مەولودی بۆ پێغەمبەر (ص) یا موفتیزادە!؟
ڕۆژی 12ی ڕەبیعالاول کە بە وتەی زۆربەی زانایان ساڵڕۆژی لەدایک بوونی پێغەمبەر (ص) و هاتنی مانگی مەولودە، لە وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەت کوردستان مەولودی خوێندن بەڕێوە دەچێت. لە وەسفی پێغەمبەر (ص) شێعر ئەخوێندرێت و سڵاواتی لەسەر ئەدرێت و لە درێژەی مەولودی لەگەڵ خوێندنەوەی قەسیدە، مامۆستایان وتاری ئایینی پێشکەش دەکەن.
هەرچەن بەشێکی زۆر لە موسوڵمانان جگە لە مانگی مەولود کۆڕ و کۆبوونەوەی هاوشێوە پێک دەهێنن و باس لە ژیان و هەڵسوکەوتی پێغەمبەر (ص) ئەکەن، مخابن زۆرکات مەولودی خوێندن تایبەت ئەکرێت بە چەن ڕۆژی دیاریکراو لە ساڵ و هەندێک لەو شێعرانەی ئەخوێندرێتەوە شرکی لەخۆ گرتووە .
هاوشێوە لە ناوچەکانی کوردستان مەولودی بەڕێوە ئەچێت و گروپی مەکتەبقورئان هەوڵی داوە بە بەڕێوە بردنی لەمجۆڕە کۆڕانە بەتایبەت لە مزگەوتەکان کەشێک بڕەخسێنێ دزە بکاتە ناو ماڵی خودا و پەرە بە حیزبەکەیان بدەن و بە بیانوی مەولودی خوێندن شێعرەکانی ئەحمەدی موفتیزادە لەبری ئەو قەسیدانە وەخوێندرێت کە تائیستا خوێندراوە. بەم هۆکارانە مەکتەب هەوڵێکی زۆر ئەدات مەراسمەکانی مەولودی ڕاپەڕێنێت و دەستی بەسەردا بگرێت و ڕیزی بەرنامەکان بە حەزی خۆی بچنێت. ئەمە لە کاتێکدایە ئەندامانی مەکتەب لە ماڵەکانی خۆیان نوێژ بە جەماعەت ئەخوێنن و بڕوایان بە چوونی مزگەوت نییە. تەنانەت بۆ نوێژی جومعە ناچن و (بەپێی بەڵگە) بە ڕاشکاوی داوا لە موسوڵمانان ئەکەن نەچن بۆ مزگەوتەکان. شیاوی باسە شۆڕای بەڕێوەبەرایەتی مەکتەبقورئان لە شاری سنە، ئیزنی داوە ئەندامانی ئەو گروپە تەنها سەردانی ئەو مزگەوتانە بکەن کە مامۆستاکانیان دیان بە مەکتەبدا دەنێن.
موفتیزادە لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە زۆربەی حەدیسەکان پڕوپووچ و درۆیە و پێویستە ئەندامانی مەکتەبقورئان لێی نزیک نەبنەوە. وەسیەتی کردبوو: شێعرەکانی من وەخوێنن چونکە هەمووی ئەوانە (تەفسیری قورئان و حەدیس) لە شێعرەکانمدا هەیە ! . ئەحمەدی موفتیزادە لە یەکێک لە وتەکانی دیان بەوەدا دەنێ کە شوێنکەوتوانی بەبۆنەی بەربوونی لە زیندان لە دەوری یەک کۆبوونەتەوە و مەراسمێکیان بەو بۆنە بەڕێوە بردووە. ئیستاکە زیاتر لە 20 ساڵ لەدوا کۆچی، ئەم کۆبوونەوە بۆتە مەولودی خوێندن بۆ ئەحمەدی موفتیزادە.
مامۆستاکانی مەکتەب لە کۆبوونەوەی شەواندا (کە پێی ئەوترێ کەلاس) بە ئەندامان ئەڵێن: پێویست ناکات کتێبی دیکە وەخوێنن چونکە لە کتێبەکانی کاکە ئەحمەد باس لە زانستەکانی ئایین، کۆمەڵایەتی، کۆمەڵناسی، دەرونناسی، فەلسەفە، ڕاهێنانی بنەماڵە، پزشکی، سیاسی، نەتەوایەتی، کلتووری، حەدیس و تەفسیری قورئان و هتدک... کراوە و ئەتوانن هەموو ئەو زانستانە لە کتێبەکانی کاکە ئەحمەد وەبینن.
