هەڕەشە لە مامۆستایەکی سەقزی بە تەلەفون
بەداخەوە ئەم هەواڵە ڕاستە و کەسێکی مەکتەبی کە بەژداریی کۆبوونەوەکانی مەکتەبی کاک ئەحمەدی موفتیزادەی کردووە ئەیگێڕێتەوە کە:
مانگ و نیوێک لە کرانەوەنەی خوێندنگاکان تێپەڕ ئەبوو کە یەکێک لە ئەندامانی مەکتەب لە کۆبوونەیەک وتی: منداڵەکەم گوتویەتی مامۆستاکەم لە خوێندنگا سوکایەتی بە مەکتەبی قورئان کردووە. هەر لەو کۆبوونەوەدا ئەمر کرا شمارە مۆبایلی ئەو مامۆستا پەیدا بکرێت و بەردەوام پێوەندیی پێوە بکرێت. پیلان وا داڕێژڕا کە سەرەتا بەهێوری قسەی لەگەڵ بکرێت و بە هەڕەشە کۆتایی پێ بێت. منیش شمارەکەم وەرگرت و بوومە یەکێک لە هێرشبەران.
بە تەلەفونەکانی ناو شەقامەکان دەستمان کرد بە پێوەندی گرتن و تەلەفۆنێکی زۆرمان بۆ کرد. دواتر ڕاپۆڕتی هێرش کردنەکانمان ئەگواستەوە کە چۆن جوێنمان پێ دا و ... . لە دوای چەن ڕۆژ کە پێوەندیم ئەگرت ئیتر ئەو مامۆستا بێچارە وڵامی نائەدامەوە. تەنانەت مەکتەب کەسێکی دەستنیشان کرد لەگەڵ مامۆستا بەرانبەر وەبێت و شەڕی لەگەڵ بکات کە دواتر دەرکەوت باسی حەدیسی کردوە و سووکایەتی بە مەکتەب نەکردووە. لە کۆتایی کۆبوونەوەکان بۆ ئەو پرسە، کەسەێک کە دیاری کرابوو شەڕی لەگەڵ بکات ئەرکدار کرا بچیتە لای، ماڵ ئاوایی لێ بکات کە درێژەی پێ نەدات.
دواتر بە یارمەتی هاوڕێیەکی خۆم لە خوێندنگا بەدواداچوونم بۆ کرد. بەرپرسانی خوێندنگا ئاگاداری پرسەکە بون و خوێندکارەکەشیان ناسیبوو بەڵام چاوپۆشیان لێ کرد. ماوەیەکی زۆرە دەمهەوێ لەگەڵ ئەو مامۆستا قسە بکەم بەڵام مۆبایلەکەی بۆ هەمیشە داخستووە و شمارەیەکی کەی هەڵگرتووە. هەر لەو کاتەوە بە داخ بووم کە ساڵانێکی زۆر ئەندامی مەکتەب بووم کە بە هیچ چەشنێک توانای بیستنی دەنگی ڕەخنەگرانی نیە. لە کاتێکدا لە کۆبوونەوەکانی خۆمان (پەنا بۆ خوا) ڕەخنە ئاراستەی پێغەمبەران و سووکایەتی بە کەسایەتی گەورەی ئیسلام و فکریەتەکانی دیکەی ئایین ئەکرا.

پێوەندی / تماس :