فیتنە
ئیمامی بوخاری و موسلیم ڕەزای خوایان لێبێت لە حەدیسێکدا (لە حوزەیفەی کوری یەمان رض) دەگێڕنەوە: حوزەیفەی کوری یەمان کە زانایان پێی دەڵێن "طبیب الفتنة" دەفەرمێت: سەحابەکانی پێغەمبەر-ص لەبواری دەستکەوتنی خێر و چاکە پرسیاریان لە پێغەمبەری خوا-ص دەکرد بەڵام من لە بواری فیتنە و ئاژاوە پرسیارم لێ دەکرد.
لێم پرسی لە داھاتوو موسوڵمانان تووشی ئاژاوە و فیتنە دەبنەوە؟ پێغەمبەری خوا-ص لە وەڵامدا دەفەرمێت: بەڵێ؛ دەڵێت پرسیارم کردەوە لەدوای ئەو شەڕە جارێکیتر موسوڵمانان تووشی خێر دەبنەە؟ پێغەمبەری خوا-ص دەفەرمێت بەڵێ بەڵام ئەو خێرەی کە جارێکیتر تووشی موسوڵمانان دەبێت تەماویە و تۆز و غوباری لەسەرە وھەموو کەسێک خێرەکە نادۆزێتەوە؛ ھەموو کەسێک شوێن حەق و ڕاستی ناکەوێت و خوای گەورە فەزڵ بە ھەموو کەس نادات حەق ببیستێت و حەق ببینێت و قەبوڵی بکات.
دەڵێت وتم ئەی پێغەمبەری خوا-ص، ئەو تەم و غوبار و تۆزە چیە لەسەر ئەو خێرە نیشتووە و موسوڵمانان بە ئاسایی نایدۆزنەوە؟ پێغەمبەر-ص فەرمووی: قَوم یَهدونَ بِغیرِ هَدی تعرف منهم و تُنکِر؛ واتا لەناو موسوڵمانان وئوممەتی ئیسلامی قەومێک پەیدا دەبن کە بە ڕواڵەت بانگەشەی ئیسلام دەکەن و موسوڵمانان بۆ ئیسلام ڕێنوێنی وھیدایەت دەکەن بەڵام موسوڵمانان بۆ ڕێباز و سوننەتی من ڕێنوێنی و ھیدایەتیان نادەن- خۆیان باش دەزانن چی دەکەن بەڵام ئینکاری دەکەن و موسوڵمانان بە سوننەتی من ئاشنا ناکەن و بۆ فکری خۆیان ھانیان دەدەن- بۆ بەرژەوەندی خۆیان و دەستخستنی دەسەڵات و سامانی دنیا، سوننەتی پێغەمبەری خوا-ص پشتگوێ دەخەن و لەسەر ڕێبازی ناڕۆن و ھاوکاتیش موسوڵمانان لە سوننەتی پێغەمبەر-ص دوور دەخەنەوە.
دواجار پرسیاری کردەوە: دوای ئەو خێرەی کە تەماویە جارێکتر شەڕ تووشی موسوڵمانان دەبێتەوە؟ فەرمووی بەڵێ؛ داعیان و بانگخوازانێک دێن کە بە حەماسەوە پێچەوانەی سوننەت بانگەواز دەکەن و بە ناوی دین قسە بۆ موسوڵمانان دەکەن؛ ئەوانە لەسەر دەرگاکانی جەھەننەم ڕاوەستاون و خەڵک بۆ جەھەننەم بانگەشە دەکەن. ھەرکەسێک وەڵامیان بداتەوە و شوێن دروشم و بانگەوازیان بکەوێت لەگەڵ خۆیان فڕێی دەدەنە ناو ئاگری جەھەننەم.
لە چۆنیەتی ئەو جۆرە داعی و بانگخوازانەی کە موسوڵمانان بەرەو جەھەننەم دەبەن، پێغەمبەری خوا-ص دەفەرمێت: ئەوانە لە ئێمەن و بە زمانی ئێمە قسە دەکەن و موسوڵمانن؛ کاتێک کە چەواشەی خەڵک دەکەن، حەق بە ناحەق و ناحەق بە حەق نیشانی خەڵک دەدەن، بە ئایەت و حەدیس قسە دەکەن بەڵام لە بەرژەوەندی خۆیان تەفسیری ئایەت و حەدیس دەکەن؛ نەک تەفسیرێک و تێڕوانینێک کە سەحابەکان کردبێتیان بۆ ئایەت و نصوصە شەرعیەکان.
حوزەیفە ڕەزای خوای لێبێت پرسیار دەکاەوە و دەفەرمێت: یارسولالله-ص ئەگەر ڕۆژگارێکی لەو شێوە کەوتین ئەمری چی دەکەیت و وەسیەت و نەسیحەتت چی دەبێت بۆ ئێمەی موسوڵمان؟! لە وەڵامدا پێغەمبەر-ص دەفەرمێت: دەست بگرە بە جەماعەتی زۆرینەی موسوڵمانانێک کە یەک ئیمامیان ھەیە و ھەموویان یەکیان گرتووە.
پێغەمبەری خوا-ص باس لە موسوڵمانانێک دەکات کە یەکپارچەن و لەژێر یەک ئاڵا و لەدوای یەک ئیمامن لەکاتێکدا لەم کاتەدا موسوڵمانان دابەش بوون بەسەر دەیان گرووپ و فکری جیاواز؛ لای خۆیانەوە بانگەشە بۆ دینی خوا دەکەن و زۆربەیان تەنھا خۆیان بە حەق دەزانن.
