یەکێک لە وتەکانی دیان بەوەدا دەنێ کە شوێن‌کەوتوانی بەبۆنەی بەربوونی لە زیندان لە دەوری یەک کۆبوونەتەوە و مەراسمێکیان بەو بۆنە بەڕێوە بردووە. ئیستاکە زیاتر لە 20 ساڵ لەدوا کۆچی، ئەم کۆبوونەوە بۆتە مەولودی خوێندن بۆ ئەحمەدی موفتیزادە.

مامۆستاکانی مەکتەب لە کۆبوونەوەی شەوان‌دا (کە پێی ئەوترێ کەلاس) بە ئەندامان ئەڵێن: پێویست ناکات کتێبی دیکە وەخوێنن چونکە لە کتێبەکانی کاکە ئەحمەد باس لە زانستەکانی ئایین، کۆمەڵایەتی، کۆمەڵ‌ناسی، دەرون‌ناسی، فەلسەفە، ڕاهێنانی بنەماڵە، پزشکی، سیاسی، نەتەوایەتی، کلتووری، حەدیس و تەفسیری قورئان و هتدک... کراوە و ئەتوانن هەموو ئەو زانستانە لە کتێبەکانی کاکە ئەحمەد وەبینن.

مەکتەب‌قورئان(باڵی قوڕەیشی سنە) مانگی مەولود ئەکاتە دەرفەتێکی ڕیکلام بۆ ڕێبەرەکەیان ئەحمەدی موفتیزادە و پڕوپاگندە بۆ مەکتەب. قورئان‌خوێن‌و سرودخوێن لە مەراسمی مەولودی بەشدار ئەدەن بەڵکو شێعرەکانی موفتیزادە وەخوێندرێت. هەرکات ڕەخنەی ئامادەبوان لەسەر خۆیان نەبینن بە ڕاشکاوی پڕوپاگەندە بۆ ئایدۆلۆژیای مەکتەب‌قورئان ئەکەن‌و ناوی موفتیزادە ئەهێنن، بە پێچەوانە لە ئەگەری مەترسی ڕەخنەی ئامادە‌بووان، ناڕاستەوخۆ هەوڵی بۆ ئەدەن .

ماوەی چەند ساڵە دەنگۆی مەولودی‌خوێندن بۆ ئەحمەدی‌موفتیزادە هەیە بەو مانا کە شوێن‌کەوتوانی ئەو مەکتەبە مەولودی بۆ ئەحمەدی‌‌موفتیزادە ئەگرن. لە مەراسمێکی مەولودی‌خوێندن لە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی موفتیزادە، لە نەبوونی زانیاری دانیشتوانی ئەو گوندە، ئەحمەدی‌موفتیزادە تەقدیس ئەکەن‌و مەولودی‌خوێندن ئەکەنە کۆڕی ساڵیادی لەدایک‌بوونی موفتیزادە. لە وەسفی شێعر ئەخوێنن و لەگەڵ بیستنی ناوی "ئەحمەد" هەموو پێکەوە ئەگرین. لەکاتێکدا بە بیستنی ناوی الله و حەزرەتی موحەممەد (ص) فرمێسک ناڕێژن.

مانگی مەولودی 2013 ، مەکتەب‌قورئان لە گوندی "ئاخکەند" سەر بە شاری سەقز مەراسمێکی مەولودی بەڕێوە دەبات. بەهۆی ئەوەی مامۆستای گوند کەسێکی نزیک بە مەکتەب بوو، سەرجەم قەسیدە و شێعرێک پێشکەش ئەکرێت لە وەسفی موفتیزادە و وتارەکانیش باگڕاوەندی ئایدۆلۆژیای مەکتەب و باس لە ژیانی موفتیزادە بووە. ئامادەبووان ڕەخنە لە چۆنیەتی بەڕێوە بردن و تەقدیسی موفتیزادە ئەگرن‌و ئەپرسن‌: ئەم مەولودنامە بۆ حەزرەتی موحەممەدە(ص) یا ئەحمەدی‌موفتیزادە !؟ مەکتەبیەکان لە وڵام ئەڵێن: ئێوە نازانن، ئێوە کەسایەتی کاکە‌ئەحمەد ناناسن، ئەو ڕێبەری موسوڵمانانی هەموو جیهانە‌ ! . بەشێک لە ئامادەبووان مزگەوت جێ دەهێڵن بەڵام مەکتەبیەکان بەبێ گرنگی‌دان بە‌ڕای ئامادەبووان چراکان ئەکوژێننەوە و وەک عادەتی هەمیشەیی لە تارایکیدا هاوکات لەگەڵ بیستنی ناوی کاکە‌ئەحمەد هەموو پێکەوە ئەگرین. کاتێک ئامادە‌بووان ئەبینن لەناو ماڵی خودا لە‌پێش چاویان لەجێی یادی الله و پێغەمبەری خودا (ص) ، تەقدیسی موفتیزادە ئەکرێت، چراکان ڕۆشن ئەکەن و هەموو مەکتەبیەکان بە مامۆستاکەوە لە مزگەوت ئەخەنە دەر .

