سه‌ره‌کی ترین هۆکاره‌کانی پێوه‌ست بونی ئه‌ندامان به مه‌کته‌ب
مه‌کته‌بی قورئان شانازی به خۆی ئه‌کات که ڕیژه‌ی ئه‌ندامانی زۆره و جه‌ماوه‌رێکی زۆر پێشوازی لی ئه‌که‌ن . مادام ئێوه به هه‌ر هۆێک و له نزیکه‌وه ، پێناسه‌ێکتان له مه‌کته‌ب هه‌بێت ، به سه‌رنجدانێک ئه‌توانن له هۆی سه‌رکه‌وتو بونی مه‌کته‌بی قورئان له کۆ کردنه‌وه‌ی ڕه‌شه فه‌یله‌قێکی زۆر له خۆی تێبگه‌ن . لێره‌دا به زاراوه‌ێکی پاراو هۆکاره‌کانی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌تان بۆ ڕون ئه‌که‌ینه‌وه .
له‌م کۆمه‌ڵگای که ئێمه‌ی تیا ئه‌ژین خه‌ڵکانێک به بیرۆکه و کلتور و پله‌ی ئابوری جیاواز ژیان ئه‌که‌ن و هه‌ریه‌ک له‌لای خۆیه‌وه هه‌وڵی به‌رز کردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌م خاڵانه ئه‌دات .
هۆکاری سه‌ره‌کی پێوه‌ست بونی جه‌ماوه‌رێکی زۆر به مه‌کته‌بی قورئان به گشتی چه‌ن به‌شێکه که باسیان لێ ئه‌که‌ین .
گه‌شه‌پێدانی ئاستی ئابوری ، کارئاسانی له زه‌واج ، گه‌شتن به پێگه‌ێکی کۆمه‌ڵایه‌تی . شایانی باسه که به‌شێک له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان له‌ڕوی ئیخلاس و به دڵێکی پاکه‌وه له چوارچێوه‌ی مه‌کته‌بی قورئان سه‌رقاڵی به‌جێ هێنانی ئه‌رکه ئایینیه‌کانی خۆیانن و ئه‌م که‌سانه‌ش 2به‌شن . 1- به‌شێک ئاگاداری سه‌رجه‌م ڕوداوه‌کانی ناو مه‌کته‌بن و خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌م مه‌کته‌به ناهێڵێت ڕه‌خنه‌ێک بگرن . 2- به‌شی دووهه‌م که‌سانێکن که سه‌رجه‌م ڕوادوه باش و خراپه‌کانی نێو مه‌کته‌بی قورئان (ته‌نانه‌ت ئه‌و کردارانه‌ی دژی سوننه‌ت و ئایین بن ) به نیازپاکی مه‌کته‌ب ئه‌زانێت و ئه‌م جۆره که‌سانه به گشتی که‌سانێکی خۆش باوه‌ڕ و فه‌قیرن (لێره‌دا فه‌قیر به واتای نه‌بونی نیه) .
دوابه‌دوای پێوه‌ست بونی که‌سێک به مه‌کته‌بی قورئان ، له‌لایان مه‌کته‌بیه‌کانی دیکه‌وه پێشوازی و دواتر پشتیوانی ئابوری لێ ئه‌کرێت . بۆ نمونه ئه‌یکه‌ن به به‌رده‌ستی مه‌کته‌بێکی دیکه یان له شه‌ریکه‌ێکی سه‌ر به مه‌کته‌بی قورئان سه‌رقاڵی کار ئه‌بێت . یان ئه‌گه‌ر کارگه یا فرۆشگه‌ێکی خۆی هه‌بێت ، ئه‌ندامانی سه‌ر به مه‌کته‌ب وه‌ک ئه‌رکێک بۆ کڕینی پێداویستیه‌کان یا هه‌رجۆره خزمه‌تگوزارێک ئه‌چنه لای ئه‌ندامی نوێی مه‌کته‌ب ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جۆری پێداویستیه‌که‌ی یان خزمه‌تگوزاریه‌که‌ی له ئاستێکی نزما بێت . ئه‌مه‌ش له سیاسه‌ته‌کانی مه‌کته‌بی قورئانه بۆ ئه‌ندام گرتن و به‌هێز کردنی بناخه‌ی ئابوری و پشتیوانی له ئه‌ندامانی و خستنه ژێر چنگی ئابوری کوردستان .
