نامەی باوکێکی ئازارکێشی سەقزی لەترسی مەکتەبیەکان
گەڕەکی بەھارستان [حەماڵاوا] یەکێکە لە گەڕەکە گونجاوەکانی شاری سەقز لە پارێزگای سنە و گەڕەکی تازەئاوا لە تەنیشت ئەو گەڕەکە و قەراغ شاری سەقزە کە لە خزمەت گوزاری تایبەت بە شار بێبەشە. لە کۆتایی گەڕەکی بەھارستان و سەرەتای تازەئاوا، مەکۆی فێرکاری و کلتوری (حاجی ستودە)یە کە چەندین خوێندنگا و ناوەندی فێرکاری لەخۆ گرتووە کە یەکێک لەو خوێندنگایانە، خوێندنگای دواناوەندی سەلاحئەددین ئەییوبی(خولی یەکەمە).
بەداخەوە ماوەی چەند ساڵە ھەندێک مامۆستا(معلم)ی شوێنکەوتووی بیرۆکەی ئەحمەدی موفتیزادە لەم خوێندنگا سەرقاڵی وانە وتنەوەن. بە تایبەت لەمساڵدا زیاتر لە ساڵانی ڕابردوو، 7مامۆستای سەر بە مەکتەبی ئەحمەدی موفتیزادە لەو خوێندنگایەن. ئەم مامۆستایانە لە خوێندنگا پڕوپاگەندە بۆ مەکتەب و ئەحمەدی موفتیزادە ئەکەن و منیش وەک باوکی یەکێک لەو خوێندکارانە، چەنجارێک لەڕێی تەلەفون پێشنیارم دا و ڕەخنەم گرت بەڵام بەداخەوە ئەم مامۆستا مەکتەبیانە دەست لە پڕوپاگەندە بۆ بیروڕای خۆیان ھەڵناگرن. مامۆستاکان لەڕێی پێشنیاری کەلاسی تایبەتی و خسووسی و فێر کردنی قورئان وبردنی گەشتو گوزار بەبێ بەرانبەر، خوێندکاران بەرەو فکرەیتی مەکتەب ڕائەکێشن. زۆر بە وردی سەرقاڵی ڕیکلام کردنن و چەن منداڵێکیان بەم شێوە بەرەو خۆیان ڕاکێشاوە کە دراوسێی ئێمەشی تێدایە.

منیش لەترسی گیان و ماڵ و نامووسی خۆم توانای ئەوەم نییە لای ئیدارەی ئاموزش و پەروەرش [پەروەردە] سکاڵای خۆم لەسەر ئەم مامۆستایانە تۆمار بکەم چونکە کۆمەڵگا ئاگادارە کە ئەگەر بناسرێم، [لەلایەن مەکتەبیەکان]ھێرشم ئەکرێتە سەر.
بەو ئاواتە ئەم بابەتەم بۆ ڕەوانە کردن کە لە ماڵپەڕەکەتان بڵاوی وەکەن بەڵکوو سکاڵای ئێمە بگاتە گوێی کاربەدەستانی ئیدارەی پەروەردە و بە ھانامانەوە بێن و فکرێک بە حاڵی منداڵەکانمان بکەن. لەڕاستیدا حەز ناکەم منداڵەکەم شوێن ھیچ گروپ و فیرقەیەک بکەوێت و جگە لە دین و ئایینی باوو باپیرانمان گرێدراوی ھیچیەک لەو فیرقانە نەبێت. تکاتان لێ دەکەم بڵاوی وەکەن. ر.س سقز
پێوەندی / تماس :