هەروەها مەکتەبیەکان لە مزگەوتی " ئەمیر حسێنی " لە شاری نەغەدە مەراسمێکی مەولودی خوێندن بۆ تەقدیسی ڕێبەرەکەیان بەڕێوە ئەبەن کە لەو مەراسمە شێعرەکانی موفتیزادە ئەخوێندرێتەوە و کاتی دۆعا کردن ناوی ئەحمەدی موفتیزادە دەبرێت .

مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا ۖ كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ (الروم 32) : "له‌وانه‌ی که ئاینه‌که‌یان به‌ش‌به‌ش کردووه‌و بوونه‌ته چه‌نده‌ها گرۆو ده‌سته (بڕوایان به‌هه‌ندێکی هه‌یه‌و بڕوایان به‌هه‌ندێکی نی‌یه‌و کوێرانه شوێن ڕابه‌ره‌که‌یان ده‌که‌ون) هه‌ر گرۆو پارتێکیش دڵخۆش به به‌رنامه‌و نه‌خشه‌و پلانی خۆیان (وا ده‌زانن چاکترین ڕێبازیان گرتۆته‌به‌ر)". قورئانی پیرۆز ئێمەی لە مەترسیی ئەم جۆرە فیرقانە ئاگادار کردۆتەوە و مەکتەبی ئەحمەدی موفتیزادەش لەو گروپانەیە دڵخۆشن بە ڕێبەر و پارتەکەیان.

نەتەنیا ئەو مەولودیانەی لە مانگی مەولود ئەخوێندرێتەوە ئەکەن بەمەراسمی پڕوپاگندە بۆ مەکتەب و بەرز کردنەوەی ڕێبەرەکەیان، بەڵکو قەناعەت بەوەش ناکەن و لە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی موفتیزادە بەبیانووی مەولودنامە خوێندن مەراسمی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی بۆ ئەگرن. بەم‌شێوە مەکتەب هەوڵ ئەدات خودا، قورئان و پێغەمبەر(ص) (نعوذبالله) بکاتە بیانو بۆ تەقدیسی موفتیزادە. ئامانجی مەکتەب لە بەڕێوە‌بردنی مەولودی نە‌تەنیا خوا و ڕەسوڵی خوا (ص) نیە بەڵکو ئەم جۆرە کۆڕ و مەولودیانەی کردۆتە کەڕناواڵی گریان و بەرز کردنەوەی ڕێبەرەکەیان .

هەر لەم بوارە بەپێی بەڵگەێکی دەنگی لە مەولودی خوێندن بۆ ڕێبەرەکەیان، سەرەتای قەسیدەکە بە وەسفی پێغەمبەر(ص) و لە خولەکی3 بەولاوە بە تەقدیسی موفتیزادە کۆتایی پێ دێت. لە زۆربەی مەولودی خوێندن‌یان و بە‌تایبەت لەم مەولودیە لەدوا قەسیدەی "مَولاي صَلّي وَسَلِّم دائِماً إَبَداً ، لەم جۆرە شێعرە ئەخوێندرێتەوە:

تا دە‌ستی ڕە‌حمی باری لە لوتفی بێ‌ژوماری، دووبارە شە‌مسی دە‌رخست بە‌ختی کردە‌و بە‌یاری، شنە‌ی شە‌ماڵی ھێنا زریان ھە‌ڵات لە‌تاوی، ڕێبوارێ ھات لە ڕاوە بە‌ھێزی دوو ھە‌نگاوی ، شنە‌ی شە‌ماڵی ھێنا زریان ھە‌ڵات لە‌تاوی، ڕێبوارێ ھات لە ڕاوە بە‌ھێزی دوو ھە‌نگاوی، غە‌ریب و دوورە جێ بوو ماندووی ڕێبواری ڕێ بوو، دوو لێیوی پڕ لە‌باری ھە‌واڵی ژینی پێ‌بوو، سۆغاتی دە‌ستی بۆگە‌ل بزە‌ی دوو لێوی تۆ بوو ...              

