شێعر‌و گۆرانی هه‌ڵدان به‌باڵای مردو(ئه‌حمه‌دی موفتیزاده)
شێعر و گۆرانی هه‌ڵدان به‌باڵای مردو ، قه‌داسه‌ت به‌خشین و به‌رز کردنه‌وه‌ی ناوی مردوه‌کان له‌و گوناحانه‌ن که دینی ئیسلام موسوڵمانانی ئاگادار کردۆته‌وه و مه‌نعی لێ کردون . مه‌کته‌بی قورئان تاڕاده‌ێک له به‌رزکردنه‌وه و قه‌داسه‌ت به‌خشین به مردو سه‌رکه‌وتو بووه . به‌داخه‌وه به‌م هۆیه‌ش ئه‌ندامانی خواروتری مه‌کته‌بی قورئان که به‌شداری مه‌کته‌بیان کردوه ، توشی ئه‌م گوناحه بون و چاو له‌ده‌می گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌م مه‌کته‌به ئه‌که‌ن و قه‌داسه‌ت به ئه‌حمه‌دی موفتیزاده ئه‌به‌خشن.
له شه‌رعی ئیسلامدا هاتوه هه‌رکه‌س وێنه‌ێك له ماڵه‌که‌یدا هه‌ڵواسێت ، مه‌لائیکی خوای گه‌وره ڕوی تێناکه‌ن . سه‌یر ئه‌وه‌یه مه‌کته‌بی قورئان که خۆی به جوڵانه‌وه‌ی ئاینی ئه‌زانێت ، گوێ ڕایه‌ڵی ئه‌م به‌ڵگه نیه . چۆن ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ له چوارچێوه‌ی شه‌رعی ئیسلامدا هه‌ڵسوکه‌وت بکات ئیتر ناتوانێ وێنه‌ی موفتیزاده له ماڵه‌کانیا هه‌ڵواسێت یان گۆرانی به‌باڵای موفتیزاده‌یا هه‌ڵبدات .
هه‌روه‌ها هه مردوێک وه‌سیه‌تی کردبێت که له دوای مردنی شینی بۆ نه‌گێڕن و بۆی نه‌گرین ، ئه‌وا به‌جێماوانی ساحه‌بی عه‌زاب ئه‌بن ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی وه‌سیه‌تی نه‌جوڵێنه‌وه .
ئه‌حمه‌دی موفتیزاده (خوا بیبه‌خشێت) زۆرکات شوێنکه‌وتوانی له‌م کرداره ناشه‌رعیه ئاگادار کردبۆوه که پله‌و پایه‌ی بۆ دامه‌نێن و نه‌یکه‌ن به بوت .به‌ڵام نه شه‌رعی ئیسلام و نه وته‌کانی ڕێبه‌ره‌که‌یان نه‌یتوانیوه کاریگه‌ری له‌سه‌ر شوێنکه‌وتانی هه‌بێت و هه‌مو تواناکانیان خستۆته گه‌ڕ بۆ به‌رز کردنه‌وه‌و قه‌داسه‌ت به‌خشین به ڕێبه‌ره‌که‌یان . گۆرانی و شێعر پیا هه‌ڵدان به‌شێکه له‌م بیدعه‌ته‌ی مه‌کته‌بی قورئان .
له کۆبونه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی قورئان که به هۆی مه‌ولودی خوێندن یان نوێ کردنه‌وه‌و بیر هێنانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانی ڕێبه‌ره‌که‌یان پێکی دێنن ، هه‌ندێک شێعر ئه‌خوێندرێته‌وه که به باڵای ئه‌حمه‌دی موفتیزاده‌یا هه‌ڵدراوه . له یه‌کێک له‌م شێعرانه‌یا که باسمان لێ کرد ، کاتێک که ناوی ئه‌حمه‌دی موفتیزاده ئه‌هێنرێت ، ئاماده‌بوانی کۆڕه‌که ، له‌گه‌ڵ بیستنی ناوی "کاک ئه‌حمه‌د" ئه‌گرین و ئه‌کوڵێن . ئه‌مه له‌کاتێکدایه که هیچ مه‌کته‌بیه‌ک نه‌بینراوه به هێنانی ناوی "الله ، حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د(ص) یا خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز گریابێت . ئه‌توانن ئه‌م کلیپه ده‌نگه له لینکی خواره‌وه ببیستن و دایبه‌زێنن .
دانلۆد له یوتیوب : http://www.youtube.com/watch?v=omlx54otzxA
پێوەندی / تماس :