مەکتەبقورئان(باڵی قوڕەیشی سنە) مانگی مەولود ئەکاتە دەرفەتێکی ڕیکلام بۆ ڕێبەرەکەیان ئەحمەدی موفتیزادە و پڕوپاگندە بۆ مەکتەب. قورئانخوێنو سرودخوێن لە مەراسمی مەولودی بەشدار ئەدەن بەڵکو شێعرەکانی موفتیزادە وەخوێندرێت. هەرکات ڕەخنەی ئامادەبوان لەسەر خۆیان نەبینن بە ڕاشکاوی پڕوپاگەندە بۆ ئایدۆلۆژیای مەکتەبقورئان ئەکەنو ناوی موفتیزادە ئەهێنن، بە پێچەوانە لە ئەگەری مەترسی ڕەخنەی ئامادەبووان، ناڕاستەوخۆ هەوڵی بۆ ئەدەن .
ماوەی چەند ساڵە دەنگۆی مەولودیخوێندن بۆ ئەحمەدیموفتیزادە هەیە بەو مانا کە شوێنکەوتوانی ئەو مەکتەبە مەولودی بۆ ئەحمەدیموفتیزادە ئەگرن. لە مەراسمێکی مەولودیخوێندن لە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی موفتیزادە، لە نەبوونی زانیاری دانیشتوانی ئەو گوندە، ئەحمەدیموفتیزادە تەقدیس ئەکەنو مەولودیخوێندن ئەکەنە کۆڕی ساڵیادی لەدایکبوونی موفتیزادە. لە وەسفی شێعر ئەخوێنن و لەگەڵ بیستنی ناوی "ئەحمەد" هەموو پێکەوە ئەگرین. لەکاتێکدا بە بیستنی ناوی الله و حەزرەتی موحەممەد (ص) فرمێسک ناڕێژن.
مانگی مەولودی 2013 ، مەکتەبقورئان لە گوندی "ئاخکەند" سەر بە شاری سەقز مەراسمێکی مەولودی بەڕێوە دەبات. بەهۆی ئەوەی مامۆستای گوند کەسێکی نزیک بە مەکتەب بوو، سەرجەم قەسیدە و شێعرێک پێشکەش ئەکرێت لە وەسفی موفتیزادە و وتارەکانیش باگڕاوەندی ئایدۆلۆژیای مەکتەب و باس لە ژیانی موفتیزادە بووە. ئامادەبووان ڕەخنە لە چۆنیەتی بەڕێوە بردن و تەقدیسی موفتیزادە ئەگرنو ئەپرسن: ئەم مەولودنامە بۆ حەزرەتی موحەممەدە(ص) یا ئەحمەدیموفتیزادە !؟ مەکتەبیەکان لە وڵام ئەڵێن: ئێوە نازانن، ئێوە کەسایەتی کاکەئەحمەد ناناسن، ئەو ڕێبەری موسوڵمانانی هەموو جیهانە ! . بەشێک لە ئامادەبووان مزگەوت جێ دەهێڵن بەڵام مەکتەبیەکان بەبێ گرنگیدان بەڕای ئامادەبووان چراکان ئەکوژێننەوە و وەک عادەتی هەمیشەیی لە تارایکیدا هاوکات لەگەڵ بیستنی ناوی کاکەئەحمەد هەموو پێکەوە ئەگرین. کاتێک ئامادەبووان ئەبینن لەناو ماڵی خودا لەپێش چاویان لەجێی یادی الله و پێغەمبەری خودا (ص) ، تەقدیسی موفتیزادە ئەکرێت، چراکان ڕۆشن ئەکەن و هەموو مەکتەبیەکان بە مامۆستاکەوە لە مزگەوت ئەخەنە دەر .
هەروەها مەکتەبیەکان لە مزگەوتی " ئەمیر حسێنی " لە شاری نەغەدە مەراسمێکی مەولودی خوێندن بۆ تەقدیسی ڕێبەرەکەیان بەڕێوە ئەبەن کە لەو مەراسمە شێعرەکانی موفتیزادە ئەخوێندرێتەوە و کاتی دۆعا کردن ناوی ئەحمەدی موفتیزادە دەبرێت .
مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا ۖ كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ (الروم 32) : "لهوانهی که ئاینهکهیان بهشبهش کردووهو بوونهته چهندهها گرۆو دهسته (بڕوایان بهههندێکی ههیهو بڕوایان بهههندێکی نییهو کوێرانه شوێن ڕابهرهکهیان دهکهون) ههر گرۆو پارتێکیش دڵخۆش به بهرنامهو نهخشهو پلانی خۆیان (وا دهزانن چاکترین ڕێبازیان گرتۆتهبهر)". قورئانی پیرۆز ئێمەی لە مەترسیی ئەم جۆرە فیرقانە ئاگادار کردۆتەوە و مەکتەبی ئەحمەدی موفتیزادەش لەو گروپانەیە دڵخۆشن بە ڕێبەر و پارتەکەیان.
