ئەحمەدی موفتیزادە زیاتر بە بیروبۆچوونە جیاوازەکانی ناسراوە و لەناو کتێب و قسەکانیدا زۆر وتەی سەیر و سەمەرەی لێ دەبیستین و دەبینین بەپێچەوانەی ئایین و زانست و ڕێسا دواوە. جارێک دەڵێت خوایە ئیزنم پێ بدە لەو دنیاوە پێوەندیم بە شوێنکەوتوانم ھەبێت جارێکیش دەڵێت وەحیم بۆ ھاتووە، لەناو کتێبێکدا دەڵێت لە "سەرئاو" بە شلنگ و سۆندە خۆتان مەشۆرن لە شوینێکی دیکەش دەڵێت لەبری قورئان و حەدیس وەرن پرسیار بەم براتانەوە بکەن. موفتیزادە لە لاپەڕە 59ی کتێبی «حکومتاسلامی» دەڵێت مرۆڤ لە جووتێک مەیموونی نێر و مێ گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە بووە بە مرۆڤ بەڵام لە تۆمارێکی دەنگدا، جیاوازتر لەم بۆچوونە دەڵێت مرۆڤ پێشتر لە حەیوانێکی وەحشی و خوێنڕێژ لەدایک بووە.
موفتیزادە لەم تۆمارە دەنگیەدا ▶️ دەڵێت: ئەو گیانلەبەرە کە پێش لە مرۆڤ بووە گۆشت و گیای خواردووە، لەچاو گیانلەبەرانی دیکە زۆر بەھێزتر و پێشکەوتووتر بووە و ھێزی سەرەکیی سەر زەوی ئەو گیانلەبەرەیە کە پێش مرۆڤ ژیاون، لە شێر دڕەندەتر و خوێنڕێژتر بووە و سەرجەم گیانلەبەرانی دیکە زەلیلی دەستی بوون، لە بەبر و شێر و کەرگەیەن نێعمەتەکانی زیاتر لەناو بردوە و بەگشتیی (ھاوشێوەی شێر) دەسەڵاتداری ناو گیانلەبەران بووە، ئێستا ئەو گیانلەبەرە نەماوە و مرۆڤ بۆتە جێگرەوەی، مرۆڤ لەو لەدایک بووە ! ھەروەھا دەڵێت سەرەتا بڕبڕەی پشتی و چوارچێوەی ئێسک و ماسولکەکانی بەگشتی جۆرێک بووە کە لەسەر چواردەست و پێ ھەسویی (افقی) ڕۆشتووە و پاشان گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە بۆتە ستوونی (عمودی) لەسەر دووپێ.
ئەگەر ئەحمەدی موفتیزادە بەناوی قورئان و ئیسلام کاری دەکرد خۆ ئەم شێوە بیروبۆچوونە دژی ئیسلامە چونکە خوا لە قورئاندا دەفەرمێت مرۆڤمان سەرەتا لە خۆڵ ساز کرد. تەنانەت بیرۆکەی داروین کە پێی وابوو مرۆڤ پێشتر مەیموون بووە لەلایەن پسپۆڕانی ئەمریکی ڕەد کراوە؛ یان ئەگەر مرۆڤ لە مەیموون بووە بۆچی لە ماوەی ئەم چەند سەدساڵەی دواییدا ھیچ مەیموونێک نەبۆتە مرۆڤ؟! بەم شێوە کاک ئەحمەد موفتیزادە لەسەر مرۆڤ دو ڕای جیاوازی ھەیە: جاریک دەڵێت مرۆڤ لە مەیموون لەدایک بووە (کتێبی حکومتاسلامی لاپەڕە٥٩)، جارێکیش دەڵێت لە حەیوانی وەحشی و دڕەندە لەدایک بووە؛ ئەگەر مەبەستی موفتیزادە لە دەورانی ژووراسیک بووبێت ڕەنگە مەبەستی دایناسۆڕەکان بێت چونکە ئەو جۆرە ئاژەڵانە سیفەتی لەوشێوەیان تیابووە کە گۆشتخۆر و گیاخۆر بوون و دەسەڵاتداری سەر گۆی زەوی بوون کە ئەم بۆچوونەی موفتیزادە لەگەڵ ھیچ پێوەرێکی ئایینی و زانستی یەک ناگرێتەوە.
لەم ڤیدۆدا لە Youtube بیسەری بن ▶️
موفتیزادە لە لاپەڕە ٥٩ی کتێبی "حکومت اسلامی" دەڵێت مرۆڤ لە دوو مەیموونی نێر و مێ گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە و بووە بە مرۆڤ.