ئاسانکاری له زه‌واج ، له ئاواته‌کانی گه‌نجان و به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵگاو ئێمه‌یه . به‌ڵام مه‌کته‌بی قورئان وه‌ک کارتێک بۆ زیا کردنی ڕیژه‌ی ئه‌ندامانی به‌کاری ئه‌هێنێت . ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب ئیزنیان پێ نادرێت له‌گه‌ڵ که‌سێکی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی مه‌کته‌بی قورئان زه‌واج بکه‌ن ، به پێچه‌وانه‌وه له مه‌کته‌بی قورئان ئیهمال ئه‌کرێن و په‌راوێز ئه‌خرێن . به‌و مانای ئه‌بێ ته‌نیا له‌گه‌ڵ که‌سێک زه‌واج بکه‌ن که مه‌کته‌بی بێت و شوێنکه‌وتو ئه‌حمه‌دی موفتیزاده . مه‌راسیمی زه‌واج ئه‌بێ به گوێره‌ی یاساکانی مه‌کته‌بی قورئان بێت که پێشتر دابین کراوه .
هه‌روه‌ها مه‌کته‌بی قورئان هه‌وڵی داوه به دروشمی بریقه‌داری نه‌ته‌وه‌یی و چێژ وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته گه‌نجانێک به بیرۆکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و خۆی ڕاکێشێت . ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه که سه‌رکرده‌کان و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی قورئان ده‌یان جار له ڕاگه‌یاندراوه‌کانیان ئاماژه‌یان به‌وه داوه که ئێمه هیچ جۆره کرده‌وه‌ێکی سیاسیمان نیه و کاری ئێمه ته‌نیا "ته‌زکیه‌ی نه‌فسه" .
هۆکارێکی که‌ی ئه‌ندام بونی به مه‌کته‌بی قورئان ، که‌سانێکن که به هه‌ر هۆێک خاوه‌نی پله و پێگه‌ێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نین . ئه‌م که‌سانه به ئه‌ندام بونیان له ماوه‌ی شه‌وێکدا ئه‌بنه خاوه‌نی ده‌یان براده‌ری مه‌کته‌بی که به‌شێوه‌ێکی سه‌ناعی ڕێزی لێ ئه‌نێن و له‌مه‌ودوا ئه‌بێته "کاکه"ێکی مه‌کته‌بی . به‌م جۆره‌ش به ئه‌ندام بونی له مه‌کته‌ب ، بۆشایی سۆزداریی ناو ژیانی خۆی که تا ئیستا بۆی کێشه بووه ، به یارمه‌تی یه‌ک پڕی ئه‌که‌نه‌وه . شایانی باسه که ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب له‌گه‌ڵ که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی مه‌کته‌ب پێوه‌ندیێکی ساردیان هه‌یه و ئه‌و حه‌زه‌یان تیا نیه که له‌گه‌ڵ که‌سانێک که مه‌کته‌بی نین پێوه‌ندێکی ئاسایی بگرن (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵ‌ه‌که‌شیان بێت) . له‌مه‌دوا بنه‌ماڵه‌که‌یان ئه‌بێته مه‌کته‌بی قورئان .
کۆی گشتی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه ده‌ر ئه‌خات که هۆکاری به‌ئه‌ندام بونی به‌شێکی زۆریان ، مه‌سڵه‌حه‌تی تاکه‌کانه . هه‌رچه‌ن که مه‌کته‌بی قورئان بۆ به‌رگری له خۆیان ئه‌م بابه‌تانه له چوارچێوه‌ی "شوبهه" به ناڕاست وه‌سف ئه‌کات به‌ڵام ئه‌مه ناتوانێت له بۆشایی به‌شێکی زۆری هه‌یمه‌نه‌ی مه‌کته‌بی قورئان که‌م بکاته‌وه .
پێوەندی / تماس :