کورته‌ێک له بهلاڕێداچونی مه‌کته‌بی قورئان له‌سه‌ره‌تاوه تاکو ئێستا
دوای مردنی موفتیزاده (خوالێی خۆشبێت) که‌سانێک هاتنه گۆڕه‌پانی ئه‌م مه‌کته‌به که هه‌ریه‌ک له‌لای خۆیه‌وه خۆی به شوێن که‌وتوی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده ئه‌ناساند . ئه‌م دووبه‌ره‌کیه تا ئێستاش به‌رده‌وامه و بۆته هۆی سوکایه‌تی کردن‌و کێشه له نێو 2باڵی مه‌کته‌بی قورئان .
مه‌کته‌بی قورئان ئیستاکه دابه‌ش بووه به 2باڵی سه‌ر به 1- حه‌سه‌نی ئه‌مینی و 2 - سه‌عدی قوره‌یشی . باڵی مه‌کته‌بی سه‌ر به سه‌عدی قوره‌یشی هێنده ئه‌حمه‌دی موفتیزاده‌یان گه‌وره کردۆته‌وه تا ئه‌وڕاده‌ی سیفاتی خوای گه‌وره‌ی بۆ به‌کار ئه‌هێنن . بۆ نمونه ئه‌ڵێن ئه‌حمه‌دی موفتیزاده "سه‌ره تا و کۆتاییه " . ئه‌مه له‌کاتێکدایه که ته‌نیا خوای گه‌وره پێش هه ر ڕۆحله‌به‌رێک بووه و دوا هه م‌و ڕۆحله‌به‌ران باقیه .
ئێستاکه مه‌کته‌بی قورئان 2 سه‌ره‌کی گرتۆته به‌ر :
1 - کۆ کردنه‌وه‌ی پوڵ و کاسبی به‌ناوی دینی ئیسلام ، به‌م هۆیه‌ش مه‌کته‌بی قورئان زیاتر له شه‌ریکه‌ی تیجاری ئه‌چێت تاکو فکرێکی ئایینی .
2 - به‌رز کردنه‌وه‌ی ناوی مردوه‌کان ( ئه‌حمه‌دی موفتیزاده ) که وه‌ک ڕێبه‌ری مه‌کته‌بی قورئان ناوی لێ ئه‌به‌ن . شایانی باسه دینی پیرۆزی ئیسلام به ڕاشکاوی موسوڵمانان له شرک و مردو په‌رستی ئاگادار ئه‌کاته‌وه و موفتیزاده له نامه‌ی ژماره5 لاپه‌ڕه49 جه‌خت له شوێنکه‌وتوانی ئه‌کاته‌وه که نه‌یکه‌ن به بوت .
پێوەندی / تماس :