نەتەنیا ئەو مەولودیانەی لە مانگی مەولود ئەخوێندرێتەوە ئەکەن بەمەراسمی پڕوپاگندە بۆ مەکتەب و بەرز کردنەوەی ڕێبەرەکەیان، بەڵکو قەناعەت بەوەش ناکەن و لە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی موفتیزادە بەبیانووی مەولودنامە خوێندن مەراسمی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی بۆ ئەگرن. بەمشێوە مەکتەب هەوڵ ئەدات خودا، قورئان و پێغەمبەر(ص) (نعوذبالله) بکاتە بیانو بۆ تەقدیسی موفتیزادە. ئامانجی مەکتەب لە بەڕێوەبردنی مەولودی نەتەنیا خوا و ڕەسوڵی خوا (ص) نیە بەڵکو ئەم جۆرە کۆڕ و مەولودیانەی کردۆتە کەڕناواڵی گریان و بەرز کردنەوەی ڕێبەرەکەیان .
هەر لەم بوارە بەپێی بەڵگەێکی دەنگی لە مەولودی خوێندن بۆ ڕێبەرەکەیان، سەرەتای قەسیدەکە بە وەسفی پێغەمبەر(ص) و لە خولەکی3 بەولاوە بە تەقدیسی موفتیزادە کۆتایی پێ دێت. لە زۆربەی مەولودی خوێندنیان و بەتایبەت لەم مەولودیە لەدوا قەسیدەی "مَولاي صَلّي وَسَلِّم دائِماً إَبَداً ، لەم جۆرە شێعرە ئەخوێندرێتەوە:
تا دەستی ڕەحمی باری لە لوتفی بێژوماری، دووبارە شەمسی دەرخست بەختی کردەو بەیاری، شنەی شەماڵی ھێنا زریان ھەڵات لەتاوی، ڕێبوارێ ھات لە ڕاوە بەھێزی دوو ھەنگاوی ، شنەی شەماڵی ھێنا زریان ھەڵات لەتاوی، ڕێبوارێ ھات لە ڕاوە بەھێزی دوو ھەنگاوی، غەریب و دوورە جێ بوو ماندووی ڕێبواری ڕێ بوو، دوو لێیوی پڕ لەباری ھەواڵی ژینی پێبوو، سۆغاتی دەستی بۆگەل بزەی دوو لێوی تۆ بوو ...
لە درێژەی وەسفی موفتیزادە ئەگوترێ: گەرچی ھەر یارێ پێم بێژێ کەم بێژم موفتیزادە، من ئێژم خاڵۆ ڕێبوار (خاڵۆ ڕێبوار مەبەست لە موفتیزادەیە) تا مردن تۆم لەیادە، دڵخوازی گێلی بێدڵ ھەر بە خاوم دانێی، من ئێژم کاکئەحمەدگیان پێ لەسەر چاوم دانێ، فیدای تۆبم موحەممەد سەرم لەڕێ مەبەستت ، قوربانی ئەو نیگاتبم کە کردی چاوی مەستت، دڵم وێڵی خەڵاتی ...
بەم شێوە ئەو قەسیدانەی تا ئێستا لە وەسفی حەزرەتی موحممەد(ص) بوو جێی خۆی ئەداتە وەسف و تەقدیسی ئەحمەدیموفتیزادە. وەک لە شێعرەکان هێناویانە مەکتەبیەکان لەسەر ئەو باوەڕەن کە الله جَلّەجَلالە، بۆ جارێکی دیکە هەتاوی خۆی هەڵ ئەهێنێت. بەو مەعنا کە الله بۆ جاری یەکەم بە ناردنی حەزرەتی موحەممەد(ص) هەتاوی خۆی هەڵهێنا و دووبارە (مەبەست جاری دووهەم) هەتاوی خۆی هەڵهێنا کە مەبەست لە ئەحمەدی موفتیزادەیە. جێی سەرنجە زۆرێک لە بیروڕای ئەحمەدی موفتیزادە لە دژی قورئان و سوننەتە و تەنانەت موفتیزادە داوا لە شوێنکەوتوانی ئەکات لە قورئان و سوننەت دوور بن بەڵام مەکتەبیەکان ناوی لەگەڵ پێغەمبەر(ص) ئەهێنن و (نعوذبالله) خودا و قورئان و پێغەمبەر (ص) ئەکەنە بیانووی تەقدیس و بەرز کردنەوەی ئەحمەدی موفتیزادە .
لەم پێوەندیە: https://www.youtube.com/watch?v=ml0iGMItn1E
لەم پێوەندیە: https://www.youtube.com/watch?v=omlx54otzxA
پێوەندی / تماس :