لە درێژەی وەسفی موفتیزادە ئەگوترێ: گە‌رچی ھە‌ر یارێ پێم بێژێ کە‌م بێژم موفتیزادە، من ئێژم خاڵۆ ڕێبوار (خاڵۆ ڕێبوار مەبەست لە موفتیزادەیە) تا مردن تۆم لە‌یادە، دڵخوازی گێلی بێ‌دڵ ھە‌ر بە خاوم دانێی، من ئێژم کاک‌ئە‌حمە‌دگیان پێ لە‌سە‌ر چاوم دانێ، فیدای تۆبم موحە‌ممە‌د سە‌رم لە‌ڕێ مە‌بە‌ستت ، قوربانی ئە‌و نیگات‌بم کە کردی چاوی مە‌ستت، دڵم وێڵی خە‌ڵاتی ... 

             

بەم شێوە ئەو قەسیدانەی تا ئێستا لە وەسفی حەزرەتی موحممەد(ص) بوو جێی خۆی ئەداتە وەسف و تەقدیسی ئەحمەدی‌موفتیزادە. وەک لە شێعرەکان هێناویانە مەکتەبیەکان لەسەر ئەو باوەڕەن کە الله جَلّەجَلالە، بۆ جارێکی دیکە هەتاوی خۆی هەڵ ئەهێنێت. بەو مەعنا کە الله بۆ جاری یەکەم بە ناردنی حەزرەتی موحەممەد(ص) هەتاوی خۆی هەڵ‌هێنا و دووبارە (مەبەست جاری دووهەم) هەتاوی خۆی هەڵ‌هێنا کە مەبەست لە ئەحمەدی موفتیزادەیە. جێی سەرنجە زۆرێک لە بیروڕای ئەحمەدی موفتیزادە لە دژی قورئان و سوننەتە و تەنانەت موفتیزادە داوا لە شوێنکەوتوانی ئەکات لە قورئان و سوننەت دوور بن بەڵام مەکتەبیەکان ناوی لەگەڵ پێغەمبەر(ص) ئەهێنن و (نعوذبالله) خودا و قورئان و پێغەمبەر (ص) ئەکەنە بیانووی تەقدیس و بەرز کردنەوەی ئەحمەدی موفتیزادە .

لەم پێوەندیە: https://www.youtube.com/watch?v=ml0iGMItn1E

لەم پێوەندیە: https://www.youtube.com/watch?v=omlx54otzxA

مفتیزاده از چند نگاه

مفتی زاده: اگر آراء غیر اسلامی عرضه شد و دیدیم بهتر از احکام و موازین اسلامی است ، وظیفه داریم آن را بپذیریم ( درباره ی کردستان ص 210 ) .  کاک احمد مفتی زاده ؛ همیشه با دید مثبت به غیر اسلام نگاه می کرد و درپی آن بود که جنبه ایی مثبت از غرب و یا کسانی که به اسلام اعتقاد ندارند پیدا کند و از این طریق مسلمانان را تحقیر کند، مثلاً: وقتی از زنان غربی یاد می کند آن ها را با فرهنگ و با تمدن معرفی می کند و در مقابل زنان و دختران مسلمان و کرد را تحقیر می کند .

می گوید : "در کردستان مردمانش مسلمان تقلیدی و سنتی هستند و از اسلام راستیین خبری نبود و شاید جمع کسانی که با اسلام راستین آشنایی دارند از یک دهم جمعیت کردستان کمتر باشد" ( درباره ی کردستان ص 20). وبه طرفداران مظلومش توصیه می کند که آثار و زندگی نامه گاندی و لومامبو را که به گفته ی وی " ملحد های مومن که قلبشان از نور ایمان می درخشد " مطالعه کنند.

با این گونه اعمال و رفتار و طرزتفکر کاک احمد و نامگذاری گروهش به مکتب به تناسبی پی می بریم و آن اینکه ؛ طبق حروف ابجد مکتب عدد 462 می شود و منبع کفرهم 462 می شود که غافلان را اشاره ای کافی ست.

         

این پریشانی ذهنی و تشتت آراء که در کلام مفتی زاده کم نیستند  ناشی از کج فهمی علمی ست . علامه ی ما کاک احمد مفتی زاده در نوار شماره 7  تراک a-8  در حین بیان مباحثی از تاریخ می گوید:" دستگاه سلطنت اَمَوی..." که طبق دستور زبان عربی ( اُمَوی ) صحیح است چون اسم منصوب اُمَیّة بعد از حذف هاء و تفکیک یاء وقلب یاء اول به واو و نقل فتحه به ماقبل اُمَوی می شود اما علامه و مفسر و مجتهد ما کاک احمد مفتی زاده به این مسئله ی ابتدایی پی نبرده است. گفتیم شاید سبق لسان باشد با دقت به بحث های دیگرش گوش دادیم که به اشتباهات فاحش تری پی بردیم.

