سیناریۆێک بە ناوی داعش
لەپاش سەدەی 15 بەملاوە کاتێک وڵاتانی ڕۆژئاوا زانستی وڵاتانی ئیسلامیان بۆ پێشکەوتن بەکار هێنا، هاوسەنگی دەسەڵات و پێشکەوتن لە بەرژەوەندی ڕۆژئاوا ئاڵۆگۆڕی بەسەرهات. لەدوا ئەوەی ئیسپانیا و چەن وڵاتی دیکە لەژێر دەسەڵاتی ئیسلام دەرخرا، وڵاتانی زلهێزی دوشمنی ئیسلام (یەهوودیشی لەگەڵ بێت) ڕێوشوێنی توندیان بۆ دژایەتی ئیسلام گرتە بەر. هەستان بە داڕشتنی دەیان پلانی قێزەون بۆ نەهێشتنی ئیسلام و ڕەش کردنی ئیسلام بە تایبەت لە ئەوروپا. لە چوارچێوەی ئەو پلانە، لەڕێی کارتی ئابووری گوشار لەسەر وڵاتانی ئیسلامی، هەوڵیاندا ئیسلامی مامناوەندیی و سەر بە ڕۆژئاوا یا عیلمانیەت جێگیر بکەن. هەروەک لە تورکیا ، میسر ، ئۆردەن و... ئەو پلانە بە ڕوونی بەرچاوە. بەڵام بەوەش نەوەستان و ئەمجارە بەسازکردنی هێزێکی بەناو ئیسلامی وەک داعش، چەن وڵاتی ئیسلامیان تووشی ئاڵۆزی کرد و وەهایان کرد موسوڵمان برای موسوڵمانی خۆی بە دڕندانەترین شێوە بکوژێت.
دوور نیە هێزی سەرەکیی پشت داعش یەهوود بێت چونکە وەک خوای گەورەش ئاماژەی پێ داوە قەومی یەهوود دوشمنی ئیسلامە و تا ئەم کاتەش بۆ کوشتنی موسوڵمانان و لەناو بردنی بناخەی ئابووری وڵاتانی ئیسلامی و ڕەش کردنی ئیسلام درێغی نەکردووە.

دوشمنانی ئیسلام ئاگاداری پەیامی قورئان و حەدیسن و ئاگادارن سەرچاوەکانی ئیسلام چۆن باس لە نیشانەکانی ئاخرزەمان ئەکات. دروستکەرانی داعش کەڵک لەم سەرچاوانە ئەگرن و بەو شێوە خۆڵ ئەکەنە چاوی موسوڵمانان.
کۆنە بەعسیەکان و ئەو موسوڵمانانەی ئیسلام لەبۆ بەرژەوەندی خۆیان تەفسیر ئەکەن یەکیان گرتووە و ئەمری دوشمنانی ئیسلام بەجێ دەهێنن. لە دژی موسوڵمان جەهاد ئەکەن لەکاتێکدا جەهاد لە دژی کافری حەربیە. ماڵی موسوڵمانان بەتاڵان ئەبەن و ژن و منداڵ ئەڕفێنن و دەستدرێژی جنسی ئەکەنە سەر نامووسی موسوڵمانان. بە داخەوە زۆرێک لەو کەسانەی بەشداری ئەو گروپە ئەبن موسوڵمانانی ناشارەزان کە ئاگادار نین کێ لەپشت ئەم سیناریۆ پلان دائەڕێژێت.
گەورە بەرپرسانی یەهوود بە فەرمیی ڕایان گەیاند کە داعش هیچ مەترسیێکی لەسەر وڵاتەکەیان نیە لە کاتێکدا بەڕای زۆرێک لە زانایانی ئیسلام جەهاد لە دژی یەهوود ڕەوایە چونکە بەردەوام هێرش ئەکاتە سەر موسوڵمانان بە تایبەت ارضالمسلمین کە فەلەستینە. ئەگەر داعش جەهاد ئەکات بۆچی لە بەرژەوەندی یەهوود و وڵاتانی ڕۆژئاوا موسوڵمانان کۆمەڵکۆژ ئەکات و بۆچی لەناو سنورەکانی ئیسڕائیل جەهاد ناکات و بۆ چی لە ناو وڵاتانی ئیسلامی موسوڵمانان ئەکوژێت؟
هاوکات ئەمریکا داعش وەک کارتی گوشار بۆسەر وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت عێراق بەکار دەهێنێت. هەر بۆیە شیمانەی ئەوە ئەکرێت ئەمریکا لەگەڵ مانەوەی ئەو گروپە ببێت بۆ ئەوەی هەرکات بەپێویستی بزانێت ناڕاستەوخۆ بۆ گوشار خستنە سەر بەغدا بەکاری بهێنێت.
بەو پێیە داعش کورت کراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام پیوەندی بە ئیسلام و موسوڵمانان نیە و تەنها بۆ ڕەش کردنی ئیسلام ساز کراوە.
ماوەی چەنساڵی ڕابردوو لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەوروپا خەڵکێکی زۆر لە مەسیحیەکان هاتنە ژێر ئاڵای ئیسلام و بوونە موسوڵمان. دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ڕۆژئاوا باش ئاگاداری ئەوە بوون کە دانیشتووانی وڵاتەکانیان زیاتر لە هەموو کاتێک بەرەو ئیسلام ئەچن و وڵاتەکانیان ئامادەیە بۆ لەدایک بوونێکی ئیسلامێکی چاوەڕوان کراو بەڵام بە لەدایک بوونی داعش لەباریان برد.
بە لەدایک بوونی داعش ئیسلام و موسوڵمانیان ڕەش کرد و توانیان ئیسلام وەک ئاینێکی شەڕخواز و توندوتیژ بناسێنن. هەروەها توانیان تا ڕادەێک بەر لە موسوڵمان بوونی دانیشتوانی ڕۆژئاوا بگرن وگرەنتی بۆ ئەوەش بەڵگەی زیندووی گروپی تیرۆرستی داعشە.
پێوەندی / تماس :