جارێکیتر پرسیار دەکات و دەفەرمێت ئەی پێغەمبەری خوا-ص: ئەگەر موسوڵمانان پەرتەوازە بوون و یەک نەبوون و یەک ئیمامیان نەبوو"!؟ پێغەمبەر-ص لە وەڵامدا دەفەرمێت: ئەی موسوڵمانان ئامۆژگاری و وەسیەتم بۆ ئێوەی موسوڵمانان ئەوەیە: واز لە ھەموویان بھێنە و پشتیان تێ بکە ولێیان بە دوور بە. دەست بە دین بگرە و دینداری بکە. عیبادەت بکە و نوێژ بکە و ڕۆژووی خۆت بگرە. بەگوێرەی توانای خۆت بانگەشەی دین بکە تاکوو دەمریت.
لە حەدیسی عبداللهی کوڕی مەسعوود ھاتووە: پێغەمبەری خوا-ص ھێڵێک (خەتێک)ی ڕاستی کێشا و فەرمووی ئەوە ڕێبازی خوای پەروەردگارە کە بریتیە لە قورئان و سوننەتی پێغەمبەری خوا-ص. دواتر لە ڕاست و چەپی ئەو ھێڵە چەند ھێڵی دیکەی کێشا و فەرمووی لەسەر ھەریەک لەو ھێڵە خوارانە شەیتانێک ڕاوەستاوە و موسوڵمانان بەرەو خۆی بانگھێشت دەکات. کەواتە ئەوەی بانگەشەی لەسەر تەوحید و خواپەرەستی و سوننەتی پێغەمبەری خوا-ص نەبێت لەسەر ئەو ڕێچکە خوارانەیە کە شەیتانی لەسەرە و خەڵک بەرەو خۆی بانگھێشت دەکات. پاشان پێغەمبەری خوا-ص ئەو ئایەتەی خوێندەوە کە دەفەرمێت: وَأَنَّ هَٰذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ ۖ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّاكُم بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (153): بێگومان ئهمهی (که باسکرا) ڕێبازی منه که ڕاسته ده ئێوهش شوێنی بکهون، شوێنی ڕێچکهکانی تر مهکهون چونکه جیاتان دهکاتهوه له ڕێبازی خوا، ئهوهش پهروهردگارتان فهرمانی پێ کردوون، بۆ ئهوهی خواناس و پارێزکار بن.
پێغەمبەران ھاتن بە بانگەوازی و دەعوة موسوڵمانان لە شرک و گومڕاھی ھیدایەت بدەن بەرەو ئیمان و تەوحید و خواپەرەستی و مرۆڤ لە بەندایەتی ھاونەوعی خۆی ڕزگار بکەن. ھەروەک لە حەدیسەکان پێشبینی ئەو فیرقانە کراون، مەکتەبیەکان ئیدعای ئیسلام و سوننەت دەکەن و دەڵێن تاکپەرەست و شوێنکەوتووی پێغەمبەرین-ص بەڵام لە بەرژەوەندی خۆیان تەفسیر و لێکدانەوەی قورئان دەکەن و جگە لە ھەندێک حەدیسی لاواز، بڕوایان بە حەدیسەکان نیە. لە سوننەتی پێغەمبەری خوا-ص لایان داوە و کردار و وتاری موفتیزادەیان کردۆتە جێگرەوەی سوننەتی پێغەمبەر-ص. مەکتەبیەکان ھەر وەک ئەحمەدی موفتیزادە جل لەبەر دەکەن و وەک موفتیزادە سمێڵوڕیش دەھێڵنەوە و لەسەر بڕوای موفتیزادەن کە بۆ نموونە دەڵێت مرۆڤ لە مەیموون و حەیوانی وەحشی لە دایک بووە و لە جیھاندا کافر بوونی نیە و ھتدک... بە شێوەیەکی دیکە دەتوانین بڵێین مەکتەبیەکان لەجیاتی ئەوەی لەسەر سوننەتی ڕەسوڵی خوا-ص بن، لەسەر سوننەتی ئەحمەدی موفتیزادەن لەکاتێکدا بەپێی فتوای ئیجماع و بە بڕوای زانایانی ئەھلی سوننەت، بیروباوەڕی ئەحمەدی موفتیزادە دوورە لە مەنھەجی ئەھلی سوننەت.
ئەگەر سەرنجی بیروبڕوا و پەرتووک و وتارەکانی مەکتەبی کاک ئەحمەدی موفتیزادە بدەین و بە ئایەتەکانی قورئان و حەدیسەکان ھەڵیانسەنگێنین دەردەکەوێت مەکتەبی کاک ئەحمەدی موفتیزادە یەکێک لەو فیرقانەیە کە مووسوڵمانان بەرەو ئاگری جەھەننەم بانگھێشت دەکات. وەک لە قورئان و حەدیسەکان بۆمان ڕوون کراوەتەوە مەکتەبیەکان بەناوی ئیسلام و لە جلی ئیسلامدا بانگەوازی بۆ پشتکردن لە قورئان و سوننەت دەکەن و ھەوڵی بەلاڕێدا بردنی موسوڵمانان دەدەن بۆسەر بیروبڕوای خۆیان.
پێوەندی / تماس :