این اشتباهات  و تناقضات و افترا ها برای طرفداران آقای مفتی زاده زیر لحاف تجاهل باقی مانده و خوشا به سعادت طرفدار منصف و حق جو !

نمونه ایی از افتراها :

در نوار a-6-65-7 می گوید: نگاه کنید حضرت شافعی ، پیشوای مذهبی یک شاخه ی بزرگ از شاخه های مختلف اسلامی که در کتاب (الام) می گوید : "لعنت بر اون مسلمان باسوادی که بدون تحقیق حرف منو اجرا می کنه"  چون کاک احمد در اینجا هدف خاصی را دنبال می کند فراموش کرده که قبل از این می گفت به کار بردن القاب و امتیازات درست نیست و در این جمله می گوید : حضرت شافعی !!! حضرت !!!

قبل از این مذهب را عامل تفرقه معرفی می کرد اما در اینجا از پیشوای یکی از این مذهب های عامل تفرقه یاد می کند.

قبل از این به کار بردن لعنت را در متون اسلامی منع و زیر سوال می برد ؛ اما در اینجا برای ارزش دادن به کلام خودش  گفته هایی را نقل می کند که ضد اقوال خودش است.

اما جدای از این مباحث و اشتباهات علامه مفتی زاده آنچه جای تعجب است، افترایی است که این علامه به زبان امام شافعی می بندد ،

از دوستان اهل مطالعه در حوزه ی فقه شافعی خواستیم بار دیگر با دقت در پی این نقل قول مفتی زاده از امام شافعی برآیند که نتیجتا چنین جمله ای از شافعی یافت نشد.

در نوار کاستی که با سیدعزیز ترجانی مناظره می کند ، می گوید امام احمد راجع به متصوفه می فرماید عقیده آن ها   شرک ولی خودشان مشرک نیستند ، چرا ؟ چون نداسته اند.

اما وقتی سیدعزیز آدرس این گفته را می خواهد ، مفتی زاده می گوید: به خدا قسم فکر می کنم در اکثر مدونات فقهی حنبلی وجود دارد. و باز ما در پی تحقیق درباره ی این مسئله که کاک احمد قسم می خورد از برادران متعهد فقه حنبلی پرس و جو کردیم که آنها هم از چنین گفته ای منقول از امام احمد اظهار بی اطلاعی کردند. این گونه کلام های متناقض در گفته های علامه و منجی اهل سنت کردستان و گاندی ایران بسیاز مشاهده می شود .

البته گاها شاگردان و روسای نمادین شورای مکتب قران از این ترفندهای استادشان بهره می گیرند ، شاید در پی رجعت کاک احمد نزد دوستانش اینگونه پیام ها انتقال یابد. نتیجتا این را می گویم همانگونه که در هر قرن مجددی برای احیای مبانی اسلامی پیدا می شود ، مخربی هم سر بر می آورد که مخرب قرن ما کاک احمد مفتی زاده بود.

و درود بر رهروان مسیر حق

http://s-baran310.blogfa.com/post-299.aspx

سیناریۆێک بە ناوی داعش

لەپاش سەدەی 15 بەم‌لاوە کاتێک وڵاتانی ڕۆژئاوا زانستی وڵاتانی ئیسلامیان بۆ پێشکەوتن بەکار هێنا، هاوسەنگی دەسەڵات و پێشکەوتن لە بەرژەوەندی ڕۆژئاوا ئاڵۆگۆڕی بەسەرهات. لەدوا ئەوەی ئیسپانیا و چەن وڵاتی دیکە لەژێر دەسەڵاتی ئیسلام دەرخرا، وڵاتانی زلهێزی دوشمنی ئیسلام (یەهوودیشی لەگەڵ بێت) ڕێوشوێنی توندیان بۆ دژایەتی ئیسلام گرتە بەر. هەستان بە داڕشتنی دەیان پلانی قێزەون بۆ نەهێشتنی ئیسلام و ڕەش کردنی ئیسلام بە تایبەت لە ئەوروپا. لە چوارچێوەی ئەو پلانە، لەڕێی کارتی ئابووری گوشار لەسەر وڵاتانی ئیسلامی، هەوڵیان‌دا ئیسلامی مامناوەندیی و سەر بە ڕۆژئاوا یا عیلمانیەت جێگیر بکەن. هەروەک لە تورکیا ، میسر ، ئۆردەن و... ئەو پلانە بە ڕوونی بەرچاوە. بەڵام بەوەش نەوەستان و ئەمجارە بە‌ساز‌کردنی هێزێکی بەناو ئیسلامی وەک داعش، چەن وڵاتی ئیسلامیان تووشی ئاڵۆزی کرد و وەهایان کرد موسوڵمان برای موسوڵمانی خۆی بە دڕندانەترین شێوە بکوژێت. 
دوور نیە هێزی سەرەکیی پشت داعش یەهوود بێت چونکە وەک خوای گەورەش ئاماژەی پێ داوە قەومی یەهوود دوشمنی ئیسلامە و تا ئەم کاتەش بۆ کوشتنی موسوڵمانان و لەناو بردنی بناخەی ئابووری وڵاتانی ئیسلامی و ڕەش کردنی ئیسلام درێغی نەکردووە. 

              
دوشمنانی ئیسلام ئاگاداری پەیامی قورئان و حەدیسن و ئاگادارن سەرچاوەکانی ئیسلام چۆن باس لە نیشانەکانی ئاخرزەمان ئەکات. دروستکەرانی داعش کەڵک لەم سەرچاوانە ئەگرن و بەو شێوە خۆڵ ئەکەنە چاوی موسوڵمانان. 
کۆنە بەعسیەکان و ئەو موسوڵمانانەی ئیسلام لەبۆ بەرژەوەندی خۆیان تەفسیر ئەکەن یەکیان گرتووە و ئەمری دوشمنانی ئیسلام بەجێ دەهێنن. لە دژی موسوڵمان جەهاد ئەکەن لەکاتێکدا جەهاد لە دژی کافری حەربیە. ماڵی موسوڵمانان بە‌تاڵان ئەبەن و ژن و منداڵ ئەڕفێنن و دەستدرێژی جنسی ئەکەنە سەر نامووسی موسوڵمانان. بە داخەوە زۆرێک لەو کەسانەی بەشداری ئەو گروپە ئەبن موسوڵمانانی ناشارەزان کە ئاگادار نین کێ لەپشت ئەم سیناریۆ پلان دائەڕێژێت. 
گەورە بەرپرسانی یەهوود بە فەرمیی ڕایان گەیاند کە داعش هیچ مەترسیێکی لەسەر وڵاتەکەیان نیە لە کاتێکدا بەڕای زۆرێک لە زانایانی ئیسلام جەهاد لە دژی یەهوود ڕەوایە چونکە بەردەوام هێرش ئەکاتە سەر موسوڵمانان بە تایبەت ارض‌المسلمین کە فەلەستینە. ئەگەر داعش جەهاد ئەکات بۆچی لە بەرژەوەندی یەهوود و وڵاتانی ڕۆژئاوا موسوڵمانان کۆمەڵکۆژ ئەکات و بۆچی لەناو سنورەکانی ئیسڕائیل جەهاد ناکات و بۆ چی لە ناو وڵاتانی ئیسلامی موسوڵمانان ئەکوژێت؟ 
هاوکات ئەمریکا داعش وەک کارتی گوشار بۆسەر وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت عێراق بەکار دەهێنێت. هەر بۆیە شیمانەی ئەوە ئەکرێت ئەمریکا لەگەڵ مانەوەی ئەو گروپە ببێت بۆ ئەوەی هەرکات بەپێویستی بزانێت ناڕاستەوخۆ بۆ گوشار خستنە سەر بەغدا بەکاری بهێنێت. 
بەو پێ‌یە داعش کورت کراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام پیوەندی بە ئیسلام و موسوڵمانان نیە و تەنها بۆ ڕەش کردنی ئیسلام ساز کراوە.
ماوەی چەن‌ساڵی ڕابردوو لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەوروپا خەڵکێکی زۆر لە مەسیحیەکان هاتنە ژێر ئاڵای ئیسلام و بوونە موسوڵمان. دەسەڵات‌دارانی وڵاتانی ڕۆژئاوا باش ئاگاداری ئەوە بوون کە دانیشتووانی وڵاتەکانیان زیاتر لە هەموو کاتێک بەرەو ئیسلام ئەچن و وڵاتەکانیان ئامادەیە بۆ لەدایک بوونێکی ئیسلامێکی چاوەڕوان کراو بەڵام بە لەدایک بوونی داعش لەباریان برد. 
بە لەدایک بوونی داعش ئیسلام و موسوڵمانیان ڕەش کرد و توانیان ئیسلام وەک ئاینێکی شەڕخواز و توندوتیژ بناسێنن. هەروەها توانیان تا ڕادەێک بەر لە موسوڵمان بوونی دانیشتوانی ڕۆژئاوا بگرن وگرەنتی بۆ ئەوەش بەڵگەی زیندووی گروپی تیرۆرستی داعشە.